Ö:: کۆمیته‌ی هاوکاری هێزه‌ سیاسی‌یه‌ کوردستانی‌یه‌کان له‌ شاری لینشۆپینگ پێکهات

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران – سوئێد کۆمیته‌ی لینشۆپینگ

کۆمیته‌ی هاوکاری هێزه‌ سیاسی‌یه‌ کوردستانی‌یه‌کان له‌ شاری لینشۆپینگ پێکهات
له‌ درێژه‌ی هه‌وڵه‌کانی پێکهێنانی کۆمیته‌ی هاوکاری هێزه‌ سیاسی‌یه‌ کوردستانی‌یه‌کان ڕۆژی دووشه‌ممه‌ 26.02.2007 له‌ شاری لینشۆپینگ کۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌ سیاسی‌یه‌ کوردستانی‌یه‌کان پێکهات و له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا کۆمیته‌ی هاوکاری هێزه‌ سیاسی‌یه‌ کوردستانی‌یه‌کان له‌ شاری لینشۆپینگ پێکهێنرا.
کۆبوونه‌وه‌که‌ به‌ ده‌قیقه‌یه‌ک بێده‌نگی بۆ ڕێزگرتن له‌ گیانی پاکی شه‌هیدانی کورد و کوردستان ده‌ستی به‌کاره‌کانی کرد، پاشان له‌ لایه‌ن کاک ناسح قادر و کاک مه‌ریوانستانی باس له‌ هه‌وڵه‌کانی هه‌یئه‌تی پێکهاتوو بۆ داوه‌تکردنی حیزب و لایه‌نه‌کانی دیکه‌ کرا و ڕاپۆرتی کاره‌که‌یان دایه‌وه‌ به‌ کۆبوونه‌وه‌که‌، دواتر له‌ لایه‌ن به‌شدارانی کۆبوونه‌وه‌که‌وه‌ بڕیاری دامه‌زراندن و ده‌سبه‌کاربوونی کۆمیته‌ی هاوکاری هێزه‌ سیاسی‌یه‌ کوردستانی‌یه‌کان له‌ شاری لینشۆپینگ درا، هه‌روه‌ها باس له‌وه‌ کرا که‌ هه‌موو هێزه‌ سیاسی‌یه‌ کوردستانی‌یه‌کان مافی هاتنه‌ نێو ئه‌و کۆمیته‌یه‌‌یان هه‌یه‌ و ده‌توانن ببنه‌ ئه‌ندام.
به‌شێکی دیکه‌ی کاری کۆبوونه‌وه‌که‌ بریتی بوو له‌ باسکردن و به‌رنامه‌ داڕشتن بۆ به‌ڕێوه‌بردنی چه‌ند کار و چالاکی هاوبه‌ش، وه‌کو مه‌راسیمه‌کانی 8ی مارس، یادی کاره‌ساتی ئه‌نفال و جێژنی پیرۆزی نه‌ورۆز و ...هتد. هه‌روه‌ها لێبڕاوانه‌ له‌سه‌ر پێویستی و به‌رده‌وامی و پته‌وکردنی پێوه‌ندی نێوان هێزه‌ سیاسی‌یه‌ کوردستانی‌کان پێ‌داگیرایه‌وه‌.
شایانی باسه‌ ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی هاوکاری هێزه‌ سیاسی‌یه‌ کوردستانی‌یه‌کان بریتین له‌:
یه‌کیه‌تیی نیشتیمانی کوردستان
پارتی دیموکراتی کوردستان
حیزبی شیوعی کوردستان
کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان
حیزبی دێموکراتی کوردستان
به‌شدارانی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌ پێکهاتبوون له‌ کاک ناسح قادر و کاک شاخه‌وان عومه‌ر نوێنه‌رانی یه‌کیه‌تیی نیشتیمانی کوردستان، کاک مه‌هدی میرخان نوێنه‌ری پارتی دیموکراتی کوردستان، کاک محمد کوردی و کاک که‌ریم محمودپور نوێنه‌رانی کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان، کاک فخرالدین نه‌جم‌الدین طالبانی (مام صالح) نوێنه‌ری حیزبی شیوعی کوردستانی و کاک مه‌ریوان نستانی نوێنه‌ری حیزبی دێموکراتی کوردستان– ئێران. له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا کاک نیاز محمد جووجه‌ به‌رپرسی کۆمه‌ڵه‌ی کوردی له‌ شاری لینشۆپینگ و کاک مه‌سعود شه‌ریفی نوێنه‌ری سازمانی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران به‌شداری ‌ بوون.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران – سوئێد
کۆمیته‌ی لینشۆپینگ

له‌و پێوه‌ندی‌یه‌دا
:: دیدارێکی هاوبه‌ش له‌ نێوان نوینه‌رانی حیزبه‌ کوردستانی‌یه‌کان له‌شاری "لینشۆپینگ"ی وڵاتی سوئێد
:: دیداری هاوبه‌شی حیزبه‌ کوردستانی‌یه‌کان له‌ شاری لینشۆپینگ



 سه‌ره‌وه‌. ده‌سپێک.

ئه‌م بابه‌ته‌ چاپ بکه‌!

   ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ هاوڕێکه‌ت بنێره:

© www.giareng.com
All rights reserved 2005.