Ö:: ده‌نگی بولبول

نووسینی: شێروان بێ دڵ

ده‌نگی بولبول
بریا من ئه‌مزانی

ئه‌ی بولبولی سه‌رمه‌ست

به‌نه‌غمه‌و گۆرانی

چۆن ئه‌چڕی تۆ هه‌ڵبه‌ست !

ئاوازی جۆراو جۆر

وه‌حیه‌ یا خه‌یاڵه‌

له‌کوێ وه‌ هه‌ڵده‌قوڵێ

ئه‌و ده‌نگه‌ زوڵاڵه‌ ؟!

هه‌روه‌کو عاشقێ

ئاشنای ئه‌و گوڵانه‌ی

له‌سه‌ر چڵ ئه‌خوێنی

هاوڕێی ئه‌و دارانه‌ی

وا باڵه‌ فڕکێته‌

له‌سه‌ر چڵ و پۆی دار

‌به‌نه‌غمه‌و گۆرانیت

 شاده‌ دڵه‌ی زامدار

نازانم به‌ چ نه‌خشێک

 وا باڵت ره‌نگینه‌

سه‌ره‌ڕای جوانیت

خوێنت چه‌ند شیرینه

له‌ دونیایی پڕ شادی

 ده‌نگت بۆ حه‌زینه‌

دیاره‌ تۆش عاشقی

ئه‌م هه‌ردو کێوانه‌ی

به‌ عه‌شقی جوانی گوڵ

تۆش وه‌ک من دێوانه‌ی

ئه‌م هۆنراوایه..... ئه‌شێ بۆ گۆرانی

 سه‌ره‌وه‌. ده‌سپێک.

ئه‌م بابه‌ته‌ چاپ بکه‌!

   ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ هاوڕێکه‌ت بنێره:

© www.giareng.com
All rights reserved 2005.