Ö:: ئاگاداری له‌ لایه‌ن کۆمیته‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستان له‌ وڵاتی دانمارک

کۆمیته‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستان له‌ وڵاتی دانمارک

ئاگاداری له‌ لایه‌ن کۆمیته‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستان له‌ وڵاتی دانمارک
به‌ داخ و په‌ژاره‌یێکی زۆره‌وه‌، به‌ ئاگاداریی هاوڕێیان و دۆستانی به‌ڕێز راده‌گه‌یه‌نین که‌ ڕۆژی هه‌ینی،‌ 10ی فێبرواری 2007 ، "
خوشکه‌ ته‌لیحه‌ ئه‌حمه‌دپوور" کچی حه‌مه‌ی مام حه‌سه‌نی خه‌ڵکی گوندی قوڵه‌سوێر له‌ ناوچه‌ی سه‌رده‌شت له‌ ته‌مه‌نی 18 ساڵی دا به‌ هۆی نه‌خۆشیێکی کت‌وپڕ نه‌خۆشی ڕیخه‌ڵۆ کوێر (ئاپاندیس) کۆچی دوایی کرد و ماڵئاوایی یه‌کجاره‌کی له‌ بنه‌ماڵه‌ و که‌س و کاری و تێکڕای خزمانی کرد.

به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ ڕێ‌وڕه‌سمێکی سه‌ره‌خۆشی له‌ لایه‌ن کاک ناسر ئه‌حمه‌دپور برای خوشکه‌ ته‌لیحه‌ی جوانه‌مه‌رگ له‌ شاری ئاڵبۆرگ پێک‌ دێ.

وه‌ک کۆمیته‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستان له‌ وڵاتی دانمارک خۆمان به‌ شه‌ریک و هاوخه‌می کاک ناسر و تێکرای خزم و که‌س‌وکاری خوشکه‌ ته‌لیحه‌ ده‌زانین و سه‌ره‌خۆشی له‌ بنه‌ماڵه‌ و تێکرای که‌س و کاری خوشکه‌ ته‌لیحه‌ ئه‌حمه‌دپور و دانیشتوانی گوندی قوڵه‌سوێر له‌ ناوچه‌ی سه‌رده‌شت ده‌که‌ین.

له‌ خواره‌وه‌ شوێن و کاتی سه‌ره‌خۆشییه‌که‌ به‌ ئاگاداریی دۆستان و ئاشنایان راده‌گه‌یه‌نین.

کات ڕۆژی یه‌ک‌شه‌ممه‌ 18 ـ 02 ـ 2007
کاتژمێر 12 تا 3ی دوای نیوه‌ڕۆ
شوێنی دانیشتن
Nytor 13
ژماره‌ ته‌له‌فون 004560957055


ئێمه‌ش وه‌ک به‌ڕیوه‌به‌رانی ماڵپه‌ری گیاره‌نگ سه‌ره‌خۆشی له‌ کاک ناسر و تێکرای ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی حه‌مه‌ی مام حه‌سه‌ن ده‌که‌ین، و هیوادارین که‌ باقی ئازیزانیان ته‌مه‌نیان درێژ بێت.

 سه‌ره‌وه‌. ده‌سپێک.

ئه‌م بابه‌ته‌ چاپ بکه‌!

   ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ هاوڕێکه‌ت بنێره:

© www.giareng.com
All rights reserved 2005.