Ö:: کوردان له‌ سویس ڕێپێوان ده‌که‌ن

 

کوردان له‌ سویس ڕێپێوان ده‌که‌ن
کوردان له‌ سویس ڕێپێوان ده‌که‌ن، به‌ مه‌به‌ستی فشار خستنه‌ سه‌ر ده‌وڵه‌تی ئامریکا بۆ ئاشکراکردنی ناوی سیخووڕانی مۆڵگه‌ سیخوڕیه‌که‌ی‌ ڕێژیمی ئاخوندی له‌ هه‌ولێر که گوایه‌ بکوژی شه‌هیدی نه‌مر دوکتۆر  قاسملوو و هاوڕێیانی یه‌ک له‌و ده‌ستگیرکراوانه‌یه‌.
هه‌روه‌ها ڕاده‌ستکردنه‌وه‌ی  ترۆریست مه‌حه‌مه‌د جه‌عفه‌ری سه‌حراروودی  به‌ وڵاتی ئوتریش یان دادگای کردنی  له‌ دادگایه‌کی جنای نێو ده‌وڵه‌تیدا. و سه‌ره‌نجام ئاشکراکردنی ده‌ستی له‌ پشت  جنایه‌ته‌ ترۆریستیه‌که‌ی 13 ژوئیه‌ی 1989 وئێن.                                
شایانی باسه‌ خۆپیشاندان و ڕێپێوانی ئاماژه‌پێکراو ڕۆژی  2007.02.09  کاتژمێری  2 ی دوای نیوه‌ڕۆ به‌کاتی سویس،  له‌ یه‌کێک له‌ گۆڕه‌پانه‌ سه‌ره‌کیه‌کانی بڕن پایته‌ختی سویس   ده‌ست پێده‌کات  و له‌ به‌رده‌رکی سه‌فاره‌تی ئامریکا کاتژمێر 4 کۆتای پێدێت.                                             
 
کۆمیته‌ی ئاماده‌کار و به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێپێوان (کۆمیته‌ی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان-ئێران)له‌ سویس له‌ هه‌موو که‌سێکی ئازادیخواز و به‌شه‌ردۆست به‌ گشتی و کوردانی هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان به‌تایبه‌تی بانگهێشتن ده‌کات تا به‌ به‌شداریان له‌و خۆپیشاندانه‌ دا یه‌ک ده‌نگی و برایه‌تی کوردان و وه‌فاداریان به‌خوێنی و ڕێبازی شه‌هیدانی نه‌ته‌وه‌که‌مان به‌تایبه‌ت شه‌هیدانی کاره‌ساته‌ ترۆریستیه‌که‌ی 13 ژوئیه‌ی 1989 وێن نیشانبده‌ن، هه‌روها به‌ دنیا بسه‌لمێنن که‌ چیتر کورد ڕێگا نادات به‌ڕه‌ به‌خوێنی ڕۆڵه‌کانی گه‌لی کورد  دابدرێت، و خوێنیان بکرێته‌ سه‌رمایه‌ی سازوو سه‌ودای ئابووری وڵاتان.      

شوێنی خۆ پیشاندان به‌م شێوه‌ی خواره‌وه‌یه‌.
 Helvetiaplatz
Tram 3, 5, 19
بۆ زانیاری زیاتر په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌م ژماره‌ ته‌له‌فۆنانه‌وه‌.                
0787176514          0788264233      0765486351   

 سه‌ره‌وه‌. ده‌سپێک.

ئه‌م بابه‌ته‌ چاپ بکه‌!

   ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ هاوڕێکه‌ت بنێره:

© www.giareng.com
All rights reserved 2005.