Ö:: توركه فاشیسته‌كان

نووسینی: قادر ئه‌حمه‌دزاده

توركه فاشیسته‌كان ماڵپه‌ڕێكیان به زمانی فارسی چێ كردووه و له‌وێدا زۆر بێ شه‌رمانه هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر سه‌ركرده‌كانی كورد به تایبه‌تی و سه‌رجه‌م گه‌لی كورد به گشتی. پێویسته كه‌سانی شاره‌زا له مێژو و نوسه‌ران و چالاكوانانی كورد سه‌ردانی بكه‌ن و به وه‌ڵامی ددان شكێنه‌ر درۆ زل وزه‌به‌لاحه‌كانیان به‌رپه‌رچ ‌‌‌‌بده‌نه‌وه. كه‌سێك له‌وێدا خۆی به توران قاراپاپاق  ناساندووه و بابه‌تێكی له ژێر ناوی: چۆ ن پێش له بڵاوبونه‌وه وجێگیربونی په‌كه‌كه له ئازه‌ربایجاندا بگرین بلا‌‌وکردۆته‌وه. به‌س ناوی بابه‌ته‌كه ئه‌وه‌یه، ئه‌گینا كاتێك ئه‌چینه ناو بابه‌ته‌كه و درێژه‌كه‌ی ده‌خوێنینه‌وه ده‌بینین كه مه‌به‌ستی ئه‌و كابرا فاشیسته له په‌كه‌كه وتیرۆریزم، سه‌رجه‌م گه‌لی كورده. من ده‌قی بابه‌ته‌كه‌م وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی و له دواییشدا كه‌مێكم له سه‌ر نوسیوه. ئه‌وه‌ی خواره‌وه ده‌قی وه‌رگێڕدراوی بابه‌ته‌كه‌یه بۆ سه‌ر زمانی كوردی:

چۆن پێش له بڵاوبونه‌وه وجێگیر بونی په‌كه‌كه له ئازه‌ربایجاندا بگرین؟

له وانه یه من له ناو كورداندا وه ك دژه كورد ناوم ده ر كردبێ چونكه به داخه وه له جوڵانه وه ی نه ته وه یی ئازه ر بایجاندا ئه و كه سانه ی كه مه ترسی بڵاوبونه وه وجێگیر بونی په كه كه یان هه ست پێ كردوه ئه وپه ڕی  ده گاته ژماره ی په نجه كانی یه ك ده ست،وته واوی هه وڵه كانی ئه و كه سانه ش هه روه ها  بێ ده ره نجام ماوه ته وه و تا ئێستا نه مان توانیوه كه به ر به ره كانی كردن له گه ڵ تیرۆریزم بكه ین به فه رهه نگ له ناو گه لی ئازه ر بایجاندا.

ئه مجاره ش روی قسه كانی من له گه ڵ گه لی توركه له پارێزگای ئازه ربایجانی رۆژئاوادا.

ناوهڕۆكی بابه ته كه م له وانه یه من وه ك كه سێكی فاشیست بناسێنێ، ئه من دوژمنی كوردان نیم، دوژمنی ئه وانه م كه بونه ته ئامێری یاری پێكردنی ده ستی ته شكیلات ولایه نه سیاسیه كانی كوردی ئه و ته شكیلات ولایه نه سیاسیانه‌ی كه متمانه و سه روه ری گه لی كورد به نرخێكی زۆر كه م ده فرۆشن.ئه من خۆم شاهیدم كه كورده  كانی مه هاباد زه حمه تێكی زۆریان كێشاوه بۆ مكانیزه كردنی كشت و كاڵ له ئازه ر بایجاندا بۆیه حه زناكه م خه ڵكی ئه و شاره ببنه كه ره سه ی یاری پێ كردنی ئه و ته شكیلاتانه و حه زیش ناكه م ڕۆژ له گه ڵ رۆژ خۆیان له ناو زه لكاوی نه فریندا نوقم بكه ن،چونكه هه بونی ووڵاتێكی سه ر به خۆ ی به ناوی كوردستان شتێكی مه حاڵه و هه ر گیز نایه ته دی.ئایا ووڵاتێك كه كاروباری زۆرینه ی دانیشتوانه كانی و پیشه ی سه ره كی وداهاتی ئه و ووڵاته قاچاخچیه تی بێ، ترۆمبێلی سه فاره تی ئه و ووڵاته "سایپا"بێت و ئابوریه كه شی به گۆڕانی نرخی كه ل و په لی كاره بایی و مادده ی سوته مه نی ووڵاتانی دراوسێ  بگۆردرێت،له لایه ن ووڵاتانی دراوسێوه دانی پێدا ئه نرێت؟ 

