Ö:: کۆبونه‌وه‌ی هاوبه‌شی حیزبی دێموکراتی کوردستان- ئێران کۆمیته‌ی سویس و کۆما

حیزبی دێموکراتی کوردستان له‌ وڵاتی سویس

کۆبونه‌وه‌ی هاوبه‌شی حیزبی دێموکراتی کوردستان- ئێران کۆمیته‌ی سویس و کۆما کۆمه‌ڵانی کوردستان(ک ک ک )له‌ وڵاتی سویس.
کاتژمێری 5:30 ڕۆژی 2007.02.24 له‌سه‌ر داخوازی هه‌ردوولا، وه‌ڤدێکی کۆمیته‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستان، پێکهاتوو له‌ به‌ڕێزان ڕه‌حمان ئیبڕاهیم زاده‌ به‌رپرسی کۆمیته‌ی حیزب له‌ سویس، ڕه‌حمه‌ت ئیبڕاهیمیان و زاهید شاعیری ئه‌ندامانی کۆمیته‌ له‌ گه‌ڵ به‌ڕێزان، هه‌ڤاڵ قه‌مبه‌ر به‌رپرسی گشتی ڕێکخستنی (ک ک ک) له‌ وڵاتی سویس، هه‌ڤاڵان کاوه‌ ئورمێ و هه‌مزه‌ ‌ ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی (ک ک ک) به‌ مه‌بستی تاوتوێ کردنی بارودۆخی جیهان تایبه‌ت به‌کوردستان، هه‌وڵدان بۆ زیاتر خزمه‌ت کردن به‌ دۆزی کورد کۆبوونه‌وه‌.

له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا  چه‌ند خاڵی گرینگ له‌سه‌ر پرسی کورد له‌ کوردستان و جیهان له‌ لایان هه‌ردو لاوه‌ به‌ گشتی  خرانه‌ به‌ر باس و لێکۆلینه‌وه.

له‌ لایان وه‌ڤدی (ک ک ک) به‌گه‌رمی پێشوازی له‌ وه‌‌ڤدی حیزبی دێموکراتی کوردستان کرا و هه‌وڵه‌کانی (حدک-ئ) بۆ نزیک بوونه‌وه‌ له‌ که‌سایه‌تی و رێکخاروه‌کانی کوردستانی بۆ زیاتر یه‌کڕیزی له‌نێوان مافخوازانی  کورد دا به‌رز نرخێندرا. گونجاندنی ڕێفۆرم له‌ لایان حیزبی دێموکراتی کوردستان  وه‌ک هه‌نگاوێکی گه‌وره‌ بۆ خزمه‌تی زیاتر به‌نه‌ته‌وی کورد به‌ بێ له‌به‌رچاوگرتنی سنوری ده‌ستکرد نرخاند.

 وه‌ڤدی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانیش له‌ لایان خۆیه‌وه‌، سوپاسی وه‌ڤدی خانه‌خوێی کرد و، سیاسه‌تی ئێستای (ک ک ک)ی واته‌ (پ ک ک)ی پێشوی به‌رز نرخاند، به‌تایبه‌ت بڕیاری ڕاگرتنی ئاگری شه‌ر و هه‌وڵ دان بۆ حه‌لکردنی کێشه‌ی کورد له‌ ڕێگای دێالۆگ و به‌شێوه‌یه‌کی دێموکراسیانه‌ و دور له‌ توندوتیژی سه‌ربازی، هه‌روه‌ها هیوای خواست که‌  به‌ شێوه‌ی ئاشتی و دور له‌شه‌ڕ بتوانن کێشه‌ نه‌ته‌وه‌یه‌کان له‌گه‌ل کاربه‌ده‌ستانی تورک حه‌ل بکه‌ن. له‌ لایان وه‌ڤدی حیزبی دێموکراتی کوردستانه‌وه‌ ئامژه‌ به‌وه‌کرا که‌ به‌ ڕاگرتنی ئاگری شه‌ر ده‌ستی ئاژاوه‌ گێڕی  تورک له‌ کاروباری ئه‌وڕۆی کوردستان کورت کراوه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ک ڕێژیمی تورک به‌و بڕیاره‌ نیگه‌رانه‌ هه‌روا به‌سوربونی (ک ک ک) له‌سه‌ر بریاری ئاگروه‌ستان زیاتر ده‌وڵه‌تی تورک له‌ پیلانه‌کانی شکه‌ست ده‌خواو ده‌ست وه‌ردان له‌کاروباری باشوری کوردستانیشی بۆ ده‌بێته‌ خه‌ونێک که‌ قه‌ت هاتاوی وه‌دیهاتن به‌خۆیه‌وه‌ نابینێ. به‌و کاره‌ش (ک ک ک) هه‌م ڕێگای له‌ خوێنڕێژی گرتوه‌ و هه‌م خزمه‌تێکی زیاتری به‌بارو دۆخی ناسکی ئه‌وڕۆی باشوری کوردستان کردوه‌ و هه‌م پیگه‌یه‌یه‌کی باشتر له‌نێو بیروو ڕای نێوده‌وڵه‌تی بۆ خۆی ده‌سته‌به‌ر ده‌کات. هاوڕێیانی ک ک ک ئاماژه‌یان به‌وه‌ دا که‌ ده‌مێکه‌ کاربه‌ده‌ستانی تورک هه‌وڵی له‌بارخستنی ئه‌و ئاگربه‌سته‌ ده‌ده‌ن هه‌روه‌ک هه‌تا ئێستاش ته‌نیا له‌لایان کۆما کۆمه‌لانی کوردستانه‌وه‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌، هه‌ر ئه‌وانیش حه‌مه‌لیان پێکردوه‌ به‌ڵام ئێمه‌ش باوه‌ڕمان به‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ خۆڕاگری له‌ به‌رانبه‌ر زه‌خت و زۆریه‌کانی ڕێژیمی تورک و نه‌شکاندنی بڕیاری ئاگر به‌ست به‌ قازانجی ئێستای نه‌ته‌وه‌که‌مانه‌ به‌ گشتی.

هه‌ردولا جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ کرده‌وه‌ که‌ پێویسته‌ گه‌لی کورد به‌ر له‌هه‌مو شتێک پشت به‌ بازووی به‌هێزی گه‌لی خۆی ببه‌ستێ و پته‌وکردنی یه‌ک ڕیزی له‌ناو پارت و ڕێکخراوه‌ و که‌سایه‌تیه‌ سه‌ربه‌خۆ و مافخوازه‌کانی  کوردستاندایه‌ که‌ خه‌باتی ڕه‌وای گه‌له‌که‌مان، به‌ره‌و قۆناغی سه‌رکه‌وتن ده‌بات.

دوای نزیکه‌ی دوو کاتزمێر وتووێژ و بیرو ڕاگۆڕینه‌وه‌ کۆبونه‌وه‌ی ئاماژه‌ پێکرا له‌ که‌ش و هه‌وایه‌کی دۆستانه‌ و برایانه‌دا کۆتای پێهات.

به‌شی ڕاگه‌یاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان له‌ وڵاتی سویس.  2007.02.24
 سه‌ره‌وه‌. ده‌سپێک.

ئه‌م بابه‌ته‌ چاپ بکه‌!

   ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ هاوڕێکه‌ت بنێره:

© www.giareng.com
All rights reserved 2005.