Ö:: ڕونکرندنه‌وێک سه‌باره‌ت به‌ده‌ست له‌ کار کێشانه‌وه‌م له‌ فیدراسیونی کومه‌ڵه ....

بێکه‌س به‌رواری - نوروێژ

ڕونکرندنه‌وێک سه‌باره‌ت به‌ده‌ست له‌ کار کێشانه‌وه‌م له‌ فیدراسیونی کومه‌ڵه‌ کوردستانیه‌کانی نه‌رویج
وه‌ک به‌شێک له‌ کوردستانیانی به‌رێز ئاگادارن که‌ من یه‌کێک بۆم له‌و که‌سانه‌ی که‌ ده‌ستپێشخه‌ر وهاوکاربووون بۆ دامه‌زراندنی فیدراسیونی کۆمه‌ڵه‌ کوردستانیه‌کان له‌ نه‌رویج وه‌ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ پشتگیری کوبونه‌وه‌ی فراوانی به‌ره‌و کونفرانسی دیالۆگی کوردی کرد که‌ کومیته‌ی ڕێکخستنی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان ئاماده‌کاری بۆیی کرد وه‌ شه‌وێک پێش کۆبۆنه‌وه‌ک کومیته‌ی هاوکاری پارته‌ کوردستنیه‌کان هاته‌ ناو بابه‌ته‌که‌ وه‌ داوایان له‌ لێپسراوی کومیته‌ی یه‌کێتی کرد که‌ ناوی کومتیه‌ی هاوکاری بخرێته‌ ناو کاره‌که‌ وه‌ک مه‌رجیک بۆ به‌ده‌ستخستنی پشتگییری پارته‌ کوردستانیه‌کان، بۆیه‌ بۆ ڕاگرتنی به‌ڵانسی کاره‌که‌ و له‌پێناوی سه‌رکه‌وتنی کۆبۆنه‌وه‌ی به‌ره‌و کۆنفرانسی دیالۆگی کوردی ناوی کومیته‌ی هاوکاری خرایه‌ ناو به‌رنامه‌وه‌، وه‌کاره‌که‌ وا له‌قه‌ڵه‌م درا که‌ کومیته‌یی یه‌کێتی نیشتیمانی به‌پشتگییری و هاوکاری کومیته‌ی هاوکاری پارته‌ کوردستانیه‌کان ڕێکخڕاوه‌، وه‌ به‌ڕاستی ئه‌مه‌ بۆ هه‌موومان مایه‌ی خۆش حاڵی بوه‌ .

من له‌ کۆبۆنه‌وه‌ی دیالۆگی کوردی دا بابه‌تێکم پێشکه‌ش کرد که‌ سه‌باره‌ت به‌ هوشیاری نه‌ته‌وه‌ی و شیوه‌ی کارو و خه‌باتی پارت و ڕێکخراو وکۆمه‌ڵه‌ کوردستانیه‌کان به‌شێوه‌ێکی گشتی و له‌ ده‌ره‌وه‌ی کوردستان به‌شێوه‌ێکی تایبه‌تی، چۆنکه‌ ئه‌و قسانه‌ هه‌ر ته‌نها قسه‌ نه‌بوون به‌ڵکۆ بیرو باوه‌ری ناخم بوون و ڕێگای کارو و خه‌باتی منن ، بۆ زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به‌کۆبۆنه‌وه‌ی به‌ره‌و کونفرانسی دیالۆگی کوردی ئه‌م لینکه‌ بکه‌نه‌وه‌ .     