هێرشه تیرۆریستیه كانی په كه كه له سه ره تای جه ژنی نه ورۆزی هه ر ساڵێك به هێزتر ده بێت و ئه رته شی توركیه ش بۆ به ر په رچ دانه وه ی تیرۆر هێزه كانی خۆی له ڕۆژانی ده ست پێ كردنی نه ورۆز ده گوازێته وه بۆ ئه و شاروناوچانه ی كه له سه ر سنوری ئێران و عێراقن،به ڵام ئه مساڵ هێزه ڕاگوێزراوه كان بۆ ناوچه سنوریه كان چه ن به رابه ر بوون و ئه مه ش ویستی ده وڵه تی توركیه بۆ له ناو بردنی تیرۆر نیشان ده دات،به جۆرێك كه له سه ره تادا هه واڵه كان باسی چونه ناوه وه ی ئه ڕته شی توركیایان بۆ شیمالی  عێراق كرد به ڵام ده وڵه ت و ئه ڕته ش ئه م هه واڵه یان وه درۆ خسته وه.

ده وڵه تی توركیه ده وڵه تێكی یاساییه و ته واوی كاروباره كانیشی له سه ر بنه مای یاسا ده باته پێش،هێرش كردنه سه ر شیمالی عێراق بۆ شه ڕ كردن له گه ڵ تیرۆر مافی ڕه وای ده وڵه ت و ئه ڕته شی توركیه له ناو كۆمه ڵگا نێو نه ته وه ییه كاندایه و هیچ به ر به ستێك بۆ ئه و نیه ته نانه ت ئه گه ر له گه ڵ دژایه تی ئامریكاش ڕوبه ڕو وه بێت،وه ئه مجاره  ده وڵه تی توركیه له مافی ڕه وای خۆی داكۆكی ده كا.

ئه مه له كاتێكدایه كه پارته نه یاره كانی پارتی د ه سه ڵاتدار(ئا ك پ) یش،پشتیوانی  كردنی ئاشكرای خۆیان له هێرش كردنه سه ر شیمالی عێراق راگه یاندووه و ڕاشیان گه یاندووه كه به ته واوی پشتیوانی ده وڵه ت ده كه ن و ئه رته شیش ئاماده یی ته واوی خۆی بۆ ئه م هێرشه ڕاگه یاندووه.ته نانه ت چۆنیه تی پلانی هێرشه كه شیان پێشكه شی ده وڵه ت كردووه كه بریتین له :1- هێرشی هه وایی2- هێرشی هه وایی له گه ڵ ژماره یه كی دیاریكراو  له هێزی زه مینی 3-هێرشی هه مه لایه نه ی زه مینی.

پێویسته ئه وه ش بگوترێ  كه مه به ست له و هێرشه ده ست به سه ر داگرتنی چیای قه ندیله كه پێگه ی سه ره كی هێزه  كانی په كه كه یه و هیچیتر.

