دیسان
له مهاباد خوێن رژا
!
به
گوێره‌ی هه‌والی گهییشتو له
مهاباده‌وه دیسان هیزه‌کانی سه‌رکوتکه‌ری کۆماری ئیسلامی ئیران هێرشیان
کردوته
سه‌ر
جه‌ماوه‌ری خه‌لک و به شێوه‌یه‌کی نا ئینسانی و دژه مرۆڤی و دور له هه‌ر
پرینسیپیکی کۆمه‌لگای مه‌ده‌نی له مه‌نتیقی زۆری و لێدان و کوشتن و زیندانی
کردن
که‌لکیان وه‌رگرتوه و که‌وتونه‌ته گیانی خه‌لکی بێدیفاعی کوردوستان و بۆ ئه‌و
جاره‌ش خه‌لکی شۆرشگێڕی مهاباد که‌وتوته به‌ر غه‌زه‌ب و شاڵاوی خوێنڕیژان و
دیکتاتۆرمهنسهبانی کۆماری ئیسلامی ئیران و خه‌لکیان خستۆته ناو زیندانه‌کان،
و
به
لێدان و کوشتن تێده‌کۆشن ده‌سته‌ڵاتی دیکتاتۆرانه‌ی خۆیان به سه‌ر خه‌لک دا
ڕاگرن
و به میتۆدی ترساندن و کوشتن و راونان خه‌لکی کوردوستان بۆ گه‌ییشتن به
مافه‌کانی خۆیان چاوترسێن بکه‌ن،ئه‌م جاره لاوی شۆڕشگێر به‌همه‌ن مرادی بۆته
قوربانی هه‌ڵسوو که‌وتی دژه ئینسانی ئورگانه‌کانی حکومه‌ت و هاته ریزی
قوربانیان،ئیمه وه‌ک کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کورد له ئوروپا سه‌ره‌خۆشی خۆمان
ئاراسته‌ی دایک و باوک و که‌س و کاری به‌همه‌ن و خه‌لکی کوردوستان ده‌که‌ین و
هاوکات راده‌گه‌یه‌نین به کوشتن و ئازار و ئه‌شکه‌نجه خه‌لک چاوترسێن
نابن،مخابن
خه‌لکێکی ئازاده و شۆڕشگێر بۆ گه‌ییشتن به مافه ره‌واکانی خۆیان له
به‌رامبه‌ر
هه‌ر
چه‌شنه زه‌بر و زه‌نگێک له هه‌مو جۆره خه‌باتیکی دیمۆکراتیک که‌لک
وه‌رده‌گرن بۆ گه‌ییشتن به ئامانجه‌کانیان،
هاوکات حکومه‌تی ئیسلامی ئیران هوشیار
ده‌که‌ینه‌وه زه‌بر و زه‌نگ و کوشتار و به به‌ند کێشانی گه‌ل و که‌لک
وه‌رگرتن
له
میتودی خه‌فه‌قان هیچ ئاکامێکی باشی به دواوه نابیت و دوارۆژی ئه‌و ڕژیمه
دیکتاتۆرانه‌یان وه بیر ده‌خه‌ینه‌وه که له دژ گه‌ل میتودی نادیمۆکراتیکیان
به‌کار هیناوه و که‌وتونه‌ته به‌ر شاڵاوی تۆڵه و مه‌حو
کراونه‌ته‌وه.
به
له‌به‌ر چاوگرتنی مافی مرۆڤ و
تاک
له ئیران و کوردوستان، پیشێل‌کردنی مافی تاک و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی گشتی خه‌لک
زۆر
به ئاسانی ده‌خرێنه ژێر پیی و ئۆرگانه‌کانی حاکمییه‌ت به بێ له به‌ر
چاوگرتن و ناسینی هه‌ر چه‌شنه ئازادیه‌ک، مافی مرۆڤ ده‌خه‌نه ژێر پی، و ئه‌م
هه‌ڵس
و که‌وته نا دێمۆکراتیک و ناشارستانیه، ده‌بێته هۆی مداخله و ئێعتڕازی
ئه‌و
هێزانه‌ی که بڕوایان به دیمۆکڕاسی هه‌یه و له درێژه‌ی خۆیدا ده‌توانێ
ببێته ئاکامی ده‌ستدریژی و مداخله‌ی فیزیکی و نیزامی ئه‌و هێزانه و
ئه‌وه‌نده‌ی
تر
ماڵویرانی و خوێنڕشتن زیاتر بکات و ئاکامیکی ناخۆش و ناله‌بار له ناو کۆمه‌ڵگا
دا
بخوڵقێنێت،دیسان حاکمان وشیاردهکهینهوه ده‌ست له‌و میتوده
نادێمۆکراتیکانه هه‌ڵگرن و ڕیگای دیالۆگ بگرنه پێش.ئێمه وه‌ک کۆمه‌ڵه‌ی
مافی
مرۆڤی
کورد له ئوروپا له دژ هه‌ر چه‌شنه زۆرداریه‌ک راده‌وه‌ستین و ده‌نگی گه‌ل
و
زوڵم لێکراوان به گویی نیهاده دیمۆکراتیکه‌کانی ئوروپا ده‌گه‌یه‌نین.
كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كورد- ئه‌وروپا
20060218
|