Ö:: ته‌نیا ڕۆژێك .....!!

نووسینی: خالید شه‌یدا

ته‌نیا ڕۆژێك .....!!
ڕۆژێك  دەبێت
سه‌رفرازبم
ئه‌وه‌نده‌
بیرت لێ نه‌كه‌مه‌وه‌
له ته‌نیایی
به جێت بێڵم
پێویستی
ت به پاراستن
بێت
ڕۆژێك دەبێت
ئه‌و ڕێبازە بگرم
سه‌رنج
له تایبه‌تمه‌ندیه‌كانم  بدەم
نه‌وه‌ك بۆ مناڵه
كۆمه‌ك لێبراوه‌كه‌م
كه زۆر ئه‌ڤیندارمه‌
ڕۆژێك دەبێت
كورە
كه‌شم هه‌مان
ڕێبازی من بگرێ
دەبێت منیش
یاوەری بم
له
هه‌موو گرفتێكا
نابێ لێی بێئاگابم
خۆی زوو وونكا
ئه‌و ڕێبازەی گرتویه‌تی
فرامۆشكا
به‌ڵام منیش
دەخوازم سه‌رفرازبم
وەكوو هه‌موو پاساریك
به ئاسمانی هیوام دا هه‌ڵبفڕم
له ئاقار بم ......
ڕۆژێك دەبێت
ئێمه هه‌ر دووكمان
دڵخۆش بین
نابێ
له‌و ڕێبازەی
گرتوومانه بووەستین
چونكه به
هانامانه‌وه‌ دێت
خۆشمانی دەوێت
ته‌نیا ڕێبازێكی
راست بگرین
ڕۆژێك دەبێت
بێ تۆ گوزەران  بكه م
به‌ر له ئارەزوەكانت
كه به دڵخۆشی
دەتبێنن
ڕۆژێك دەبێت
به
یه‌كه‌وه‌ پێبكه‌نین
دوور له هه‌موو ناخۆشیه‌ك
چونكه تۆ به‌راستی
تێم ده‌گه‌ی
دەبێت یه‌كتریمان
خۆش بوێ
نه‌ك ته‌نیا
بۆ به‌رژه‌وه‌ندیێ

نووسینی: خالید شه‌یدا

 سه‌ره‌وه‌. ده‌سپێک.

ئه‌م بابه‌ته‌ چاپ بکه‌!

   ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ هاوڕێکه‌ت بنێره:

© www.giareng.com
All rights reserved 2005.