Ö:: "  بابا عه‌لى مێهرپه‌روه‌ر هه‌ر خۆت گه‌وره‌ى "

هێژا مه‌نگوڕ  

"  بابا عه‌لى مێهرپه‌روه‌ر هه‌ر خۆت گه‌وره‌ى "
دواى دووله‌ت بوونى حیزبى دێموکرات زۆر له‌ دۆستان و ئه‌ندامانى حیزب له‌ گۆشه‌ و که‌نارى جیهان خالسانه‌ و دلسۆزانه‌ هه‌ڵوێستیان گرت و زۆریشیان ده‌نگیان نه‌گه‌یشته‌ هیچ گوێچکه‌یه‌ک و ده‌ستیان وه‌ یه‌ک جێگاش رانه‌گه‌یشت و له‌ هه‌ر دوو ئه‌ژنۆى سه‌ر خۆیان دا و چه‌ند فرمێسکیان رشت .!... یه‌کێک له‌و که‌سانه‌ى که‌ دلسۆزانه‌ و خالسانه‌ هه‌لوێستى به‌رامبه‌ر به‌ ئه‌و نه‌هاماتیه‌ گرت " باباى" رۆله‌
َکانى دێموکرات بوو. بابا عه‌لى مێهرپه‌روه‌ر له‌ ماوه‌ى درێژى ته‌مه‌نى حیزبایه‌تى دا به‌ شاهیدى هاورێیانى یه‌کێک له‌ دلسۆزترین که‌سه‌کان بووه‌ له‌ ئاستى رێبه‌رایه‌تى دا. بابا عه‌لى له‌ گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ وکادر و ئه‌ندامانى حیزب روخۆش و به‌ سه‌بر و لێبوردویه‌کى که‌م وێنه‌ بوو. دواى دوله‌ت بوونى حیزب هه‌واڵى ده‌ست له‌ کار کێشانه‌وه‌ى ئه‌و شۆرشگێره‌ به‌ وه‌جه‌ى ریزى پێشه‌وه‌ى حیزبى دێموکرات بۆ خه‌مى دووهه‌مى ئه‌ندامان و دڵسۆزانى حیزب. دڵنیام زۆر که‌س بۆ ئه‌و هه‌موو دڵسۆزى و هه‌ستى باوکانه‌ى بابا عه‌لى و جێ هێشتنى ریزه‌کانى دێموکرات فرمێسکى له‌ چاو هاته‌ خوار!  گه‌وره‌یى و بلیمه‌تى و خۆشه‌ویستى بابا عه‌لى دواى رۆیشتنى له‌ حیزب زیاتر له‌ هه‌موو کاتێک بۆ  کادر و پێشمه‌رگه‌ و بیر وراى گشتى سه‌لمێندرا. هه‌رچه‌ند هه‌لویستى جه‌نابیان به‌ نیشانه‌ى ئیحتراز ده‌ربرین و مه‌حکوم کردنى دووله‌ت بوونى حیزبه‌ خۆشه‌ویسته‌که‌ى نابه‌جێ نه‌بوو، به‌ڵام پێم خۆشه‌ که‌ جه‌نابیان باش بزانێ که‌ ئێستاش و داهاتووش چاوه‌روانى بۆ گه‌رانه‌وه‌ى بابا عه‌لى بۆ نێو سه‌نگه‌ره‌کانى دێموکرات هه‌یه‌ و هه‌ر ده‌شمێنێ. ئێمه‌ هیچمان له‌ ده‌ست نایه‌ ته‌نیا ده‌بێ بڵێین " خۆت گه‌وره‌ى " به‌و هیوایه‌ى  کاک بابا عه‌لى له‌ جاران زیاتر هه‌ست به‌ به‌رپرسیاره‌تى بکاته‌وه‌ له‌ ئاست رۆڵه‌کانى دێموکرات و بۆ جارێکى تر بگه‌ڕێته‌وه‌ ریزه‌کانى پێشه‌وه‌ى خه‌باتى حیزبى دێموکرات و تێکۆشانى خۆى پته‌وتر له‌ جاران له‌ پاڵ هاوڕێیانى وه‌فادارى درێژه‌ پێبدات و به‌ نه‌یاران و دوژمنان بسه‌لمێنێ که‌ بابا عه‌لى مێهرپه‌روه‌ر له‌ گۆره‌پانى خه‌بات دا ماوه‌ته‌وه‌ و ده‌مێنێته‌ و وێراى لاوانى خوێن گه‌رم نوکى خامه‌ى  به‌ره‌و رووى دووژمنانى گه‌لى کورد ده‌گرێ .!

