Ö:: به‌په‌له: بانگه‌وازێکی گرنگ سه‌باره‌ت به‌ یادی هه‌ڵه‌بجه‌ و ئاهه‌نگه‌ ناوه‌خته‌کان له‌ هۆڵه‌ند؛

ئه‌نجومه‌نی گه‌نجانی میدیا له‌ هۆڵه‌ندا

به‌په‌له: بانگه‌وازێکی گرنگ سه‌باره‌ت به‌ یادی هه‌ڵه‌بجه‌ و ئاهه‌نگه‌ ناوه‌خته‌کان له‌ هۆڵه‌ند؛
له‌ لیژنه‌ی ئه‌نجومه‌نی گه‌نجانی "میدی
ــــا"وه‌ بۆ سه‌رجه‌م ئه‌ندامان و دۆستانی ڕێکخراوه‌که‌مان.
گه‌نجانی دانیشتووی هۆڵه‌ندا و کوردانی نیشتیمان په‌روه‌ر سڵاوی زانست و خه‌باتتان لێبێت
.
به‌ڕێزان به‌‌پێویستی ده‌زانین هه‌موو لایه‌کتان ئاگادار بکه‌ینه‌وه‌ که‌وا گه‌نجانی میدیا وه‌کو به‌شێکی گرنگی یانه‌ی کوردی میدیا، له‌ چالاکیه‌کی هاوبه‌شی چه‌ند ڕێکخراوێک و لایه‌نێک له‌ ڕۆژی 18/3/2007 له‌ پایته‌ختی هۆڵه‌ندا له‌ گۆڕه‌پانی (دام) به‌شدار ده‌بێت له‌ یادکردنه‌وه‌ی کاره‌ساتی (هه‌ڵه‌بجه‌). به‌ڕێزان داواکارین و ئاواته‌ خوازین له‌ ڕۆژانی 16/17/18ی مارسی هه‌موو ساڵێک یادی هه‌ڵه‌بجه‌ بکه‌نه‌وه‌و به‌شدار بن له‌ چالاکیه‌کانی ئه‌م یاده‌ زندوه‌، ناساندن و یادکردنه‌وه‌ی هه‌ڵبجه‌ ئه‌رکی سه‌رشانی هه‌موومانه‌ به‌ بێ جیاوازی.

به‌ڕێزان به‌داخه‌وه‌ لێره‌وه‌ له‌وێ ریکلامی چه‌ند ئاهه‌نگێکی نه‌ورۆزمان بینیوه که‌ له‌ ڕۆژانی یادکردنه‌وه‌ی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌ داندراون، جێگه‌ی داخه‌ که‌ ئه‌وانه‌ی به‌م جۆره‌ ئاهه‌نگانه‌ هه‌ڵساون به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک بیریان له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ نه‌کردۆته‌وه‌ و کارێکی زۆر ناکوردانه‌ و نامرۆڤانه‌ ده‌که‌ن! به‌هه‌رحاڵ ئێمه‌ ناتوانین قه‌ده‌غه‌یان بکه‌ین، به‌ڵام ده‌توانین ئازادانه‌ به‌ گه‌نجان و دۆستانی ڕێکخراوه‌که‌مان ڕابگه‌یه‌نین که‌ داوایان لێبکه‌ین به‌هیچ جۆرێک له‌ ڕۆژانی 16/17/18ی مارس به‌شداری هیچ ئاهه‌نگێکی ناوه‌خت نه‌که‌ن.!!

‌تکایه‌ با هه‌ڵه‌بجه‌ له‌بیره‌ خۆمان نه‌به‌ینه‌وه‌ بۆ چه‌ند ساتێک هه‌ڵپه‌رکێ و خۆشی!

تێبینی:
-  گه‌نجانی میدیا ئاماده‌یه‌ به‌ فه‌رمی سوپاسی ئاماده‌کارانی ئاهه‌نگه‌کان بکات، له‌ کاتێک ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌ڕێزانه‌ بڕیاری گۆڕینی ڕۆژی ئاهه‌نگه‌کانیان بده‌ن.
- سوپاس بۆ هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی به‌ره‌و پیری بانگه‌وازه‌که‌مان دێن.
ئه‌نجومه‌نی گه‌نجانی میدیا له‌ هۆڵه‌ندا

ئه‌مسته‌ردام/ 20/02/2007

 سه‌ره‌وه‌. ده‌سپێک.

ئه‌م بابه‌ته‌ چاپ بکه‌!

   ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ هاوڕێکه‌ت بنێره:

© www.giareng.com
All rights reserved 2005.