Ö:: کۆچی دوایی کاک عه‌لی فاتمی، باوکی هاوڕێیانی تێکۆشه‌ر کاک جه‌لال و کاک جه‌ماڵ فاتمی

حیزبی دێمۆکراتی کوردستان کومیته‌ی فینلاند

کۆچی دوایی کاک عه‌لی فاتمی، باوکی هاوڕێیانی تێکۆشه‌ر کاک جه‌لال و کاک جه‌ماڵ فاتمی
له‌ شاری سه‌رده‌شته‌وه‌ ئاگادار کراین که‌ ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه‌ 9ی ره‌شه‌ممه‌ی 1385، کاک عه‌لی فاتمی له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ناوه‌ندیی شاری سه‌رده‌شت به‌ هۆی نه‌خۆشی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی کۆچی دوایی کرد.
کاک عه‌لی فاتمی یه‌کێک له‌و که‌سانه‌ بوو که‌ له‌ بۆردومانی شیمیایی شاری سه‌رده‌شت له‌ ساڵی 1366 شیمایی ببوو و ساڵانێک بوو که‌ له‌ گه‌ڵ نه‌خۆشی ته‌نگه‌ نه‌فه‌سیدا ده‌ست و په‌نجه‌ی نه‌رم  ده‌کرد. کاک عه‌لی یه‌کێک له‌ دڵسۆزانی حیزبه‌که‌مان و باوکی دوو هاوڕێی تێکۆشه‌ری ناو ریزه‌کانی حیزب، به‌رێزان جه‌لال و جه‌ماڵ فاتمی بوو.
به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ له‌ لایه‌ن کومیته‌ی فینلاندی حیزبی دێموکراتی کوردستانه‌وه‌ پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی خۆمان پێشکه‌شی هه‌ردوو هاوڕێی تێکۆشه‌رکاک جه‌لال و کاک جه‌ماڵ فاتمی و بنه‌ماله‌ی به‌ڕێزی فاتمی و سه‌رجه‌م خه‌ڵکی شاری سه‌رده‌شت ده‌که‌ین و له‌ خه‌میاندا خۆمان به‌ شه‌ریک و به‌شدار ده‌زانین.

به‌ڕێزه‌وه‌

حیزبی دێمۆکراتی کوردستان
 
کومیته‌ی فینلاند

28/2/2007

 سه‌ره‌وه‌. ده‌سپێک.

ئه‌م بابه‌ته‌ چاپ بکه‌!

   ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ هاوڕێکه‌ت بنێره:

© www.giareng.com
All rights reserved 2005.