هاوینى رابردوو ( 24\7\2006 ) بۆ چاوپێکه‌وتنێک چوومه‌ لاى کاک بابا عه‌لى ( ئه‌ندامى ده‌فته‌رى سیاسى ئه‌و کات ). له‌و دیداره‌ دا باسى له‌ چه‌ند ته‌وه‌رى جیا جیا کرا، که‌ له‌ ژێره‌وه‌ کورته‌یه‌ک له‌ بابه‌ته‌که‌ هاتوه‌.

 بابا عه‌لى مێهرپه‌روه‌ر" خه‌بات و شۆڕشى گه‌لى کورد له‌ روژهه‌لاتى کوردستان "
نه‌ته‌وه‌ى کورد له‌و به‌شه‌ى کوردستان وه‌کو به‌شه‌کانى‌ترى کوردستان به‌ هۆى بونى زولم و زۆرى و سه‌رکوت له‌ لایه‌ن رێژیمه‌ یه‌ک له‌ دواى یه‌که‌کان خه‌باتێکى له‌ مێژینه‌ى به‌رێوه‌ بردوه‌ هه‌ر له‌ یه‌ک سه‌ده‌ى رابردودا راپه‌رینى سمکۆى شکاک که‌ داواى سه‌ر به‌خۆى بۆ کوردستان و رزگاربونى یه‌کجاره‌کى، بزوتنه‌وه‌ى (ژ.ک) و پاشان دامه‌زرانى کۆمارى کوردستان و درێژه‌ى ئه‌و خه‌باته‌ى هه‌تاکو ئێستا ته‌جروبه‌ کردوه‌. ئه‌وه‌ بێجگه‌ له‌و راپه‌رینه‌ کورتخایه‌نانه‌ى که‌ له‌ملاوله‌ولا له‌ قۆناغه‌ جیاجیاکانى مێژوو که‌ له‌و پارچه‌ له‌ کوردستاند هه‌بونه‌. له‌و کاته‌وه‌ که‌ کۆمارى ئیسلامى پاش سه‌رکه‌وتنى شۆرشى گه‌لانى ئێران له‌ ساڵى (1979) هاته‌ سه‌ر کار بزوتنه‌وه‌ى کورد پێى ناوه‌ته‌ قۆناغێکى نوێ و خه‌باتاتێکى بێ پسانه‌وه‌ و خوێناوى. به‌ خۆشیه‌وه‌ ئێستا گه‌لى کورد له‌ رۆژهه‌لاتى کوردستاندا، خاوه‌نى ئاگاهى سیاسی و نه‌ته‌وایه‌تیه‌کى به‌رزه‌، مافى خۆى ناسیوه‌ و له‌م رَێگایه‌ش دا خه‌باتى کردوه‌ و رێخراو، و دامه‌زراوى به‌ هێزى بۆ به‌رێوه‌ بردنى ئه‌و بزوتنه‌وه‌ هه‌یه‌ و له‌ گه‌لى تێکه‌ڵاو بوه‌، ئێستا بزوتنه‌وه‌ى کورد له‌و به‌شه‌ى کوردستان زیاتر له‌ هه‌ر زه‌مانێک به‌ ئاگاداریه‌وه‌ به‌ره‌و پێش  ده‌چێچت.

