Ö:: ڕۆشه‌نبیران وڵاتپارێزانی کوردستانی تا که‌ی بێ ده‌نگی؟؟

نووسینی: بێکه‌س به‌‌رواری

بزوتنه‌وه‌ی کورد چ له‌ کوردستان و چ له‌ وڵاتانی ئه‌وروپا له‌ قوناغێکی خراب  ونازک تێده‌په‌ریت، ده‌وله‌ته‌ ئه‌روپیه‌کان و به‌تایبه‌ت فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا ده‌ستیان کردوه‌ به‌هێرش بردن بۆ سه‌ر باره‌گای کومه‌ڵه‌ و ڕێکخراوه‌ کوردیه‌کان و ماڵی کورده‌کان و گرتنی که‌سایه‌تی و چالاکڤانه‌ سیاسیه‌ کوردستانیه‌کان، به‌به‌هانه‌ی شه‌ری دژه‌ تیرور، وه‌ هه‌موو کوردێک ده‌زانیت که‌ بزوتنه‌وه‌ی کورد له‌ باکوری کوردستان وه‌ به‌تایبه‌ت له‌ ئه‌ورپا بزوتنه‌وه‌ێکی ئازادی خوازه‌ نه‌ک تێرورست،  له‌دوای ده‌ستگیرکردنی به‌رێز عبدالله‌ ئۆج ئالان و ته‌سلیمکردنی به‌ تورکیا و ده‌رکردنی سزای له‌سێداره‌دان به‌سه‌ریدا و زینادنیکردنی  هه‌تاهه‌تای، هه‌موو هه‌وڵه‌کانیان بوو له‌ناو بردنی هه‌ر بزوتنه‌وه‌ێکی کوردستانی به‌رده‌وام بووه‌ جا چ په‌که‌ که(pkk )  ‌و چ ئه‌و هه‌موو ئه‌و پارت و ڕێکخراوانه‌ی که‌ له‌لایه‌ن په‌ که‌که‌ (pkk ) وه‌ دامه‌زران یان له‌ لایه‌ن کورده‌کانی ناوه‌وه‌ی باکوری کوردستان یان له‌ ئه‌وروپا دامه‌زراون، ده‌وڵه‌تی تورکیا ده‌یان ساڵه‌ مافه‌کانی گه‌لی کورد پێشێل ده‌کات وه‌ له‌ ساده‌ترین مافه‌کانیان بێ‌به‌ش ده‌کات، ڕێگا له‌هه‌ر پشکه‌وتنێکی کوردستانی ده‌گریت له‌ هه‌ر پارچه‌ێک بیت، هه‌وڵه‌کانیان دژی باشوری کوردستان ڕون وئاشکران، وده‌ست تێوه‌ردان له‌ له‌ بارۆدوخی باشور و به‌تایبه‌ت دۆزی شاری که‌رکوک شاراوه‌ نیه‌، هه‌وڵه‌کانیان بۆ ‌هێرش کردن و له‌ناو بردنی ده‌ستکه‌وته‌کانی باشوری وڵات به‌رده‌وامن. ئێمه‌ی کورد ده‌بێت ئه‌و راستیه‌ بزانین که‌ بێده‌نگیمان دردنایه‌تیان زیاتر ده‌کات وه‌ ده‌رفه‌تی ‌هێرش کردن و له‌ناوبردنی ده‌ستکه‌وته‌کان ئاسانتر ده‌کات، ئه‌مڕۆ هه‌ڵوێست ده‌ربرین ئه‌رکی هه‌موو کوردێکی دڵسوزه‌، بوچونمان چون بیت له‌ سه‌ر به‌رێز عبدالله‌ ئۆجه‌لان وپارته‌که‌ی و لایه‌نگیرانی شتێکه‌ که‌ هه‌ر که‌س و لایه‌ن ئازاده‌ له‌ بیرو و بۆچونی خۆیدا له‌م بواره‌دا، به‌ڵام به‌رگری کردن له‌ مافه‌کانی گه‌له‌که‌مان له‌ باکوری وپارچه‌کانی تری وڵاتمان و پاراستنی ده‌ستکه‌وته‌کانی گه‌له‌که‌مان له‌ باشور ئه‌رکی هه‌موو کوردێکی دڵسۆزه‌ و بێده‌نگ بوون نیشانه‌ی بێ هه‌ڵوێستی ومایه‌ی سه‌رسوڕمانه‌. ئه‌مڕۆ ڕێگاکانی خه‌بات زۆرن وه‌ پێویسته‌ هه‌موو تاکێکی کومه‌ڵگای کوردستانی و به‌تایبه‌ت وڵات پارێزان و ڕۆشه‌نبیران شێوه‌ێکی گونجاو له‌خه‌بات هه‌ڵبژێرن بۆ به‌ده‌ست خستنی مافه‌کانمان و به‌رگری کردن و پارستنی ده‌ستکه‌وته‌کان وه‌ هه‌روه‌ها دام و ده‌زگا و پارت و ڕێکخراو وکومه‌ڵه‌ کوردیه‌کان پێویسته‌ هه‌ڵوێستی شارستانی و دیموکراتی گونجاو وه‌ربگرن بو پارستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ی و به‌رژه‌وه‌ندیه‌ باڵاکانی کوردستان، ئه‌مرۆ داگیرکه‌ران به‌یه‌ک چاو ته‌ماشای هه‌موو بزوتنه‌وه‌ی کوردستانی و هه‌موو پارچه‌کانی کوردستان ده‌که‌ن، وه‌ هه‌موویان هاوکاران له‌ ڕێگه‌کرتن له‌ هه‌ر پێشکه‌وتنێکی کوردستانی له‌ هه‌ر پارچه‌ێک بیت وله‌ناوبردنی ده‌ستکه‌ و‌ته‌کان، بۆیه‌ ئه‌مرۆ پێویسته‌ کوردستانیان بێده‌نگ نه‌مینن، جێهانی ئه‌مڕۆ وه‌ک جێهانی پێش چه‌ند سال نیه‌، ده‌بێت گه‌لی کوردیش خۆیی له‌ گه‌ل بارۆدوخی نوێی جیهان بگونجێنیت وه‌ شارستانیانه‌ و دیموکراتیانه‌ به‌رگری له‌ مافه‌کان و ده‌ستکه‌وته‌کانی بکات، تاکه‌ی پارچه‌ پارچه‌ی ؟؟ تاکه‌ی بێده‌نگی له‌ ئاست ڕۆداوه‌کان؟؟ تاکه‌ی بێ هه‌ڵوێستی؟؟ ئایا ڕۆژی ئه‌وه‌ نه‌هاتووه‌ که‌ به‌ هه‌موو جێهان بڵێین به‌سه له‌ناوبردن و ئینکارکردنی کوردستانیان، به‌سه‌‌ ئێمه‌ش مرۆڤین و چی تر بێ مافی وژێر ده‌ستی قه‌بوول ناکه‌ین. به‌سه‌ با دیمووکراسیه‌ت و مافی مرۆف بۆ ئێمه‌ ته‌نها خه‌ونێکی خۆش نه‌بیت . به‌سه‌ بێ ده‌نگی و بێ هه‌ڵوێستی جێهان به‌رامبه‌ربه‌کوردستانیان. 

بێکه‌س به‌رواری / نۆروێژ

2007.2.8

bekes@yahoo.com
 سه‌ره‌وه‌. ده‌سپێک.

ئه‌م بابه‌ته‌ چاپ بکه‌!

   ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ هاوڕێکه‌ت بنێره:

© www.giareng.com
All rights reserved 2005.