Ö:: چه‌ند پێڤێک له‌ سه‌ر یه‌که‌م وه‌شانی به‌رنامه‌ی هه‌نگاو‌ له‌ کاناڵی تیشک تی‌ڤی دا.

نوسینی: سه‌رۆ

چه‌ند پێڤێک له‌ سه‌ر یه‌که‌م وه‌شانی به‌رنامه‌ی هه‌نگاو‌ له‌ کاناڵی تیشک تی‌ڤی دا
سه‌ر له‌ ئێوار‌ه‌ی ڕۆژی سێ‌شه‌ممه‌ به هه‌ڵکه‌وت چاوم به‌ سیمای کاک ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌نده‌ری که‌وت له کاناڵی تیشک تی‌ڤی دا.
قسه‌کانی ڕێزدار ئه‌سکه‌نده‌ری سرنجی ڕاکێشام چه‌ند چرکه‌یێک گۆێم ڕاگرت، وا دیار بوو ئه‌و دیمانه‌یه‌ سه‌باره‌ت به‌ ڕۆڵی ژن له بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازانه‌ی گه‌لی کورد له ‌رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و‌ به‌تایبه‌ت له‌ کوماری کوردستان دایه‌، هه‌ر بوێه‌ به‌ تامه‌زرۆیێکی زۆره‌وه‌ گۆیم بۆ وته‌کانی ڕاگرت دیاره ‌ئه‌بێت ئاماژه‌ به‌وه‌ بکه‌م که‌، ڕێزدار خاتوو سه‌کینه‌ی جه‌وانمه‌ردیش له‌م دیمانه‌یه‌دا به‌شدار بوو.

ئه‌وه‌ی من لێره‌دا ده‌مهه‌وێ باسی بکه‌م‌ شێوه‌ی‌ به‌ڕێوه‌بردنه‌ کارتۆنیه‌که‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر نی‌یه‌، به‌ڵکوو ده‌مهه‌وێ ڕه‌خنه‌یێکی خوشکانه‌ ئاراسته‌ی به‌ڕێز سه‌کینه‌ جه‌وانمه‌رد بکه‌م.

له‌ راستی دا ئه‌و به‌ڕێزه‌‌م له دووره‌وه‌ له‌‌ ڕێی ڕۆژنامه‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی خۆم واته‌ رۆژنامه‌ی کوردستان ناسیوه،‌ که به‌ بۆنه‌ جۆراوجۆره‌کان، وه‌ک به‌رپرسی یه‌کێه‌تی ژنانی ئه‌و کات په‌یامی پێشکه‌ش ده‌کرد. دیاره‌ دوای هاتنم بۆ هه‌نده‌ران ئه‌و خاتوونه‌م له‌ نێزیکه‌وه‌ بینی.

به‌ پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی‌ که‌ من له‌‌و خاتوونه‌م هه‌یه‌، گۆیا هه‌ر له‌سه‌ره‌تای شۆرشی گه‌لانی ئێرانه‌وه‌ واته‌ دوای روخانی ریژیمی پاشایه‌تی و‌ هاتنه‌ سه‌رکاری ریژیمی کۆماری ئێسلامی و ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی تێکۆشانی ئاشکرای حیزبی دێموکرات له‌ ساڵی1357ی هه‌تاوی 1978ی زایینی شان به‌شانی پیاوه‌کان خه‌بات و تێکۆشانی خوی ده‌ست پێ کردوه.‌

به‌ دوای ده‌ست پیکردنی خه‌باتی سیاسی و چه‌کداری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران و تێکرای ڕێکخراوه‌ سیاسی‌یه‌کانی کوردستان، به‌ره‌‌ به‌ره‌ ریژیمی کوماری ئێسلامی گوشاری خسته‌ سه‌ر ئه‌و هێزانه‌ و رۆژبه‌رۆژ بازنه‌ی ئه‌و‌ گۆشاره‌یان‌ ته‌نگتر کرده‌وه‌ تا وای لێهات دوای خۆڕاگریێکی زۆر حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئیران و رێکخراوه‌ سیاسیه‌کانی گۆره‌پانی خه‌بات بۆ رزگاری گه‌‌لی کورد ناچار شاره‌کانیان جێ هێشتوو روویان کرده شاخ  و گونده‌کانی ده‌وروبه‌ر و دوایه‌ش بۆ ئه‌و دیوی سنووری ده‌ستکرد واته‌ بۆ خاکی باشووری کوردستان.