                        http://www.klawrojna.com/index.php?option=com_content&task=view&id=2858

له‌و کۆبۆنه‌ویه‌دا چه‌ندین پێشنیار کرا که‌دوای ئه‌وه‌ی پێشنیاره‌کانمان پۆخت کرد و یه‌کخست بون به‌ (40 پێشنیار ) وه‌ له‌ناو پێشنیاره‌کاندا پێشنیاری دامه‌زراندنی کومیته‌ی فیدراسیۆنی کومه‌ڵه‌ کوردستانیه‌کان کرا، و شایه‌نی باسه‌ که‌ له‌سالی نه‌وه‌ته‌کان فیدراسیۆنێک کوردستانی هه‌بوه‌ و به‌ڵام به‌هۆی بارۆدۆخی ناوخۆی کوردستانه‌وه‌ ئه‌و فیدراسیۆن په‌ک خرابۆ، هه‌روه‌ها له‌ساڵی 2002-2003 کومیته‌ی هاوکاریپارته‌ کوردستانیه‌کان هه‌وڵێکیان دابوو بۆ دامه‌زراندنی فیدراسیۆنێکی وه‌  ئه‌و کاته‌ش کۆمه‌ڵه‌ی ئاشتی کوردستان پشتگیری خۆی ده‌ڕبری له‌و هه‌نگاوانه‌ .

وه‌ هه‌ر له‌دوای کۆبۆنه‌وه‌ی دیالۆگی کوردی هانگاو نران وه‌ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ که‌وتینه‌ جم و جۆڵ رۆژی2006.11.30  من وه‌ک نوێنه‌ر کۆمه‌ڵه‌ کوردیه‌کان( کۆمه‌ڵه‌ی ئاشتی کوردستان ) و کاک ڕۆدی نوێنه‌ری کومیته‌ی هاوکاری و گه‌ڵاوێژ خان نوێنه‌ر حزبی دیموکراتی کوردستان (به‌ناوی یه‌کێتی ژنانه‌وه‌ )  کۆبۆنه‌وه‌ێکمان کرد له‌ گه‌ل نوێنه‌رانی ( ئیمدی ) که‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیێکی تایبه‌ته‌ بۆ ئاوه‌ته‌بون خۆگونجاندن کۆمه‌ڵایه‌تی به‌ مه‌به‌ستی ئاماده‌کاری بۆ دامه‌زراندنی فیدراسیۆن.

 دواتر به‌بێ ئاماده‌کاری پێویست و به‌په‌له‌ په‌ل به‌به‌هانه‌ی نزیکبوونه‌وه‌ی کۆتایی هاتنی ماوه‌ی  ڕۆژی 2007.1.7 ڕاگه‌ێندرا وه‌ک ڕۆژی به‌ستنی یه‌که‌م کونگره‌ی دامه‌زراندنی فیدراسیۆن ، له‌ڕۆژی کۆبۆنه‌وه‌که‌دا وه‌ هه‌ر له‌دوای کۆتای هاتنی وتاری کومیته‌ی هاوکاری من دوای سوپاسی کردنی کومیته‌ی هاوکاری داوم کرد که‌ کومیته‌ی هاوکاری ئو پارته‌ سیاسیه‌کان فه‌رموون وه‌ک مێوان دابنیشن و چاودێری به‌ڕێوه‌ چونی کۆبۆنه‌وه‌که‌ بکه‌ن، وه‌داوام کرد که‌ ڵیژنه‌ێک له‌ نوێنه‌ری کۆمه‌ڵه‌کان ‌هه‌ڵببژرێت بۆ به‌ڕێوه‌بردنی کوبۆنه‌وه‌که‌، وه‌ڕۆنمکرده‌وه‌ ئه‌گه‌ر پارته‌ سیاسیه‌کان و کومیته‌ی هاوکاری خۆیان دۆرنه‌خه‌ن ئه‌وا فیدراسیۆنێک به‌مردویی له‌دایک ده‌بێت، یان کومیته‌ێکی تری هاوکاری پارته‌ سیاسیه‌کان به‌ڵام به‌ ناوی فیدراسیون ده‌بێت، به‌ڵام جێی داخه‌ که‌ پێشنیاره‌که‌م به‌سه‌ند نه‌کرا به‌لکۆ به‌پێچه‌وانه‌وه‌ زۆربه‌ی کاره‌کانی کۆبۆنه‌وه‌که‌ به‌شێوه‌ێکی نایاسایی و نادیموکراسی بوون وه‌ به‌کورتی ده‌کرێت چه‌ند خاڵێك ده‌ست نیشان بکه‌ین :-

