Ö:: بوجه‌ی کوردستان زیاد ده‌کات و گه‌نده‌ڵه‌کان هه‌ڵپه‌رکێیانه‌..؟

نووسینی: د. کوردۆ په‌رۆش

بوجه‌ی کوردستان زیاد ده‌کات و گه‌نده‌ڵه‌کان هه‌ڵپه‌رکێیانه‌..؟ د. کوردۆ په‌رۆش
پیاوی گه‌نده‌ڵ و درۆزن جێگه‌ی مرۆڤی به‌ تواناو ڕاستگۆیان نه‌هێشتۆته‌وه‌ و خۆش باوه‌ڕه‌ه‌کانیش ئه‌وڕۆ که‌م ته‌مه‌ن ماونه‌ته‌وه‌، سیاسه‌تی گیرفانچیه‌کان ده‌ست و ده‌می پیاوانی مرۆڤ دۆست و نه‌ته‌وه‌ په‌روه‌ره‌کانیان به‌ستۆته‌وه‌و دزو جه‌رده‌و جاش و فایلداره‌کانیان کردۆته‌ سه‌روه‌ر و پیاوه‌ ماقول و خاوه‌ن کۆشک و ته‌لار، خاکی کوردوستان به‌رته‌نگ کراوه‌و جێگه‌ی سه‌رفرازان ته‌نها قه‌برستانه‌کانه‌ و جێگه‌ی ته‌رمه‌کانیشیان زووتر فڕۆشراون.

پێش ئه‌وه‌ی بێمه ‌ناوه‌ڕۆکی باسه‌که‌، ده‌بێت زۆر سوپاسی هه‌ستی ئه‌و برا کوردانه‌ بکه‌م که‌ تا ئێستا بڕێک له‌ ناوی گه‌نده‌ڵه‌کانیان بۆ ناردوم له‌ ووڵاتانی سوێد و دانمارک و نه‌رویج و به‌ریتانیا وه‌ هه‌ندێ ناوی تاک تاکی تریش له‌ ووڵاتانی تره‌وه‌.. من زۆر سوپاسیان ده‌که‌م که‌ ئه‌و هه‌نگاوه‌ی من گرتومه‌ته‌ سه‌ر شان به‌ پیرۆزی ده‌زانن منیش ڵای خۆمه‌وه‌ زۆر ڕێزیم هه‌یه‌ بۆیان، وه‌ به‌لێنیان ده‌ده‌مێ به‌ کوردستان که‌ ناوی هیچ له‌و کوردانه‌   ئاشکرا نه‌کرێت به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی خۆیان ، ئه‌گه‌ر به‌ پێویستمان زانی له‌ دواڕۆژدا، چونکه‌ ئه‌و هه‌موو ناوانه‌ی که‌ ده‌گاته‌ ده‌ستمان کۆیان ده‌که‌ینه‌وه‌ ،وه‌ ماوه‌یه‌کی سنوردار ده‌ده‌ینه‌  سه‌رکردایه‌تی هه‌رێم ئه‌گه‌ر ئه‌وان خۆیان هه‌لنه‌ستن به‌ دروست کردنی ئه‌و لێژنه‌ یاساییه‌، که‌ له‌ په‌رله‌مان و له‌ حکومه‌تی هه‌رێم پێک هاتبێ و بێ لایه‌ن بێت و ناوی ئه‌و که‌سانه‌ تۆمار نه‌که‌ن و نه‌یانده‌نه‌ ده‌ست به‌رپرسانی ئه‌و ووڵاتانه‌ی لێیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌.

