Ö:: بۆ شه‌هیدانی یه‌کی شوبات.

نووسینی: عارف‌عه‌زیزی سوئێد

بۆ شه‌هیدانی یه‌کی شوبات
ساتێ باخێ ئاواتی من به‌ر ناگرێ
جێژنێ بۆمن به‌بێ شیوه‌ن سه‌رناگرێ
به‌رگی عازێتی پێشترم دانا‌ماڵم
که‌چی شیوه‌نێ سامناکتر یه‌خه‌م ده‌گرێ

ئه‌م جێژنه‌یان چاوه‌ڕێ بووم ڕابوێرم
سه‌ری نه‌گرت لێم بوو به شیوه‌ن و گرێ
به‌ڵام با دوژمنانی مه، باش بزانن
به‌و شێوه‌یه‌ش که‌س ناتوانێ ڕێم لێ بگرێ!

ئه‌و ڕژیمه‌ی به که‌له‌ی کورد یاری ده‌کا
به‌عس ئاسایه، دڵنیام به‌رناگرێ.!
گه‌وره‌ترین جینایه‌تکار خۆ سه‌دام بوو
باش بینیتان له ئاکاما بوو به مرێ!

ئه‌ی شه‌مشه‌‌مه کوێری نه‌فام ئه‌ی خۆ فرۆش
ئه‌ی تیرۆریست، فکرت لای من سه‌ر ناگرێ
سه‌دجار ته‌قینه‌وه بکه‌ی سه‌دان بکوژیت
کورد ناترسێ و مافی ڕه‌وای وه‌ر ده‌گرێ

سه‌دان ساڵه بکوژ خوێن مژ ده‌مان کوژێ
تازه ئی‌دی نێتی پیسیان سه‌رناگرێ
به یه‌کێتی و به برایی ئی‌دی ده‌ژین
داری بیری فیتنه و خوێن مژ به‌رناگرێ...!
نووسینی: عارف‌عه‌زیزی سوئێد
1/2/2007
aref_azizi@hotmail.com

 سه‌ره‌وه‌. ده‌سپێک.

ئه‌م بابه‌ته‌ چاپ بکه‌!

   ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ هاوڕێکه‌ت بنێره:

© www.giareng.com
All rights reserved 2005.