Ö:: ژیاننامه‌ی‌ كه‌ له‌ به‌رده‌ستانایه‌ ژیاننامه‌ی‌ شه‌هید عه‌تا فه‌یزی

نووسینی: ره‌زا فه‌یزی‌

سڵاوی‌ گه‌رم: ماندوو نه‌بن له‌گه‌ڵ رێزو حۆرمه‌ت

به‌رێزان: ئه‌م ژیاننامه‌ی‌ كه‌ له‌ به‌رده‌ستانایه‌ ژیاننامه‌ی‌ شه‌هید عه‌تا فه‌یزیه‌ كۆری‌ عه‌بدولخالق خه‌ڵكی‌ شاری‌ سه‌قز له‌ رێكه‌وتی‌ 4/6/1351 ـ له‌ گه‌ره‌كی‌ شاره‌بانی‌ كۆن (سه‌رقه‌بران) كوچه‌ پشت زاغه‌ و كوچه‌ی‌ ده‌باغی‌ له‌ دایك بوو.

شه‌هید عه‌تا له‌بنه‌ماڵیكی‌ هه‌ژار كورد په‌روه‌ر له‌دایك ده‌بێ‌ و ته‌مه‌نی‌ منداڵی‌ دا هه‌روه‌ك منداڵانی‌ هاوته‌مه‌نی‌ به‌سه‌ر ده‌با ـ بۆ فێربوون و خوێندن سه‌رتا ده‌نێریه‌ته‌ كوده‌كه‌ستان پاشان قۆتابخانه‌و قۆناغه‌كانی‌ سه‌ره‌تای‌ و ناوه‌ندی‌ به‌سه‌ر كه‌وتووی‌ ته‌واو ده‌كا پاشان به‌هۆی‌ مۆشگێلاتی‌ جۆراجۆر به‌داخه‌وه‌ ده‌ست له‌ خوێندن هه‌ڵده‌گرێ‌ و روله‌ كار و كاسپی‌ ئازاد ده‌كا بۆ بژێوێنی‌ بنه‌ماڵه‌كه‌ی‌ ده‌بێته‌ شاگرد میكانیك وله‌و كاره‌دا هه‌م زوو فێر ده‌بێ‌ و هه‌م ده‌بێ‌ به‌وستاكار و خوشه‌ویستی‌ خه‌ڵك و هاوكارانی‌.

شه‌هید عه‌تا ساڵی‌ 1371 خزمه‌تی‌ ئیجباری‌(سه‌ربازی‌)، پاش تێپه‌راندنی‌ ده‌وره‌ی‌ ئاموزشی‌ و خزمه‌تی‌ ئیجباری‌ هه‌ڵدیت و له‌ ساڵی‌ 1372 دا دێته‌ نێو رێزی‌ پێشمه‌رگه‌كانی‌ حیزبی‌ دیموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران و (مه‌ڵبه‌ندی‌ 2ی‌ ئه‌و كات) كه‌ له ‌رێكه‌وتی‌ /4/1372 ده‌نێریه‌ته‌ فێرگه‌ی‌ سیاسی‌ نیزامی‌ حیزبی‌ دیموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران و پاش ته‌واو كردنی‌ ده‌وره‌ی‌ سه‌رتای‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ هێزی‌ سامره‌ندی‌ ئه‌وكات سازمان ده‌درێت. وهه‌زۆر زو دبێته‌ مه‌تمانه‌و خۆشه‌ویستی‌ به‌رپرس و هاوسه‌نگه‌رانی‌ و له‌ماوه‌كی‌ كه‌م دا هه‌موو جۆره‌ چه‌كه‌ قۆرسه‌كان به‌ته‌واوی‌ فێرده‌بێ‌ وه‌ك (چه‌كه‌ دژه‌ هه‌وایه‌كان) پاشان له‌ساڵی‌ 1373 له‌ سه‌ر داوای‌ خۆی‌وته‌شوێقی‌ ئۆرگانی‌ مه‌ربووته‌ نه‌قڵی‌ مه‌ڵبه‌ندی‌ 2ی‌ كوردستان ده‌كرێ‌. هه‌ربه‌هاتنی‌ بۆ مه‌ڵبه‌ندی‌ 2ی‌ كوردستان زۆر زو نه‌قشی‌ خۆی‌ ده‌رده‌خا و وه‌ك حه‌سله‌تێك كه‌ له‌ گه‌ڵی‌ دا بۆ زور زو دبێته‌ جێگی‌ متمانه‌ و خۆشه‌ویستی‌ هاوسه‌نگه‌رانی‌، وه‌له‌ و ماوه‌یه‌دا ئه‌و ئه‌ركو وه‌زایفانی‌ كه‌ پێ‌ ده‌سپێردرێت زۆر به‌باشی‌ و به‌وپه‌ری‌ دڵسۆزیه‌وه‌ به‌ئنجامی‌ ده‌گه‌ێنت.

