Ö:: سیمفۆنیای عه‌شقێکی جوان

نووسینی: م . حه‌مید عه‌زیز 

سیمفۆنیای عه‌شقێکی جوان
ماڵی عومرم ڕما که‌ ڕۆی دوولبه‌ر له‌م غوربه‌ت و بیابانه

باخی دڵم ووشک و سیسه‌ بێ ئه‌و‌ زووقم و شه‌خته‌م له‌م ژیانه‌
قورس و تاڵ و تاریکه‌‌ ئه‌م ژینه‌ شیرینه‌ بێ ئه‌و چرایه‌
ژین و بوونم نی یه‌ بێ ئه‌و، هیچه‌ باسی ئه‌م ده‌ورانه‌‌
زه‌مانێ بوو گووڵی سووری عه‌شقم له‌ به‌رۆک نه‌ده‌هاته‌ خوار
ئێستا ڕه‌ش پۆشم له‌ مه‌نفا کووشتمی قه‌هرو داخی ئه‌م زه‌مانه
عه‌یامێ بوو لێوان لێوی ژیان مه‌ست بووم له‌ نیگا جوانه‌کانی ئه‌و
که‌ ئه‌یزانی منم ڕێبوار کراوه‌ بوو ده‌رگای دڵی‌ بێ باکانه
به‌سه‌رچوو ناسکی و جوانی ته‌مه‌ن، نۆبه‌تی کۆچان و گاڵۆکه‌ ‌
بۆیه‌ شه‌یدا بووم به ‌دوێنێ ئه‌مڕۆ بێ دۆسته‌ ئه‌م تاڵه‌ سپیانه
سیمای چرچ و لۆچ و تاریکم مه‌بینه ئه‌ی عه‌زیزی ڕۆحی من
وه‌ره‌ سه‌یری دڵی شه‌یداو‌ سپیم که‌ چه‌ند عاشقه‌ به‌و چاوانه‌

نووسینی: م . حه‌مید عه‌زیز  ‌

 سه‌ره‌وه‌. ده‌سپێک.

ئه‌م بابه‌ته‌ چاپ بکه‌!

   ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ هاوڕێکه‌ت بنێره:

© www.giareng.com
All rights reserved 2005.