Ö:: هیوای ژیانم

نگار

هیوای ژیانم
ساڵانێكه هیوام وایه بۆ یه كه مجار تۆ ببینم نیشتمانم
شه‌وانێكه چاوه‌كانم له گه‌ڵ ئه‌سری دووری تۆ دا ده‌م سوتێنن كوردستانم
وا هه‌ست ده‌كه‌م كه دووری تۆ له چیایه‌ك گه‌وره‌تره و
له شه‌لالێك به هێزتره و هه‌موو ساتێك ده‌م خنكێنن
به‌ڵام هێشتا چاوه‌روانم
چاوه‌روانی ئه‌و خوله‌كه‌م له باوه‌شت خه‌مه‌كانم بدركێنم
ئاره‌زومه له ژێر ئاڵای سه‌ربه‌ستیت دا ئاگری نه‌ورۆز داگیرسێنم
له سه‌ر گۆری هه‌ر شه‌هیدێك بیروێنم سووره گوڵێك
له ناو چاوی هه‌ر دوژمنێك ده‌ری بێنم مافی گه‌لێك
كه‌چی هێشتا چاوه‌روانم

mwan-16@hotmail.com

 سه‌ره‌وه‌. ده‌سپێک.

ئه‌م بابه‌ته‌ چاپ بکه‌!

   ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ هاوڕێکه‌ت بنێره:

© www.giareng.com
All rights reserved 2005.