  1. ئه‌و لیژنه‌یه‌ی که‌ ده‌ست نیشان کرا بۆ به‌رێوه‌بردنی کۆبۆنه‌وه‌که‌ هه‌ر هه‌مویان به‌رپرسی یه‌که‌می یان له‌ ریزی یه‌که‌می کادره‌کانی پارته‌ سیاسیه‌کان ناو کومیته‌ی هاوکاریبوون، کاک ڕۆدی به‌رپرسی پارتی دیموکراتی کوردستانی باکور، کاک بابه‌ عه‌لی به‌رپرسی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ باشور، کاک جه‌بار هه‌ورامی جێگری لێپسراوی کومیته‌ی یه‌کێتی نێشتیمانی کوردستان و گه‌لاوێژ خان نوێنه‌ری حزبی دیموکراتی کوردستان له‌ کومیته‌ی هاوکاری.
  2. وه‌ له‌مه‌ش زیاتر ئه‌وه‌بوو که‌ هیچ کۆمه‌ڵه‌ێک له‌و کۆمه‌ڵانه‌ی که‌به‌شداربوون به‌ڵگه‌ێکی فه‌رمیان نه‌بوه‌ یان پێشکه‌ش نه‌کرد که‌ ژماره‌ی ئه‌ندامان و فه‌رمیه‌تی کۆمه‌ڵه‌کان په‌سه‌ند بکات، به‌ڵکۆ ناوی ده‌یان کۆمه‌ڵه‌ پێشکه‌ش کرا وه‌ زوربه‌ی کۆمه‌ڵه‌کان ژماره‌ی ئه‌نامانی خویان به‌ ده‌یان وه‌ هه‌ندێک به‌سه‌دان ده‌ژمارد به‌بێ ئه‌وه‌ی داوای هیچ به‌ڵگه‌نامه‌ لێیان بکرێت .
  3. من و چه‌ندی به‌شداربووی تری کۆبۆنه‌وه‌که‌ داوامان کرد که‌ کۆبۆنه‌وه‌که‌ لیژنه‌ێکی ئاماده‌کاری کاتی هه‌ڵبژێریت بۆ کۆنگره‌ی یه‌که‌می فیدراسیون وه‌ هه‌موو کۆمه‌ڵه‌کان به‌ڵگه‌ی فه‌رمی پێشکه‌ش به‌و لیژنه‌یه‌ بکه‌ن که‌ پێکهاته‌و و ژماره‌ی ئه‌ندامیان دیاربکات، وه‌ هه‌روه‌ها ده‌بێت ئه‌ندامان ئابونه‌ بده‌ن و لیستی فه‌رمی پێشکه‌ش بکه‌ن پێش کونگره‌، به‌ڵام هیچ له‌م کارانه‌ نه‌کران .
  4. کۆبۆنه‌وه‌که‌ به‌ره‌و ته‌وابوون چۆ و یه‌ک که‌س ئابونه‌ی نه‌دا، هیچ کۆمه‌ڵه‌ێک لیستی فه‌رمی ناوه‌کان و ته‌نانه‌ت ناوی نوێنه‌رانیان که‌ به‌شدارن پێشکه‌ش نه‌کرا به‌ڵکۆ ته‌نها ناوی کۆمه‌ڵه‌کان و ژماره‌ی ئه‌ندامان و ژماره‌ی نوێنوێنه‌رانی به‌شداربۆ پێشکه‌ش کرا .
  5. کۆمه‌ڵه‌ێک له‌ ناو کۆبۆنه‌وه‌که‌ نارازی بوونی خۆیان له‌ سه‌ر شێوه‌ی به‌رێوه‌بردنی کۆبۆنه‌وه‌که‌ ده‌ربری وه‌ هۆڵی کۆبۆنه‌وه‌که‌یان به‌ جێ هێشت .
  6. وه‌ دواتربریار درا که‌ کومیته‌ی ئاماداکاری و ڕێکخستنی په‌یره‌و و پرۆگرام ده‌ست نیشان بکرێن که‌ من یه‌کێک له‌و که‌سانه‌بووم که‌ بۆ ئه‌و لیژنه‌یه‌ ده‌ست نیشان کران .
  7. دواتر که‌ ده‌رگای خۆ کاندیدکردن کرایه‌وه‌ بۆ کومیته‌ی به‌رێوه‌به‌ر ئه‌وا 46 که‌س خۆی کاندیدکر ،سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی که‌ ژماره‌ی به‌شداربوان دیار نه‌بوو وه‌هه‌ندێک که‌س له‌ دوای کاتژمێر سێی ئێواره‌ هاتبوونه‌ ناوی هۆڵی کوبونه‌وه‌ وه‌ عه‌سکه‌ر كێشی کرابوو بو ده‌نگدان .
  8. کاک ڕۆدی و له‌سه‌ر ناوی کومیته‌ی دیوان که‌ سه‌رپه‌رشتی کۆبۆنه‌وه‌که‌ی ده‌کرد له‌و 45 که‌سه‌ 14 که‌سی ده‌ست نێشان کرد وه‌ دیاربوو که‌ جێگورکی به‌ناوه‌کان کرابوو و پێش و پاش کرابوون، بۆ نمونه‌ ناوی کاک محه‌مه‌د گادانی و کاک شیروان خرابوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و 14 ناوه‌ وه‌ دوای ناڕازیبونمان ئه‌وان خرانه‌ ناو ئه‌و 14 ناوه‌ .