ناکره‌ێ و ناشێ زه‌حمه‌ته‌کانی ئه‌و خاتوونه و زانیاریه‌کانی له‌‌ باری ته‌ندرووستی و ده‌رمانی‌ له‌م کاتانه‌ دا که‌ حیزبی دێموکرات خه‌باتی خۆی له‌ شاخ و گونده‌کان ده‌ست پێکرد بوو له‌ به‌ر چاو نه‌گیرێت و ئه‌گه‌ر ئاورێک له‌ وه‌زعێیه‌تی ته‌ندرووستی ئه‌و کات بده‌ینه‌وه‌ واته بگه‌ڕینه‌وه‌‌ 26 ،27 ساڵ له‌مه‌و‌به‌ر، زانیاری ته‌ندرووستی له گونده‌کان ‌له‌‌ راده‌ێکی زۆر نه‌زم دا بوو.

به‌ له‌ به‌رچاو گرتنی ئه‌وه‌ که‌ خۆشکه‌ سه‌کینه‌ 27 ساڵ که‌متر یا زیاتر له‌ ناو حیزب دێموکرات‌ دا چالاک بووه‌ و‌ ته‌نانه‌ت چه‌ند ساڵیک به‌رپرسی یه‌کێه‌تی ژنان بووه‌ به‌ڵام باسێکی زۆر ئاڵوزی له‌م رۆژه‌ دا پێشکه‌ش کرد، که‌ به‌راستی بوو به‌ ماییه‌ی نائومیدی من.

وادیار بوو خاتوو سه‌کینه‌‌ زه‌حمه‌تی به‌ خوی نه‌دابوو ئه‌و نوسراوانه‌ی که‌ ئاماده‌ی کردبوون بۆ دیمانه‌که چه‌ند جاریک‌ بخوێنیته‌وه‌ تا له‌کاتی وه‌شانی پڕۆگرامه‌که‌دا ته‌سلوتی ته‌واوی هه‌بێت، هه‌ر بۆیه‌ به‌داخه‌وه‌ به‌ پچر پچر نوسراوه‌کانی خوینده‌وه‌ ئه‌گه‌ریش لێم توڕه‌ نه‌بێت ده‌بێ بڵێم به‌ گله‌یی و گازه‌نده‌یێکی ته‌واو سوننه‌تی کۆتایی به‌ باسه‌که‌ هێنا.

لێره‌دا ئه‌و پرسیاره‌ دیته‌ پێش که‌ ئاخۆ ئه‌وه‌ حیزبی دێموکراته‌ که‌ نه‌یتوانیوه کاریگه‌ری ئه‌وتۆی له‌ سه‌ر ئه‌ندامانی هه‌بوو بێت‌ وله‌ باری‌ فیكری و سیاسی و ڕێكخراوه‌یی‌یه‌وه‌ گرنگی به‌‌ ڕۆڵی ژن بدات و‌‌ کادری ژن په‌رورده‌بکات یا ئه‌وه‌ تاکه‌ که‌ نه‌یتوانیوه‌ دوای 26 یا 27 ساڵ له‌ ناو حیزبیکی سیاسی دا‌ خۆی پێ بگه‌یێنێت. بێگوومان من هه‌ردو لا به‌ تاوانبار ده‌زانم، چۆن حیزب پیکهاتووه‌ له‌و کۆمه‌له‌ خه‌ڵکه‌ی که‌ له‌ ده‌وری به‌رنامه‌که‌ی کۆبوونه‌وه‌، لێره‌دایه‌ که‌ هه‌م  ئه‌ندامه‌کانی ئه‌و حیزبه‌ له‌ سه‌ریانه‌ به‌رنامه‌ و پڕۆسه‌کانی حیزب ده‌وڵه‌مه‌ندتر بکه‌ن و هه‌م حیزب له‌سه‌ریه‌تی که‌ ئه‌ندامه‌کانی زیاتر له‌ ئێستا بۆ خه‌بات کردن ئاماده‌ بکات.

به‌داخه‌وه‌ ئه‌ونده‌ی من له‌ بیرم بێت هه‌ر کاتێ ‌که‌سیک یا لایه‌نیک ره‌خنه‌ی‌ له‌ حیزبی دێموکرات ‌ئه‌گرت که بۆچی‌ ئه‌ندامێکی ژن له ناو ریزه‌کانی‌ کومیته‌ی ناوندیی دا‌‌ نی‌یه‌ یا بۆچی ژنان له‌ ناو حیزبی دێموکرات دا چالاکیان که‌مه‌ بێ سێ‌ودوو وه‌ڵامیان ئاوا ده‌دایه‌وه که‌ نه‌خێر وانییه‌و ئیمه‌ یه‌کێه‌تی ژنانمان هه‌یه ‌و ئه‌وه‌ ‌حیزبی دێموکرات بوو که‌ بۆ یه‌کم جار له‌ کوردستان ‌یه‌کێه‌تی ژنانی دامه‌زراند.‌‌ به‌ داخه‌وه له‌ جیاتی ئه‌وه‌ که‌ دان به که‌م وکۆڕی‌یه‌کان دابێنن و ‌هه‌و‌ڵ بده‌ن مکانیزمێک وه‌بینن‌ بۆ باش بوون،‌ به‌دائیم ‌ئه‌و‌ زه‌عفه‌ گه‌وره‌ییه‌یان له‌ پشت ئه‌م ده‌لیلانه‌‌ی که‌ ئاماژه‌یان پێکرا ده‌‌شارده‌وه‌.

