|
![]()
هێندێ ده‌نگۆ له‌سه‌ر زاران‌و له هێندێك
سایتی ئینتێرنێتیو رادیۆ‌و هه‌واڵده‌رییه‌كان دا بڵاو بوونه‌وه كه
گۆیا له‌نێوان حیزبی دێموكراتی كوردستان‌و لایه‌نی به‌رامبه‌ردا
وتووێژ بۆ یه‌كگرتنه‌وه ده‌ستی پێ كردوه‌و ته‌نانه‌ت به ئاكامیش
گه‌یشتوه. به‌م هۆیه راده‌گه‌یه‌نین كه:
1ـ ئێمه هه‌میشه دژی له‌تبوونی حیزب
بووین‌و ئه‌و له‌تبوونه له‌لایه‌ن كۆنه هاوڕێكانمانهوه به‌سه‌ر
ئێمه‌دا سه‌پێندراوه.
2 - هه‌موو كاتێك ئاماده‌ین به‌پێی مكانیزمو پرهنسیپو زه‌مانه‌تێكی ئیجرایی له‌گه‌ڵ لایه‌نی بهرامبهرو ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ رێكخراوێكی دیكه‌ش له چوارچێوه‌ی پلاتفۆرمێكی هاوبه‌ش یان حیزبێك دا یه‌ك بگرین.
3 - به‌ڵام تا ئێستا هیچ وتووێژێكی یه‌كگرتنه‌وه له‌نێوان ئێمه‌و
لایه‌نی به‌رامبه‌ردا له‌باره‌ی یهكگرتنهوهوه رووی نه‌داوه‌و
هه‌رچی له‌و باره‌وه گوتراوه ناڕاست‌و بێبناغه‌یه.
حیزبی دێموكراتی كوردستان 9/12/1385 |
سه‌ره‌وه. | ده‌سپێک. |
|
© www.giareng.com |