زۆر ڕون و ئاشکرابوو که‌ ڕێزبه‌ندی ناوه‌کان به‌مبه‌ست بوو ، وه‌ به‌بێ هه‌ڵبژاردن وه‌ به‌بێ ڕێگه‌دان به‌ ئه‌و ناوانه‌ی له‌ دوای 14 ناوه‌وه‌ تاکۆ 46 که‌ بخرێنه‌ ناو لیسته‌که‌ وه‌ زۆر که‌س له‌وانه‌ پێیان خۆش که‌ له‌ناو کومیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر دابن وه‌ داوایان کرد به‌ڵام داواکاریه‌کان بێ ئه‌نجام بوون بوو نمونه‌ کاک زانا گه‌ڵالی وه‌ کاک محه‌مه‌د گادانی و کاک شیروان به‌زۆری خرانه‌ ناو لیستی 14 که‌سیه‌که‌، وه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی ‌هه‌‌ڵبژاردن بکرێت و ئه‌نجامی ده‌نگه‌کان کومیته‌ی به‌رێوه‌به‌ر دیار بکات، کاک ڕودی و کومیته‌ی دیوان بریاریان دا که‌ ئه‌و 14 که‌سه‌ ببنه‌ کومیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر وه‌ ناوی  من له‌ناو ئه‌و کومیته‌ته‌یه‌ دابوو، هه‌ر ئه‌وکاته‌ ویستم ناوی خۆم ده‌ ربێنم له‌ ناو ئه‌ولیسته‌دا به‌ڵام چه‌ند هاورێیک لێم نه‌گه‌ڕان وه‌ هه‌بوونی من له‌و له‌و لێژنه‌یه‌دا به‌ پێویست زانی ،وه‌ داوایان کرد که‌ له‌ناو ئه‌و کومیته‌یه‌دا جێ بگه‌م .

 دواتر هه‌ر‌له‌کۆبۆنه‌وه‌ی یه‌که‌م دا که‌ڕۆژی 2007.1.8 به‌سترا بریاری ده‌ست له‌ کار كێشانم له‌ کومیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری فیدراسیوون ڕاگه‌یاند وه‌ له‌ کۆتای کۆبۆنه‌وه‌که‌دا هۆ و ئه‌گه‌ره‌کانی ده‌ست له‌ کاکێشانه‌وه‌ی خۆم ڕاگه‌یاند وه‌ جه‌ندین جار داوامکرد که‌ به‌هیچ شێوه‌ێک بێچگه‌ له‌ له‌کۆبۆنه‌وه‌ی یه‌که‌م دا، ناوم له‌هێچ بڵاوکراوه‌ی فیدراسیون نه‌هێندرێت، چونکه‌ ده‌ستم له‌ کار کێشاوه‌، وه‌ داوامکرد  که‌ ده‌ست له‌کار کێشانه‌وه‌که‌م وه‌ هۆیه‌کان له‌ ده‌قی نوسراوی کۆبۆنه‌وه‌ی یه‌که‌م دا بنوسرێت بدرێته‌ کۆمه‌ڵه‌کانی به‌شداربوووی فیدراسیون، به‌ڵام ئه‌وه‌ چه‌ندین جاره‌ ناوم له‌ بڵاوکروه‌کان وه‌ک ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ری فیدراسیون ده‌هێندرێت که‌چی من خۆم به‌ئه‌ندامی فیدراسیۆن نازانم وه‌ده‌ستم له ‌کار کێشاوه‌، وه‌ ئه‌م کاره‌ی فیدراسیون به‌ نادیموکراتی ده‌زانم که‌ناوم به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی من بڵاو ده‌که‌نه‌وه‌، بۆیه‌ ناچارم ئه‌م ڕۆنکردنه‌وه‌یه‌ بڵاو بکه‌م وه ‌ هۆیه‌کانی ده‌ست له‌کار کێشانه‌وه‌م دیار بکه‌م وه‌ ئه‌گه‌ر پێویست کرا ئه‌وا ورده‌کاریه‌کانی کۆبۆنه‌وه‌که‌ی یه‌که‌م بڵاو ده‌که‌مه‌وه‌، به‌ڵام لێره‌دا به‌باش ده‌زانم که‌ ته‌نها به‌کورتی هه‌ندێک هۆ ڕۆنبکه‌مه‌وه‌  :-                                              

