Ö:: گۆرانی سێری ته‌کاموولی جه‌ره‌یانی ته‌بیعی و کێشه‌کانی دوارۆژ !

 نووسینی: فاتح ئاره‌ش

گۆرانی وه‌زعی ئاو وهه‌وا له دونیا دا ئاڵ‌وگۆری پێکهێناوه، گه‌رمی هه‌وا و نه‌بارینی باران و به‌فری پێویست بۆته هۆی که‌م بوونه‌وه‌ی ئاو و سه‌رچاوه ئاویه‌کان له زۆر شۆێنی ئه‌م دونیایه دا، به‌ڵام هه‌روه‌ک ده‌زانن ئه‌و ئاڵ‌وگۆره جه‌ویه له لایه‌کی‌تره‌وه بۆته‌وه هۆی زیاد بوونی ئاوی هێندێک له ده‌ریا گه‌وره‌کان و داگیرکردنه‌وه‌ی هێندێک له مساحه‌تی ژینگه که هۆی ئه‌وه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئاو بوونی سه‌هۆڵی(یه‌خ) قوتبی شیماله، که ئه‌و زیاد بوونه‌ش له کوول دا به‌شتێکی مه‌نفی هه‌ڵده‌سنگێندرێت.

له‌م حاله‌ته دا وه‌زع  وای لێهاتووه  تا ئاو که پێش‌تر به هۆی زۆر بوونی زۆربه که‌می جێگه‌ی سه‌رنج بووه، ئێستاکه له زۆر وه‌ڵات دا ببێته ‌شتێکی جێگه‌ی سرنج و بیرکرده‌نه‌وه.

به‌ڵام داخۆ ئه‌م شته حه‌یاتی و گرنگه، که که‌وتۆته قۆناخی بیرڵێکردنه‌وه ئاکامی به کوێ ده‌گات و سه‌رئه‌نجامه‌که‌ی له کوێ دا کۆتایی پێدێت!؟

داخۆ گۆرینی ره‌وتی ته‌بیعی هه‌رشتێک ناتووانێت پێکهێنه‌ری شێوه ئاڵ‌و‌گۆرێک بێت و ئه‌و ئاڵ‌وگۆره‌ش که پێک دێت  تائسیراتی ده‌تووانێت تا چ راده هه‌بێت؟

له روانگه منه‌وه پێکهێنانی ئاڵ‌وگۆر له هه‌ر شتێکدا بێ ئاکام  نابێت، که ئاکامه‌کان و تائسیراته‌کان بۆ خۆی شێوه‌ی جۆراوجۆری هه‌یه و ده‌تووانێت له داهاتوودا هه‌م به قازانج بێت و هه‌م به زیان، که له‌م کاته‌ش دا به‌راوه‌رد کردنی قازانج و زییانه‌کان کارێکی هاسان نییه و ده‌بێت چاوه‌رووانی داهاتوو بین.

بۆ نمونه ئه‌گه‌ر ساحێب ماڵک بیهه‌‌وێت ده‌رکی خانوه‌که‌ی که روو له رۆژهه‌ڵاته بیگۆرێت و رووله رۆژئاوا کات ئه‌م  گۆرینه ده‌بێت شێوه ئاکام و تائسیراتێکی له سه‌ر ده‌ڕاوسێکان که شێوه‌ی ژیان و بوونی خۆیان به گۆێره‌ی وه‌زعی پێش له ئاڵ‌وگۆر دامه‌زراندوه هه‌بێت، هه‌ر گۆرانکاریه‌ک ده‌تووانێت به‌رهه‌مێکی هه‌بێت جا خاس یان خراپ.

ئه‌گه‌ر ئه‌و وه‌زعه جه‌وییه هه‌ر ئاوا پێش بروات ده‌وله‌تانیش ده‌که‌ونه فیکری هێندێک چاره‌سه‌ری یان شێوه خۆ ساز کردنێک بۆ داهاتوویه‌کی پر له کێشه و گرفتاری.

خودی ئه‌م فیکر کردنه‌وه و خۆساز کردنه بێجگه له گۆرینی سیسته‌می ته‌بیعی مه‌وجود، ده‌تووانێت پرله مه‌ترسیش بێت و، داهاتوو مرۆڤایه‌تی له گه‌ڵ زۆر کێشه و ته‌نانه‌ت شه‌ری ماڵ ۆێرانکه‌ر رووبه‌رو بکات.

بێشک هه‌روه‌ک ده‌زانن پێکهێنانه‌ی ئاڵ‌وگۆر خه‌ریکه له رۆژهه‌ڵاتی ناوین دا ده‌ست پێده‌کات و به‌رنامه رێژی بۆ ده‌کڕێت و ئه‌مرۆکه وه‌ڵاتانی ئێران و تورکیه گه‌ڵاڵه‌ی کاریان هه‌یه و له قۆناغی بیرکردنه‌وه دان.

حکومه‌تی ئێران ده‌ستی داوه‌ته پرۆژه‌یه‌ک بۆ گه‌رانه‌وه‌ی ئه‌و ئاو و روبارانه که روو له ده‌ره‌وه‌ی ئێرانن. 

پرۆژه‌یه‌ک که بۆ من زۆر جێگه‌ی سرنجه، پرۆژه‌ی گه‌رانه‌وه‌ی ئاوی چۆم و روباره‌کانی ناوچه‌کانی، سه‌لاسی باوه‌جانی، جوانرۆ ، ئێناخی و هه‌ورامانه که گرنگ ترینیان بریتییه له ئاوی زمکان، سیروان، لێڵه و هه‌روه‌ها چۆم و روباره‌کانی دیکه تا ده‌رواته ناوچه‌ی هه‌جێج.

ئه‌م پرۆژه که بریتیه له تونێڵێکی ژێرزه‌مینی له ناوچه‌ی ئه زگله "ی" سه‌لاس ده‌ستی پێکرده‌وه، که ئێستاکه له ژێر ئاوای زاله کۆسه "ی" ئه‌زگله دایه و ده‌روات تا هه‌موو ئه‌و ئاوانه که له رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه‌وه روو له کوردستانی ئازادن به گێرێته‌وه بۆ ناوخۆی ئێران.

ئه‌و ده‌ستکاری کردنه‌ی ته‌بیعه‌ت که ئێستا که له ژێر پرۆژه‌ی جێ‌به‌جێ کردن دایه، هه‌موو ئه‌و ئاوانه ده‌گێرێته‌وه روو به ناوچه‌کانی زه هاو ، سه‌رپێل  و دایش روو  له لورستان،  بێشک پێکهێنانی ئه‌و ئاڵ‌و‌گۆره له زۆر بواردا به قازانج ته‌واو ده‌بێت و ئاوه‌دانکه‌ره‌وه‌ی زۆر شۆێنی به دواوه‌یه، به تایبه‌تی له باری کشت‌وکاڵییه‌وه زۆر جێگه‌ی سرنج  و به که‌ڵکه.

ئه‌و ده‌ستکارییه‌ی جه‌ره‌یانی ته‌بیعه‌ت چه‌نده به زیانی شۆێن یان که‌سانی دیکه‌یه، یان له داهاتوودا خولقێنه‌ری چ باس و کرده‌وه‌یه‌که چاوه‌روان ده‌مێنینه‌وه، به‌ڵام من پێم وایه که کێشه‌ی به دواوه ده‌بێت.

 سه‌ره‌وه‌. ده‌سپێک.

ئه‌م بابه‌ته‌ چاپ بکه‌!

   ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ هاوڕێکه‌ت بنێره:

© www.giareng.com
All rights reserved 2005.