Ö:: رێپێوان له‌ سویس له‌ به‌رده‌م سه‌فاره‌تی‌ ئه‌مریكا بۆ ئاشكرا كردنی‌ ناوی‌ گیراوه‌كانی

کۆمیته‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستان ـ ‌سویس

رێپێوان له‌ سویس له‌ به‌رده‌م سه‌فاره‌تی‌ ئه‌مریكا بۆ ئاشكرا كردنی‌ ناوی‌ گیراوه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ رێژیمی‌ ئیسلامی‌ له‌ هه‌ولێر

که گوایه ‌بکوژی شه‌هیدی نه‌مر دوکتۆر قاسملوو و هاوڕێیانی یه‌ک له‌و ده‌ستگیرکراوانه‌یه‌. هه‌روه‌ها ڕاده‌ستکردنه‌وه‌ی ترۆریست مه‌حه‌مه‌د جه‌عفه‌ری سه‌حراروودی به‌وڵاتی ئوتریش یان دادگای کردنی له‌دادگایه‌کی جنای نێو ده‌وڵه‌تیدا. و سه‌ره‌نجام ئاشکراکردنی ده‌ستی له‌پشت جنایه‌ته ‌ترۆریستیه‌که‌ی 13 ژوئیه‌ی 1989 ڤێن.

شایانی باسه‌خۆپیشاندان و ڕێپێوانی ئاماژه‌پێکراو ڕۆژی 2007.02.09 کاتژمێری 2 ی دوای نیوه‌ڕۆ به‌کاتی سویس، له‌یه‌ له ‌گۆڕه‌پانه‌ سه‌ره‌کیه‌کانی بڕن پایته‌ختی سویس  (Helvetiaplatz)به ‌به‌شداری زیاتر له 150 كه‌‌س له كوردستانیانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستانی ده‌ستی پێكرد و له‌به‌رده‌رکی سه‌فاره‌تی ئامریکا کاتژمێر 4 کۆتای پێهات..
شایانی باسه خۆپیشانده‌ران به‌ به‌رزکردنه‌وه‌ی چێندین دروشم به دژی ڕێژیمی ترۆریستی ئیسلامی ئێران و په‌یوه‌ندی دار به‌و خۆپیشاندانه و چه‌ندین وێنه‌و پۆستێر له‌شه‌هیدی نه‌مر قاسملوو هاوڕێیانی شه‌هیدی كه نمایشی شانۆگه‌ریه ‌ترۆریستیه‌كه‌ی 13 ژوئیه‌ی 1989ی ڤینیان وه‌بیر بینه‌ری خۆپیشانده‌ران دێنایه‌وه، به‌ره‌و ده‌ركی سه‌فاره‌تی ئامریكا ڕێپێوانیان كرد.

له به‌ر ده‌رگای سه‌فارێتی ئامریكا به‌رنامه‌كان به‌م شێوه‌‌یه‌ی خواره‌وه‌به‌ڕێوه‌چوو.

  1. سروودی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌ڕه‌قیب.
  2.   یه‌ک خوله‌ک به‌بێ ده‌نگی وه‌ستان بۆ ڕێزگرتن له‌گیانی پاکی شه‌هیدانی کورد و کوردستان به‌گشتی و شه‌هیدانی ترۆره‌ناجوانمێرانه‌ی 13 ژوئیه‌ی 1989 ڤێن به‌تازبه‌تی.  
  3. سروودی ئه‌ی شه‌هیدان.
  4. په‌یامی كۆمیته‌ی سویسی حیزبی دێموكڕاتی كوردستان له‌لایان زاهید شاعیری ئه‌ندامی كۆمیته‌خوێندرایه‌وه.
  5. یاداشت یان داواكاری خۆپیشانده‌ران كه ده‌قه‌كه‌ی درا به‌هه‌ردوو سه‌فاره‌‌تی ئامریكا و ئوتریش و وه‌رگێڕاوه‌كه‌ی به‌زمانی ئاڵمانی له لایان ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبه‌وه له ناو سویسیاندا بڵاو كرایه‌وه، له لایان مامۆستا عه‌زیز ئه‌حمه‌دیه‌وه خوێندرایه‌وه، ده‌قی ئه‌و یادداشته به‌زمانی ئاڵمانی له‌لایان مامۆستا مه‌حه‌مه‌دی مه‌حه‌مه‌دزاده‌ئه‌قده‌مه‌وه‌ خوێندرایه‌وه.
  6. بوێندنه‌وه‌ی په‌یامی ۆشتیوانی حیزب و ڕكخراوه‌کانیی به‌شدار له خۆپیشاندانی ئاماژه‌پێکراو.

ئه‌و حیزب و ڕێکخارانه‌ی په‌یامیان خوێنده‌وه‌ئه‌وانه‌بوون.
ئا- كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشای كوردستان.
ب-  ڕیكخراوی هه‌ڵبجه‌و دژبه ئه‌نفال(چاك)
ج-  پارتی دێموكڕاتی یه‌کیه‌تی كورد له‌سوریه.
د- كانون دێموكراتیكی په‌ناهینده‌‌گان له‌سویس.
ئ- چیا ئیبڕاهیمی ئه‌ندامی حیزبی دێموكڕاتی كوردستان وتارێكی له‌سه‌ر ژیان و تێكۆشانه‌كانی شه‌هیدی نه‌مر دوكتوور قاسملوو به‌زمانی ئینگلیسی پێشكێش به‌خۆپیشاندێران كرد.
ف- یه‌کیه‌تی فیداییانی گه‌لی ئێران و ئنسیاتیڤا کورد له‌سویس به‌شداری خۆپیشاندان بوون.

ناو ئاخنی به‌رنامه‌كان چه‌ند دروشم  به ‌زمانه‌كانی كوردی و فارسی و ئاڵمانی بوون.

کۆمیته‌ی ئاماده‌کار و به‌ڕێوه‌به‌ری خۆپیشاندان (کۆمیته‌ی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان-ئێران)له‌سویس سوپاس و پێزانینی خۆی له‌ هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی ئازادیخواز و به‌شه‌ردۆست به‌گشتی و کوردانی هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان به‌تایبه‌تی  ڕاده‌گه‌یێنێت که‌ به‌ به‌شداریان له‌و خۆپیشاندانه‌دا یه‌ک ده‌نگی و برایه‌تی کوردان و وه‌فاداریان به‌خوێنی و ڕێبازی شه‌هیدانی نه‌ته‌وه‌که‌مان به‌تایبه‌ت شه‌هیدانی کاره‌ساته‌ ترۆریستیه‌که‌ی 13 ژوئیه‌ی 1989 وێن نیشاندا.
کۆمیته‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستان ـ ‌سویس

2007.02.11





 سه‌ره‌وه‌. ده‌سپێک.

ئه‌م بابه‌ته‌ چاپ بکه‌!

   ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ هاوڕێکه‌ت بنێره:

© www.giareng.com
All rights reserved 2005.