1- له‌ ناو کۆبۆنه‌وه‌که‌دا بۆم ده‌رکه‌وت که :-

‌ آ- ده‌نگدانه‌که‌ بۆ نوێنه‌رانی حیزبه‌کانه‌ نه‌ک بۆ که‌سه‌کان .

ب- پێش کۆبونه‌وه‌که‌ ڕێکه‌وتن له‌سه‌ر ده‌نگدانه‌که‌ کرابو وه‌ دیاربوو که‌ حزبێک به‌هه‌ردوو باڵه‌وه‌ 7 نوێنه‌ری هه‌بوو و حزبێک 3 نوێنه‌ر و وه‌به‌م شێوه‌یه‌ ئه‌نجامی ده‌نگدانه‌کان دیاربوو .

ج- له‌ناو هه‌موو کومیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ردا ته‌نها یه‌ک که‌س که‌ئه‌وێش کاک شێروان سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌ی کورده‌کانی سوریا بێ لایه‌ن بوو .

د- بۆم ئاشکرابوو که‌ وه‌ک کادرێکی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان هه‌ڵس که‌وت له‌گه‌ڵ من ده‌کرێت وه‌ ململانێی پارته‌کان هه‌ر له‌یه‌که‌م کوبۆنه‌وه‌دا جێگیر و ئاشکرابوو .

بۆیه‌ سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی که‌من کادرێکی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستانم، به‌ڵام قه‌ت ڕازی نه‌بووم و ڕازی نابم که‌ فێڵ له‌خۆم و گه‌لی کورد بکه‌م و به‌ناوی یه‌کیتیه‌وه‌ ببمه‌ ئه‌نامی فیدراسیۆنی کۆمه‌ڵه‌که‌ کوردستانیه‌کان چونکه‌ من وه‌ک سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌ی ئاشتی کوردستنان به‌شداری کونفرانسه‌که‌ بووم، وه‌ کۆمه‌ڵه‌که‌مان کۆمه‌ڵه‌ێک چالاک و دیاره‌ له‌ناو کۆمه‌ڵگای نه‌رویجیدا وه‌ به‌شداریمان له‌ ده‌یان کوبونه‌وه‌ی ڕێکخراوه‌ نه‌رویجی و بیانیه‌کاندا کردووه‌، من هه‌ر له‌و کۆبۆنه‌وه‌یه‌دا به‌ هاوریانم ڕاگه‌یاند که‌ کۆنگره‌که‌ ڕه‌سمی نه‌بووه‌ و ئه‌م کومیته‌یه‌ ڕه‌سمی نیه‌ بۆ له‌ کونگره‌ هه‌ڵبژاردن نه‌کرا ولێره‌ هه‌ڵبژاردن ده‌کرێت، هه‌روه‌ها تاکوتای کۆبۆنه‌وه‌که‌ به‌شداریم کرد و تێبینی و پێشنیاره‌کان خۆم پێشکه‌ش کرد، به‌ڵام به‌فه‌رمی ده‌ست له‌کار کێشانه‌وه‌ی خۆم له‌ناوه‌راستی کۆبۆنه‌وه‌که‌م ڕاگه‌یاندبوو.

