Ö:: دام و ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی نه‌رویجی ڕۆنکردنه‌وه‌ی باڵێۆزی ئێراق له‌

 نووسینی: بێکه‌س به‌رواری

دام و ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی نه‌رویجی ڕۆنکردنه‌وه‌ی باڵێۆزی ئێراق له‌ ئه‌سکه‌ندنافیا سه‌باره‌ت به‌ناراستی ئه‌و لێدوانانه‌ی که‌ به‌ناوی ئه‌و بڵاکرابونه‌وه‌ بڵاوده‌کاته‌وه.
ڕۆژی 2007.1.31 دام و ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی نه‌رویجی و‌ لانه‌ویاندا هه‌مان ڕۆژنامه‌ی ڕۆژانه‌ی ئافتن پۆستن ڕۆنکردنه‌وه‌ی باڵێۆزی ئێراق سه‌باره‌ت  به‌ناراستی ئه‌و لێدوانانه‌ی که‌ به‌ناوی ئه‌و بڵاکرابونه‌وه‌ بڵاوکرده‌وه‌ .

ئه‌حمه‌د بامه‌رنی باڵیۆزی ئێراق له‌ وڵاتانی ئه‌سکه‌نده‌نافیا 

ئه‌مه‌ ده‌قی ڕۆنکردنه‌وه‌که‌یه‌ :

ئیمه‌ په‌ساپۆرتی ساخته‌ ( ته‌زویر) مان ده‌رنه‌کردوه‌ 

ئه‌حمه‌د بامه‌رنی باڵیۆزی ئێراق له‌ و ڵاتانی ئه‌سکه‌نده‌نافی– ستۆکهۆڵم

رۆژنامه‌نوس Arild M. Jonassen   رۆژی 22/ 7 / 2007 له‌ رۆژنامه‌ی Aftenposten  ، چاوپێکه‌وتنێك که‌ له‌ گه‌ڵ من کرابو، بڵاوی کردبۆوه‌. له‌م چاوپێکه‌وتنه‌دا هه‌ندێ قسه‌ له‌ سه‌ر زمانی من به‌شێوه‌یه‌کی ناراست کراوه‌. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ نامه‌یه‌که‌م ئاراسته‌ی رۆژنامه‌ی ناوبراو کرد به‌ زمانی ئینگلیزی بۆ بڵاوکردنه‌وه‌، ئه‌مه‌ش ده‌قی نامه‌که‌یه‌.

  1. وتومه‌ که‌ هه‌زاره‌ها هاوڵاتی عێراقی له‌ رابردودا ناچار بوون‌ ناوی خۆیان بگۆرن، تاکو که‌س و کاریان بپارێزن له‌دڕنده‌یی رژێمی سه‌دام حوسێن له‌ عێراق.
  2. گۆرینی ناو کێشه‌ی گه‌وره‌یه،‌ نه‌ك بۆ سه‌فاره‌ت، به‌ڵکو بۆ خودی که‌سه‌کان و ده‌زگاکانی حکومه‌تی نه‌رویج.
  3. له‌ هه‌موو چاوپێکه‌وتنه‌کاندا له‌ گه‌ڵ حکومه‌تی نه‌رویجی و سویدی وتومه‌ ده‌بێ ئه‌م کێشه‌یه‌ چاره‌سه‌ر بکرێت، بۆ نموونه‌ ( له‌ دیداری دیسه‌مبه‌ری 2006 له‌ گه‌ڵ به‌رێز بیورن هوکن هانسن باسم کردووه‌)، وه‌ پێشنیارم کردوه‌ که‌ قه‌بوڵ بکه‌ن ئه‌و خه‌ڵکانه‌ بتوانن ناوی راسته‌قینه‌ی خۆیان وه‌رگرنه‌وه‌.
  4. به‌ هیچ شێوه‌ێك ‌ باسم له‌ وه‌ نه‌کردوه‌ که‌ گوایه‌ ئێمه‌ پاسپۆرتمان له‌ سه‌ر به‌ڵگه‌نامه‌ی ساخته ده‌رکردوه‌، وه‌به‌هیچ شێوه‌یه‌کیش نه‌مان کردوه‌، به‌پێچه‌وانه‌ وتومه‌ چونکه‌ ئێمه‌ پاسپۆرت به‌و ناوه‌ تازانه‌ ناده‌ین ئه‌وه‌ کێشه‌یه‌کی زۆر گه‌وره‌ی بۆ ئێمه‌ دروست کردوه‌. هه‌ر که‌سێك سه‌یری میکانیزم و مه‌رجه‌کانی سه‌فاره‌تی ئێمه‌ بکات بۆ وه‌دستهێنانی پاسپۆرت‌ ئه‌وه‌ ده‌زانێ ئه‌و قسه‌یه‌ چه‌ند دووره‌ له‌ راستی.
  5. ره‌وه‌ندی عێراقی له‌ وڵاتانی سکنده‌نافیه‌ ژماره‌یان نزیکه‌ی 180،000 که‌سه‌. به‌شی هه‌ره‌ زۆری ئه‌م ژماره‌ زۆره‌ له‌ سه‌رده‌می رژێمی صدام حسین بێ به‌ش بوون له‌ هه‌موو خزمه‌ت گوزاریه‌ك، که‌ سه‌فاره‌‌تاکن پێشکه‌ش به‌ هاوڵاتیانی خۆیان ده‌که‌ن. دوای روخانی رژێم داواکاری ئه‌م هه‌موو خه‌ڵکه‌ رووبه‌رووی سه‌فاره‌تی عێراقی بۆوه‌، به‌تایبه‌ت که‌ حکومه‌تی وڵاتانی سکنده‌نافی بڕیاری وه‌رگرتنه‌وه‌ی پاسپۆرتی ئینسانیان دا له‌ هاوڵاتیانی عێراقی.

جگه‌ له‌ وه‌ی که‌ له‌ هه‌موو کۆبونه‌وه‌و چاوپێکه‌وتنه‌کاندا دووپاتم کردۆته‌وه‌ چ به‌ قسه‌ چ به‌نووسین که‌ کوردستان ئارامه‌، وه‌ له‌ هه‌مان کاتدا ناڕه‌زای خۆمم نیشان داوه‌ سه‌باره‌ت به‌ ناردنه‌وه‌ی خه‌ڵك به‌زۆری. وه‌ ئێمه‌ پاسپۆرت به‌ که‌س ناده‌ین ئه‌گه‌ر خۆی داوای نه‌کاو ره‌زامه‌ند نه‌بێ، نه‌وه‌ك لایه‌نی په‌یوه‌ندیداری ئه‌م ده‌وڵتانه‌ به‌ کاری بێنن بۆ ناردنه‌وه‌ی هاوڵتیانی عێراقی به‌ زۆره‌ملی.

بۆ ئه‌وانه‌ی که‌ ئاره‌زو مه‌ندانه‌ ده‌گه‌رێنه‌وه‌ بۆ وڵات ئه‌وه‌ به‌به‌رده‌وامی جه‌ختمان کردوه‌ له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ ده‌بێ یارمه‌تی و کۆمه‌كی باشیان پێبدرێت.

بۆ خوێندنه‌وه‌ی بابه‌ته‌که‌ له‌ دام و ده‌زگای نه‌رویجی ئه‌م لینکانه‌ بکه‌وه‌

لینکی یه‌که‌م

لینکی دووهه‌م

 سه‌ره‌وه‌. ده‌سپێک.

ئه‌م بابه‌ته‌ چاپ بکه‌!

   ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ هاوڕێکه‌ت بنێره:

© www.giareng.com
All rights reserved 2005.