له‌ پێوه‌ندی له‌ گه‌ڵ خودی تاک( شه‌خس) دا ده‌توانم ئه‌وه‌ بڵێم که‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و حیزبه‌ یا رێکخراوه‌ که‌ تاک تێیدا ئه‌ندامه،‌ هیچ پلان یا به‌رنامه‌یێکی نه‌بوو ئه‌رکه‌که ده‌که‌وێته‌ سه‌رشانی‌‌ تاک، و تاک‌ خۆی ده‌بێ هه‌وڵ بدا تا ئه‌و که‌می و کوڕیه‌ چاره‌سه‌ر بکات.
بۆ نموونه‌ ده‌توانم ئێشاره‌ به‌وه‌ بکه‌م که‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌له‌ له‌ کوردستان بۆ خاتوو سه‌کینه‌ نه‌گونجا بوو، ئه‌و به‌‌ڕێزه‌ ده‌یتوانی له‌ماوه‌ی ئه‌و 10 ساڵه‌ی‌ که‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی وه‌ڵاته‌ هه‌وڵی زۆرتری دابا بۆ بردنه‌‌سه‌ری پله‌ی زانیاری خۆی.

ئێستا که‌ هه‌ر دوو لایه‌‌ن واته‌ حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئیران و حیزبی دێموکراتی کوردستان باس له‌ ریفۆرم و نوێ بوونه‌وه‌ ده‌که‌ن ‌وا باشه ‌گرنگی بده‌ن به‌ رۆلی ژن و رێگایێک بدۆزنه‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و کێشه‌یه‌ و هه‌وڵ بده‌ن پشتیوان و هانده‌ری ژنان و کچانی لاو بن بۆ به‌شداری کردنیان له‌ کار و تێکۆشان له‌ ناو کۆڕو کۆمه‌ڵدا.

ماوه‌یێک له‌مه‌وبه‌ر بابه‌تێکم بینی له ‌سایتی یه‌کێه‌تی لاوانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران که‌ گۆیا کۆری په‌رورده‌ کردنی کادریان پیک هێناوه‌ بۆ کوڕ و کچانی لاو، بێگومان هه‌نگاوێکی باشه‌ به‌مه‌رجێک وه‌ک هه‌میشه‌ کۆرێکی فۆرمالیته و‌ ئه‌مرازی نه‌بێت و بریا هه‌موو ڕێکخراوه‌کان کۆڕی په‌روه‌رده‌ کردنیان بۆ ڕاهێنانی کادری ژن پێکهێنابایه‌.

له‌ کۆتایی دا پێشنیار ده‌که‌م به‌ خوشکه‌ سه‌کینه‌ و کۆمه‌ڵێک له‌ خوشکانی شۆرشگێری دیکه‌ که‌ بۆ بردنه‌ سه‌ری پله‌ی زانیاری خۆیان زیاتر له‌ ئێستا هه‌وڵ بده‌ن، چۆن خه‌باتی گه‌له‌که‌مان به‌ بێ هاوکاری و هاوخه‌باتی ژنان و کچانی کورد هیچ کات ناگاته‌ لووتکه‌ی سه‌رکه‌وتن، هه‌روه‌ها هیوادارم که‌ خاتوو سه‌کینه‌ له‌و بابه‌ته‌ دڵگیر نه‌بێت و زیاتر له‌ جاران هه‌وڵ بدات بۆ ڕزگاری نه‌ته‌وه‌که‌مان و به‌ تایبه‌ت چینی ژن له‌ کۆمه‌ڵگای سوننه‌تی ئێران و کوردستان دا.

تێ‌بینی:
به‌ داخه‌وه‌ له‌ به‌ر سه‌رقاڵی کار و کێشه‌ی کامپیوتێر نه‌متوانی له‌ کاتی خۆی دا ئه‌م نووسینه‌ بڵاو بکه‌مه‌وه‌، ئه‌گه‌رچی چه‌ند حه‌وتوو له‌و باسه‌ ڕابرد به‌ڵام پێم باش بوو که‌ ئه‌م نووسینه‌ ئه‌گه‌ر دره‌نگیش بوو بێت بڵاو بکه‌مه‌وه‌.

نووسینی: سه‌رۆ

sero-1967@hotmail.com

 سه‌ره‌وه‌. ده‌سپێک.

ئه‌م بابه‌ته‌ چاپ بکه‌!

   ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ هاوڕێکه‌ت بنێره:

© www.giareng.com
All rights reserved 2005.