شه‌هید عه‌تا به‌ گوته‌ی‌ هاوره‌یانی‌، ئینسانیكی‌ ئازا، قسه‌خۆش، به ‌ته‌ربیه‌ت، زۆردڵسۆز بووه‌ له‌ هه‌موو ئه‌و ماموریه‌ت و ئه‌ركانه‌ی‌ دا كه‌بۆی‌ دیاری‌ ده‌كرا زۆر سه‌ركه‌وتوانه‌ ده‌هاته‌ و به‌ئیمانه‌وه‌ ده‌هاته‌ مه‌یدان و چه‌ندباریش به‌ نوسراوه‌ ته‌شویق ده‌كرێ‌. شه‌هید عه‌تا 19/11/75 دا له‌ لایه‌ن ئۆرگانه‌وه‌ یانێ‌ مه‌ڵبه‌ندی‌ 2ی‌ كوردستان مه‌موریه‌تی‌ پێ‌ ده‌درێت كه‌ بچێته‌ سولیمانی‌ بۆ سۆراخ یاخه‌به‌ری‌ له‌ یه‌كێك له‌ هاوره‌یانی‌ به‌ناوی‌ شه‌هید عه‌باس به‌دری‌ كوری‌ خه‌لیفه‌ سه‌عید كه‌ چه‌ن رۆژێ‌ پێشتر بۆ عیلاجی‌ نه‌خۆشی‌ چبووه‌ سولیمانی‌، به‌ڵام سه‌روشوێن بوو.

به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ شه‌هید عه‌تا هه‌ر له‌گه‌ڵ سوار بوونی‌ ماشینی‌ مسافركه‌شی‌ له‌ كه‌مپی‌ باینجان سه‌ربه‌ناحیه‌ی‌ بازیان له‌ لایه‌ن عه‌وامڵی‌ چڵكاو خوه‌ری‌ رژیمی‌ ئاخوندی یه‌و ده‌ست نیشان ده‌كرێ‌ و له‌ ئاكامدا له‌سیته‌ره‌ی‌ (بازدید) سه‌ر رێگای‌ به‌ختیاری‌ بۆ سولیمانی‌ به‌ پیلانیكی‌ له‌ پێش دارێژراو له‌ ماشین ده‌یهرنه‌ خواروو و هه‌رله‌وشوێنه‌یش به‌ هۆی‌ دوو كه‌س له‌ عه‌وامڵی‌ رژیمی‌ كۆنه‌په‌ره‌ست بێ‌ سه‌رو شوینی‌ ده‌كه‌ن، كه‌ به‌ داخه‌وه‌ دووای‌ دوو رۆژ ئازارو ئه‌شكه‌نجه‌ له‌ یه‌كێك له‌ماڵه‌ جاسوسیه‌كانی‌ سه‌ر به‌رژیم له‌سولیمانی‌ شه‌هید ده‌كرێن و ته‌رمی‌ پیرۆزی‌ له‌ژێر پردی‌ سه‌رچنار فرێ‌ ده‌ده‌ن كه‌ پاشان ته‌رمی‌ ناوبراو ده‌دۆزرێته‌وه‌ و ته‌حویلی‌ ساردخانه‌ پزیشك قانوونی‌ سولیمانی‌ ده‌درێت. كه‌ له‌رێكه‌وتی‌ 24/11/75 له‌لایه‌ن ئاسایشی‌ گشتی‌ خه‌به‌ر به‌ مه‌قه‌ری‌ په‌یوه‌ندیه‌كانی‌ حیزب له‌ سولیمانی‌ ده‌دریت كه‌دوو ته‌رمی‌ نه‌ناسراو له‌ سه‌ردخانه‌ن وه‌رن بۆشناسایی‌ ئه‌و ته‌رمانه‌، كه‌ كاتێ‌ هاوره‌یانی‌ مه‌قه‌ر ده‌چن به‌داخه‌وه‌ ده‌بینن ته‌رمی‌ شه‌هید عه‌تافه‌یزی‌ و شه‌هید عه‌باس به‌دری‌ به‌شێوه‌یكی‌ زۆر وه‌حشیانه‌ شه‌هید كراون و ته‌رمه‌كانیشیان شێواندوون.