"هۆیه‌ سه‌ره‌کیه‌کانى نه‌بونى ته‌بایى و یه‌ک ده‌نگى به‌ شێوه‌ى پێویست له‌ نێو هێزه‌ کوردستانیه‌کان به‌ گشتى و هێزه‌ رۆژهه‌لاتیه‌کان به‌تایبه‌تى"
به‌و راده‌یه‌ى که‌ حیزب و رێکخراو له‌ گۆڕه‌پانى سیاسى کوردستان دا هه‌یه‌. به‌و ئه‌ندازه‌ش بیر و بۆچون و سه‌لیقه‌ى جیا جیا هه‌یه‌ بۆ چاره‌سه‌رى کێشه‌ى کورد. ئه‌و رێکخراوانه‌ له‌ چه‌پى چه‌پ رابگره‌ هه‌تا راستى راست به‌ به‌رنامه‌ و پرۆگرامى تایبه‌ت به‌ خۆیانه‌وه‌ هه‌ر کام له‌ ئاستى خۆیانه‌وه‌ و به‌ پێى قه‌باره‌ و پێگه‌ى کۆمه‌لایه‌تى و ده‌ره‌تان و ئیمکانى خۆیان چالاکى ده‌نوێنن. که‌وابوو زۆر سروشتییه‌ که‌ جیاوازى بیرورا و به‌رنامه‌  و تاکتیک و ستراتژیک و تێروانین بۆ کێشه‌ى کورد بێ تا ئه‌و راده‌یه‌ کۆکردنه‌وه‌ى ئه‌و هه‌موو بۆچوون و رێکخراوانه‌ له‌ ژێر چه‌ترێکدا وا ئاسان نییه‌ هیچ، به‌ڵکوو  زوریش  کارێکی  سه‌خته‌ بگره‌ نامومکینیشه‌.

له‌ هه‌ر کام  له‌ پارچه‌کانى کوردستان  به‌م  شێوه‌یه‌یه‌، فره‌ بۆ چون و جیاوازى بیر و را و تاکتیک و ستراتژیک  هه‌یه‌ جا با له‌ ناوچه‌یه‌کى به‌رته‌سک تریشدا بێ. زۆر سروشتییه‌ ئه‌گه‌ر هه‌موو هێز و توانایه‌کان کۆ کرابانه‌وه‌ له‌ یه‌ک کاناڵه‌وه‌ تێکۆشانى خۆیان رێک بخستبا هه‌م به‌ هێزتر ده‌بوون هه‌م کاریگه‌رتر، به‌ڵام ئه‌و ئاره‌زوه‌ له‌ گه‌ڵ  راستیه‌کان  نایه‌ته‌وه‌. دیاره‌  نا ته‌بایى نابێ له‌ گه‌ڵ جیاوازى بیروڕا سه‌یر بکرێن ده‌کرێ له‌ هه‌مان کاتدا که‌ جیاوازى بیرورا هه‌یه‌ ته‌بایی و یه‌َک ریزیش  هه‌بێت و پێچه‌وانه‌ که‌شى راسته‌ ئه‌و حاڵه‌ته‌ ته‌نیا تایبه‌ت به‌ کوردستان نییه‌ به‌ڵکوو ده‌کرێ بڵێن که‌ ئه‌و حاڵه‌ته‌ له‌ رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست و ولاتانی جیهانی سێهه‌م به‌ زه‌قی به‌ر چاو ده‌که‌وێ و بگره‌ له‌ کوردستان باروودۆخه‌که‌ له‌ بارتره‌.