من پێم وایه‌ که‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی کورد بێ لایه‌ن نیه‌ وه‌ منیش له‌ناویاندا، به‌ڵام ئه‌مه‌ نابێت ببیته‌ هۆی بێ هه‌ڵوێستی و له‌ ده‌ستدانی که‌سایه‌تی خۆمان و فێڵ کردن له‌ جه‌ماوه‌ر، من وه‌ک کوردێک هه‌مێشه‌ له‌ هه‌وڵی ئه‌ودا ده‌بم که‌ بێ هه‌ڵوێست نه‌بم به‌رامبه‌ر هه‌ر ڕۆداوێک، وه‌ ئه‌گه‌ر رۆداوه‌که‌ له‌ به‌رژوه‌ندیه‌ باڵاکانی گه‌له‌که‌م دا نه‌بیت ئه‌وا به‌ڕون و ئاشکرا هه‌ڵوێست ده‌رده‌برم، سه‌ره‌رای بریاری لایه‌نه‌که‌م چونکه‌ به‌ پێی پرنسیپه‌ سه‌ره‌تاییه‌کان دیموکراسیه‌ت هه ر‌ تاکه‌ که‌سێک بۆی هه‌یه‌ خاوه‌ن بریاری تایبه‌تی خوی بێت، وه‌ ئه‌ندام بوون له‌ هه‌ر پارتێکی سیاسی ڕێگاێکه‌ ( وه‌سیله‌ێکه‌ ) بۆ خزمه‌تکرنی گه‌ل و وڵات وه‌ک ئامانجێک نه‌ک به‌پێچه‌وانه‌وه‌ . بۆیه‌ لێره‌دا دووباره‌ به‌فه‌رمی ده‌ست له‌کار کێشانه‌وه‌م له‌ فیدراسیونی کومه‌ڵه‌ کوردستانیه‌کانی نه‌رویج ڕاده‌گه‌ێنم وه‌ هه‌روه‌ها کۆمه‌ڵه‌که‌مان له‌م نزیکانه‌ به‌فه‌رمی کشانه‌وه‌ی خۆی له‌و فیدراسیونه‌ ڕاده‌گه‌ێنیت. وه‌ له‌هه‌مان کاتدا ئاماده‌کاری خۆمان ده‌که‌ین بۆ به‌شداریکردن له‌یه‌که‌م کونگره‌ی فه‌رمی فیدراسیون ئه‌گه‌ر مه‌رجه‌کانی کونگره‌ له‌خۆی بگریت به‌پێی یاساکانی نه‌رویج و پرنسیپه‌کانی دیموکراسیه‌ت.

وه‌من لێره‌دا ده‌مه‌وێت ئاماژه‌ به‌وه‌بکه‌م که‌من پێم خۆشه‌ که‌ ئه‌و فیدراسیووونه‌ ببێته‌ فیدراسیونێکی به‌رهه‌م هێنه‌ر و چالاک وه‌ نه‌کرێته‌ دارده‌ستی چه‌ند پارتێکی کوردستانی یان دارده‌ست و ده‌زگێکی پرۆ پاگنده‌بێت بۆ پارتێکی نه‌رویجی، زۆر گرنگه‌ که‌ فیدراسیۆنی کومه‌ڵه‌ کوردستانیه‌کان هه‌میشه‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌ باڵاکانی گه‌له‌که‌مان و کۆمه‌ڵه‌ کوردیه‌کان بخاته‌ سه‌رویی کار و ئه‌که‌کانی خۆیه‌وه‌.

هیوای سه‌رکه‌وتن بۆ ئه‌و به‌رێزانه‌ ده‌خوازم که‌ تا ئێستا له‌ ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ری فیدراسیونه‌که‌دا ماون .

بێکه‌س به‌رواری

سه‌رۆکی کومه‌ڵه‌ی ئاشتی کوردستان / نوروێژ

2007.2.10

 سه‌ره‌وه‌. ده‌سپێک.

ئه‌م بابه‌ته‌ چاپ بکه‌!

   ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ هاوڕێکه‌ت بنێره:

© www.giareng.com
All rights reserved 2005.