ئه‌و جۆره‌ كارانه‌ له‌ لایه‌ن ده‌ست وپه‌یوه‌ندیه‌كانی‌ رژیمی‌ جمهوری‌ ئیسلامیه‌وه‌ ده‌وه‌شێته‌وه‌ چۆن له‌و جۆره‌ كرده‌وانه‌ هه‌م له‌ئوروپا و توركیه‌زۆر ئه‌نجامی‌ دابوو كه‌ئه‌وه‌ خۆی‌ بۆ وه‌حشه‌ت و تۆقاندن ئه‌وكرده‌وه‌یان ده‌كرد. به‌ڵام ئه‌و شه‌مشه‌مه‌ كۆێرانه‌ نه‌یان ده‌زانی‌ ئه‌و جه‌نایه‌ته‌ له‌ سه‌ر بیروباوری‌ هاوره‌یانان و هاسه‌نگه‌رانی‌ شه‌هیدان ته‌ئسیر دانانیت زور له‌ جاران به‌وره‌ و ئیمانیان ده‌كات تاگه‌یشتن به‌ئامانجه‌كانی شه‌هیدان درێژه‌ده‌ری‌ رێگایان ده‌بن.

هه‌ر به‌وه‌رگرتنی‌ ته‌رمی‌ شه‌هیدان عه‌تا فیزی‌ و عه‌باس به‌دری‌ ئێواره‌ی‌ 24/11/75 به‌ئاماد بوونی‌ به‌رپرسان و كادرپێشمه‌رگه‌كانی‌ مه‌ڵبه‌ندی‌2 ،و كۆمیته‌ شارستانه‌كانی‌ سنه‌، مه‌ریوان، كامیاران و كرماشان چه‌ند كه‌س له‌بنه‌ماڵه‌ی‌ شه‌هیدان و برای‌ گه‌وره‌ی‌ شه‌هید عه‌تا له‌ گۆرستانی‌ شه‌هیدانی‌ باینجان به‌ خاك ده‌سپێردرین و غه‌م و په‌ژاره‌ش بۆ هاوسه‌نگه‌رانیان به‌جێ‌ دێڵن

له‌ماوه‌ی‌ بێ‌سه‌روشوێن بوونی‌ شه‌هیدان عه‌تا فه‌یزی و عه‌باس به‌دری دا زۆر كه‌س هاوكاری‌ و هاوخه‌میان ده‌ربری‌ و به‌گشتی‌ هه‌موو هه‌واڵان و پێشمه‌رگه‌كان به‌په‌روش و ناره‌حه‌ت بوون كه‌جێگای‌ رێز و سپاسن.

تێبینی‌: به‌رێزان شتێك كه‌ زۆر جێگای‌ سه‌رنجه‌ سه‌ر نوێشتی‌ ئه‌و دوو شه‌هیده‌یه‌ كه‌ ئه‌م سه‌رگوزه‌شتانه‌ زۆر ده‌گمه‌نن یا هه‌رنه‌بووه‌ بائێوه‌ش بزانن كه‌چوونه‌ شه‌هیدان عه‌تاو عه‌باس یه‌ك ته‌مه‌نیان بوو ـ له‌یه‌ك گه‌ڕه‌ك و شه‌قام له‌دایك ده‌بن ـ پێكه‌وه‌ گه‌وره‌ ده‌بن ـ ده‌چنه‌ مه‌دره‌سه‌ ـ سه‌ره‌تای‌ وناوه‌ندی‌ پێكه‌وه‌ده‌بن ـ پێكه‌وه‌ ده‌چنه‌ سه‌ربازی‌ ـ پێكه‌وه‌ له‌سه‌ربازی‌ هه‌ڵدێن و دێنه‌ رێزی‌ پێشمه‌رگه‌كانی‌ حیزبی‌ دیموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران ـ ده‌وره‌ی‌ سه‌ره‌تای‌ پێشمه‌رگه‌ پێكه‌وه‌ ده‌بن و به‌داخه‌وه‌ له‌ سه‌ربیروباوورو كوردایه‌تیش پێكه‌وه‌ شه‌هید ده‌بن ئێشتایش قه‌بره‌كانیان له‌ په‌نای‌ یكتردایه‌.
رۆحیان شادو رێگایان پڕ رێبواربێت
نووسینی: ره‌زا فه‌یزی‌
برای‌ شه‌هیدعه‌تا فه‌یزی‌

رێكه‌وتی‌21/11/1385

 سه‌ره‌وه‌. ده‌سپێک.

ئه‌م بابه‌ته‌ چاپ بکه‌!

   ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ هاوڕێکه‌ت بنێره:

© www.giareng.com
All rights reserved 2005.