" گه‌لى کورد ده‌توانێ نموونه‌ى دابه‌زاندنى دێموکراسى بێ بۆ نه‌ته‌وه‌کانی‌ترى چه‌وساوه‌ى روژهه‌ڵاتى ناوه‌راست "
مه‌سه‌له‌ى کورد نمونه‌یه‌کى به‌ر چاوه‌ بۆ بێبه‌شى و بێ مافى له‌ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست، له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا کورد  خاوه‌نى رابردویه‌کى شۆرشگێرانه‌ و خه‌باتگێڕانه‌یه‌ بۆ رزگار بوون له‌ ده‌ست چه‌وسانه‌وه‌ و بێبه‌شی نمونه‌ى به‌رخۆدانه‌ له‌و باره‌وه‌!. وه‌ک گه‌لێکى (40) میلیۆنی بێبه‌ش کراو له‌ مافه‌ سه‌ره‌تاییه‌کانیش گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه‌ى بێ ده‌وڵه‌ته‌ له‌ جیهان دا. ئێستاش گه‌لى کورد به‌ بێشک ده‌توانێ نمونه‌ بێ بۆ ئاڵوگۆڕ کردن له‌ بافتى کۆمه‌ڵگادا و شانسى به‌ دێموکراسى و به‌  مۆدێرن بوونى کۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى له‌ نه‌ته‌وه‌کانى ترى ناوچه‌ زیاتره‌، ئه‌گه‌ر خه‌باتى جیددى بۆ بکرێ .

" به‌ هێز کردنى ناسیۆنالیزمى نه‌ته‌وه‌یى ده‌توانى یه‌کێک له‌ رێگاکانى  سه‌رکه‌وتن بێ "
کورد به‌ گشتى له‌و قۆناغه‌ى تێپه‌ریوه‌ که‌ مافى خۆى بناسێ و بۆ به‌ ده‌ست  هێنانى خه‌بات  بکات ته‌نانه‌ت  کورد قۆناغى ناسیۆنالیستى به‌رچاو ته‌نگیشی ناوه‌ته‌ پشت سه‌ر و ئێستا له‌ قۆناغى خۆ ئاگاهى سیاسى و نه‌ته‌وه‌یى به‌رز دایه‌، بۆ به‌رز راگرتن و گه‌شه‌ پێدانى هه‌ستى ناسیۆنالیستى ده‌بێ خه‌باتى گونجا و له‌ گه‌ل  سه‌رده‌م په‌ره‌ى پێ‌ بدرێ و ده‌بی راگه‌ینه‌ گشتیه‌کان به‌ هێز بکرین ده‌بێ روحى ته‌بایى و لیک نزیک کردنه‌وه‌ى سیاست و بۆچون و تاکتیک و ته‌نانه‌ت ستراتیژه‌کان، به‌ هیز بکرێ. پیویسته‌ ئه‌وه‌ش  بڵێین کورد ته‌نیا و ته‌نیا به‌ هه‌ستیکى ناسیۆنالیستى په‌تى سه‌ر ناکه‌وێ کورد ده‌بێ تێبکۆشێ بنیادى کۆمه‌لگایه‌کى مه‌ده‌نى دابمه‌زرینێ  که‌ خه‌لکى کورد له‌ چوار چیوه‌ى سنورى ده‌سه‌ڵاتى خۆیدا چ له‌ بوارى کۆمه‌لایه‌تى دا چ  له‌ بوارى فه‌رهه‌نگى سیاسى دا سه‌ر بکه‌وێ و به‌رنامه‌ى گونجاوى ببێ به‌ ماناى پڕبه‌ پێستى، که‌ کورد سه‌ر که‌وێ.

