Ö:: شه‌و و ئه‌ستێره

 و‌ه‌رگێرانی: شاخه‌وان عه‌زیزی

شه‌و و ئه‌ستێره
نووسه‌ر.عنایت وسووقی
له یادی سه‌مه‌دی بێهره‌نگی دا نووسراوه
ئاسمان به هه‌ور داپۆشرابوو و شینایی به‌دی نه ده‌كرا.
له‌وه خراپتر شه‌و بوو، شه‌وێكی تاریك و ڕه‌ش، وه‌ك خه‌ڵووز. له‌م شه‌وه دا، له‌م تاریكی‌یه دا، ئه‌ستێره‌یه‌كی جوان، ئه‌ستێره‌یه‌كی بچووك،
هه‌وره‌كانی لاداو هێدی وه‌ده‌ر كه‌وت.
ماوه‌یه‌ك ده‌ستی كرد به چاو ترووكانێ، ده‌یه‌ویست ئاسمان ڕوون كاته‌وه،
ئاسمان زۆر به‌رین بوو، ڕوونایی ئه‌و مسقاڵێ بوو
ئه‌و ته‌نیا توانی بووی، به گشت ڕووناكاییه‌كه‌ی
گۆشه‌یه‌ك له ئاسمان ڕوون كاته‌وه.
دێوه‌زمه‌ی تاریكی له خه‌وا بوو، له خه‌وێكی خۆشا
له‌و ده‌مه دا ڕووناكی كه‌می ئه‌ستێره‌كه، ڕه‌نجاندی
ئاسمان به‌و هه‌موو به‌رینیه‌ی، مسقاڵه ڕووناكایی
ئه‌ستێره‌كه، دێوه‌زمه‌ی له خه‌م گرت.
ئه‌بێ چاره سه‌رێك بدۆزرێته‌وه، ئه‌گه‌ر چه‌ند ساتێك
ئه‌ستێره‌كه بتوانێ ڕووناكایی بدات، چی ڕوو ئه‌دات.
جاری وایه هه‌ور ئه‌بێته هێزی تاریكی
بۆ وێنه شه‌و له پێش ڕووناكی دائه نیشێ، به‌ر به ڕووناكی ئه‌گرێ، هه‌وره‌كان كه بوون به له‌شكری تاریكی، سه‌ریان تێك هاویشت و ده‌ستیان كرد به سرته سرت، به‌ریان به ئه‌ستێره‌كه گرت.
كاتێ كه ڕووناكی له خه‌وا بوو، دێوه‌زمه‌ی تاریكی، شاد و ده‌م به پێكه‌نین، له سه‌ره‌تای شه‌وا، لای خۆی بیری ئه‌كرده‌وه و ئه‌یوت،
ئه‌وه‌ی له گه‌ڵ ئێمه له شه‌را بێت، له ناوی ئه‌به‌یین
له ناوی ئه‌به‌یین.
ئه‌ستێره‌كه كاتێ بینی، جێی پێ ته‌نگه، جێی بچكۆڵانه‌یه
بوو به كلوه به‌فرێ، هاته خوارێ، هاته خوارێ
له ناو دارستان كه‌وته سه‌ر گه‌ڵایه‌ك، بوو به دڵۆپه ئاونگێ، كه‌وته سه‌ر خاك. پاڵه قۆچی لێدا، ئه‌م لاوو ئه‌ولای كرد، باریكه جۆگه‌لانه‌یه‌كی دی،
چۆ ناویه‌وه، گه‌یشته ڕووبار، بوو به ماسی، ماسی‌یه‌كی ورد و بچووك،
ماوه‌یه‌ك گه‌را، پاشان له‌وێوه ڕووی له ده‌ریا كرد،
دێوه‌زمه‌ی تاریكی دڵی ئه‌له‌رزی، لای خۆی بیری
ئه‌كرده‌وه، نه‌كا ئه‌ستێره‌كه له ناو نه‌چووبێ
له نه خافڵی یا ده‌ستی بكاته‌وه، بیری ئه‌كرده‌وه و
ئه‌یوت، ئاخر من به چاوی خۆم بینیم كه ئه‌ستێره‌كه له ناو
ڕووبارا له ناو چوو.
له گه‌ڵ خۆی ئه‌دوا، ئه‌ترسا، گه‌رم دائه‌گیرسا،
ئه‌له‌رزی.
هه ‌وا بووه، هه‌روه‌ك بڵێی تا دوونیا دوونیایه، ئه‌م دوو
لایه، (مه‌به‌ستم تاریكی و ڕووناكی) یه له شه‌ران
ئاسمان هه‌وری بوو، تاریك بوو، ئه‌ستێره‌یه‌كی بچووك
زۆر بچووك، هه‌وره‌كانی لادا و هێدی وه‌ده‌ر كه‌وت
ئه‌ستێره‌یه‌كی‌تر، كاتێ بینی ئه‌ستێره‌كه چاو ترووكانێ
ده‌كات هێدی هێدی، كه‌وته دوای ئه‌ستێره‌ی یه‌كه‌م
هه‌وره‌كانی لاداو هێدی وه‌ده‌ر كه‌وت، دووهه‌م و سێهه‌م وچواره‌م چه‌نده‌م، هه‌وره‌كانیان لادا و له پشتی هه‌وره‌وه، وه‌ده‌ر كه‌وتن.
ئیتر ئاسمان به ئه‌ستێره ده‌وره درابوو،
ئێستا ئه‌پرسم،
كێ دێ ببینه ئه‌ستێره، ئاسمان ڕووناك كه‌ینه‌وه
با ده‌ستی هه‌ڵێنێ، ده‌ستی هه‌ڵێنێ، ده‌ستی هه‌ڵێنێ
و‌ه‌رگێرانی له فارسی‌یه‌وه، شاخه‌وان عه‌زیزی

 سه‌ره‌وه‌. ده‌سپێک.

ئه‌م بابه‌ته‌ چاپ بکه‌!

   ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ هاوڕێکه‌ت بنێره:

© www.giareng.com
All rights reserved 2005.