ئێمه‌ وه‌ک هه‌ستێکی نه‌ته‌وایه‌تی ناچار ده‌بین به‌ ڕاشکاوی ناوه‌کان بڵاو بکه‌ینه‌وه‌ بۆ مییلله‌ت که‌ ئه‌وان ته‌نها ده‌سه‌ڵاتی کۆتاییان هه‌یه‌ بۆ سزادانیان چونکی ئه‌و کارانه‌ی ئه‌م گه‌نده‌ڵانه‌ ده‌یکه‌ن ئه‌مڕۆ له‌ ووڵات زۆر که‌متر زه‌ره‌رمه‌ند نین له‌و سیخورو جاسوسه‌ کوردانه‌ی  که‌ ناوه‌کانیان له‌ ڕۆژنامه‌کان بڵاو بۆته‌وه‌‌. چونکه‌ وه‌ک له‌ مێژووی ‌زۆر له‌ وولآتانی جیهان به‌ تایبه‌تی له‌ دوای کۆتایی  شه‌ڕی جیهانی دووهه‌م کۆمه‌لێک گه‌نده‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ ووڵاته‌کانیان و خێرو سه‌روه‌تی ئه‌و وڵاتانه‌یان ڕوخاند له‌به‌ر دزیو جه‌رده‌یی که‌ ده‌یان کرد به‌ ناوی خزمه‌تکردن که‌ ئابوری ووڵاته‌کانیان ڕماند تا که‌وتنه‌ ژێر سزای یاسایی.ئه‌وانه‌ وه‌ک ئه‌و گه‌نده‌ڵانه‌ی ڵای ئێمه‌ که‌ زۆربه‌یان خاوه‌نی پاره‌یه‌کی زۆرن و چه‌ند پارجه‌ زه‌وییک و هه‌ندێکیان خانوی میریشیان له‌سه‌ر خۆ تاپۆ کردوه‌ و هه‌ندێکیان ده‌سه‌ڵات دارانی هه‌رێم به‌ هه‌ردوو پارته‌ سه‌رکیکه‌وه‌ واته‌ پارتیو یه‌کێتی هه‌ستاون به‌ کڕینی خانو بۆیان یان پاره‌ی کرێی خانوه‌کانیان ده‌ده‌ن . به‌ بۆنه‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌مانه‌ بلیمه‌ته‌ ناسراوه‌ نه‌ته‌وه‌ په‌روه‌ره‌کانی کوردن بۆ خزمه‌ت کردن گه‌ڕاونه‌ته‌ ووڵات. بۆیه‌ داو له‌ هه‌ر کوردێکی به‌ شه‌ره‌ف ده‌که‌م هه‌ر زانیاریه‌کیان له‌ باره‌ی گه‌نده‌ڵه‌کانی ده‌ره‌وی ووڵات هه‌یه‌ ناوو نیشانی ئه‌و گه‌نده‌ڵانه‌مان بۆ بنێرن ئه‌گه‌ر ده‌شزانن له‌ ج شوێنێکی فه‌رمانی یان نا فه‌رمانی کار ده‌که‌ن ئه‌وه‌ باشتریشه‌، چونکه‌ زۆر له‌و گه‌نده‌ڵانه‌ به‌رپرسی گه‌وره‌یان لێ ده‌رچوه‌ و به‌ڵکو شوینی ماقولیان خستۆته‌ ژێر چنگیانه‌وه‌ ‌ وه‌ک موسته‌شاری سه‌رۆک هه‌رێم و سه‌ۆرک کۆمارو سه ر‌ۆک‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیر‌ان و تا ده‌گاته‌ وه‌زیرو مودیری گشتی له‌ ده‌زگاکانی حکومی وه‌ هه‌ندێکیان به‌ر پرسی  لق و مه‌ڵبه‌ند و تاکو ده‌گاته‌ ده‌زگای پێسمه‌رگه‌ش که‌ ئه‌مانه‌ جێگای داخه‌ به‌ڵکو ده‌بوایه‌ ئه‌و گه‌نج و ڵاوانه‌ی ئه‌مڕۆ بێ ئێش ده‌گه‌ڕێن ئه‌وان کاره‌کانیان بگرتایه‌ته‌ سه ر‌شان……

ئه‌گه‌ر ئه‌وڕۆ ڕۆشنبیران ده‌ست نه‌خه‌ی‌نه‌ نێو ده‌ستی یه‌کتر و به‌ره‌نگاری ئه‌و ڕووداوه‌ دڵته‌زێنه‌رانه‌ نه‌بینه‌وه‌، ئه‌وا ته‌نها کوردوستانێکمان بۆ ده‌مێنێته‌وه‌ که‌ ته‌نها جێگه‌ی خۆفڕۆشان و گه‌نده‌ڵچیان بێت و چینه‌ خه‌باتکاره‌که‌ش ده‌بێت پۆل پۆل ڕوو له‌ هه‌نده‌ران بکه‌ن.

د. کوردۆ په‌رۆش

سوید

2007-02-20

Kurdo_perosh@hotmail.com

 سه‌ره‌وه‌. ده‌سپێک.

ئه‌م بابه‌ته‌ چاپ بکه‌!

   ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ هاوڕێکه‌ت بنێره:

© www.giareng.com
All rights reserved 2005.