" هۆیه‌کانى سه‌رنه‌که‌وتنى پێکهێنانى به‌ره‌ له‌ کوردستانى رۆژهه‌ڵات "
پێک نه‌هاتنى به‌ره‌ له‌ کوردستانى رۆژهه‌ڵات چه‌ند هۆى جیا جیاى هه‌ن. له‌ پێش دا ئه‌و لایه‌نانه‌ى که‌ پێویسته‌ به‌ره‌ پێک بهێنن ده‌بێ پێوه‌ندییه‌کى پته‌و و تۆکمیان له‌ نێودا بێ که‌ ئه‌و هاوکاریه‌ گه‌شه‌ بکا و بگاته‌ قۆناغى به‌ره‌وه‌ هه‌روه‌ها زه‌رووره‌ت و پێویستى پێکهاتنى به‌ره‌ بۆ هه‌موو لایه‌نێک هه‌ستى پێ بکرێ ئه‌و لایه‌نانه‌ که‌ بانگه‌وازى پێکهاتنى به‌ره‌ ده‌که‌ن مه‌به‌ستیان لایه‌نى پروپاگه‌ند و ته‌بلیغى نه‌بێت به‌ڵکوو به‌ره‌یێکى راسته‌قینه‌ بێ. تا ئێستا به‌و پێیه‌ى که‌ چاوه‌روان ده‌کرا به‌ره‌ له‌ رژهه‌ڵاتى کوردستان دا به‌داخه‌وه‌ پێک نه‌هاتوه‌ تا به‌رهه‌مه‌کانى هه‌ڵسه‌نگێنین. هاوکارى کورت خایه‌ن و مه‌قته‌عى له‌ نێوان هێزه‌کان دا دوو به‌ دوو هه‌بوه‌ که‌ له‌ خۆى دا به‌ پێى وه‌زعییه‌تى خۆى هه‌نگاوێکى به‌ره‌و پێش بووه‌ به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ درێژه‌ى نه‌کێشاوه‌ و یان به‌ واتایه‌کى دیکه‌ هاوکاریه‌که‌ بۆ راپه‌ڕاندنى ئه‌رکێکى کورت خایه‌ن بووه‌.

" دووپات بوونه‌وه‌ى هه‌ڵه‌ى سیاسى به‌ڵایه‌که‌ که‌ زه‌ربه‌ى زۆرى له‌ خه‌باتى کورد به‌ گشتى داوه‌ "
هه‌ڵه‌ى سیاسى له‌ لایه‌ن هه‌ر لایه‌نێک یان چه‌ند لایه‌نێک ببێت له‌ پله‌ى یه‌که‌م دا زیانه‌که‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر  ئه‌و لایه‌ن یان که‌سانه‌ که‌ هه‌ڵه‌که‌یان کردوه‌. هه‌ڵه‌ به‌ ماناى چه‌وت رویشتنه‌، به‌ ماناى ئه‌وه‌یه‌ رێگه‌یکى نادروست بۆ چاره‌سه‌رى مه‌سه‌له‌یه‌ک گراوه‌ته‌ به‌ر. گه‌وره‌تری هه‌ڵه‌ سیاسى له‌ نێو هێزه‌ کوردیه‌کان دا شه‌رى  ناوخۆییه‌، که‌ زیان و دووکه‌ڵه‌که‌ى ده‌چێته‌ چاو هه‌ڵه‌ کردووان وگه‌لى به‌ش مه‌ینه‌تى کورد.

ئه‌و هه‌ڵانه‌ له‌ لاین هه‌ر که‌سێک و لایه‌نێک ڕا ئه‌نجام بدرێن، حاشاى لێ ناکرێ و زیانى گه‌وره‌شى لێکه‌وتۆته‌وه‌، که‌ باس هه‌ڵه‌ ده‌کرێ ده‌ست به‌ جێ زیان و زه‌ره‌ره‌کانى له‌ پێش قووت ده‌بنه‌وه‌. تا ئێستا نه‌بینراوه‌ بڵێن له‌ فڵان هه‌ڵه‌ چ قازانجێک یان ده‌سکه‌وتێک وه‌ده‌ست هاتوه‌، پێویسته‌ هێزه‌ سیاسیه‌کان له‌و هه‌ڵانه‌ که‌ کراون و باجه‌که‌شیان دراوه‌ ده‌رس  وه‌ربگرن و دووپاتیان نه‌که‌نه‌وه‌.

Heja_mangor@yahoo.com

 سه‌ره‌وه‌. ده‌سپێک.

ئه‌م بابه‌ته‌ چاپ بکه‌!

   ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ هاوڕێکه‌ت بنێره:

© www.giareng.com
All rights reserved 2005.