ئامریكاكه رێگا به خۆ ی ده دات له و په ری دنیاوه بۆ به ر به ره كانی كردن له گه ل تیرۆر هێرش بكاته سه ر ئه فغانستان و عێراق و هێزیان بۆ بنێرێ، چۆنه كه به ر به ست بۆ توركیه هه یه كه بۆ ریشه كێش كردنی ده ست په روه رده كانی ئیسرائیل كه هه مو رۆژێ زیاتر 5 سه رباز له هێزه كانی ئه رته شی توركیا شه هید ده كه ن، هێرش بكاته سه ر شیمالی عێراق؟

ئه و هێرشه چ په یوه ندیه  كی  به پارێزگای ئازه ربایجانی رۆژئاواوه هه یه؟

له هێرشه كانی ئه مساڵی ئه رته شی توركیه له رۆژئاواوباكوری ڕۆژئاوا شاهیدی ئه وه بوین كه به ر هه ڵستكاره كورده كان كه توانایی به ر به ره  كانی كردن له گه ڵ ئه رته شی توركیایان نه بو هاتنه ناو شار و ناوچه كوردنشینه كانی ئێران(ڕوداوه كه  به م شێوه یه بو كه ئه ندامانی په كه كه به زه بری زۆر ده چونه ناو ماڵی كورده كان و هه ڕه شه ی مه رگیان لێ ده كردن كه ئه گه ر هاوكاریان نه كه ن ده یان كوژن و دوای دزینی دراووشتومه كه به نرخه كانی خاوه ن ماڵ هه ڵ ده هاتن.خه ڵكیش  ڕوداوه كه یان به پۆلیسی 110 ڕاگه یاند به ڵام وه ڵامی هێزه ئه منیه تیه كان زۆر دڵ ناخۆشكه ر بو،له وه ڵامدا گوتبویان :ئه گه ر گیانی خۆتان خۆش ده وێ له ئاوه ها كاتانێكدا پۆلیس ئاگادار مه كه نه وه!.)جا ئه گه ر هێرش بكرێته سه ر شیمالی عێراق ژماره یه كی  زیاتر له  و تیرۆریستانه دێنه ناو ئێران و ئه گه ری ڕوبه  ڕوبونه وه  له گه ڵ ئه م جۆره ڕوداوانه 100%له زیادبوندا ده بێ.

له سه ره تاییه كانی شۆڕشی ئیسلامی له ئێراندا،ئه و ڕوداوانه ی كه حیزبی هه ڵوه شاوه ی دێموكڕاتی كوردستان له سڵدوز وشاره كانی دیكه وه ڕێی خستن،بونه به هۆی ئه وه ی كه كورده كان ببنه خاوه ن ده سه ڵاتێكی مام ناوه ندی له ناوچه سنوریه كاندا به جۆرێك كه ئه مڕۆكه كورده كان به بێ ویزاوپاساپۆرت ده توانن له ئێران بچنه عێراق(سلیمانیه)وبه پێچه وانه ش،كه وابو هاتنه ناوه وه ی تیرۆریسته كورده كان بۆ ئێران به بێ هیچ ڕێگیریه ك له ئارادایه و هیچ به ر به ستێك م له سه ر ڕێگایان نیه.

له كاتی هه ڵاتنی ئه و شه ڕخوازانه دا بۆ ئێران، دێنه ناو هه ندێك له شاره‌كانی ئازه‌ربایجان وه ك" پیرانشار، شاهیندژ، پسوێ، قتورو..."كه وابو ده بێ له ئه مڕۆ وه له بیری چاره سه ر كردن دابین.

كورده كان برا كوژن.ئه و قسه ی من جاریانی جار له لایه ن كورده كانه وه سه لمێندراوه.

منیش خۆم جارێك شاهیدی ڕوداوێك له و بابه ته بوم،كوردێك به بێ هیچ ترس و ده ست له رزینێك و زۆر به ئاسانی یه كێك له دراوسێكانی خۆی له ت و كوت كرد.

كه سێك كه ده توانێ هاونژادی خۆی بكوژێ زۆر به ئاسانیش ده توانێ سه ری توركێك ببڕێ.

به هێنانه وه  ی 2 نمونه ی نه زۆر دور ئه و بابه ته زیاتر ڕون ده كه مه وه:

1ـ دوای ئه وشه ڕه ی كه له نێوان كورده كان له شیمالی عێراق ڕویدا،كورده كانی بارزانی له ده ستی براكانیان ڕایان كردو په نایان هێنایه به ر سڵدوز.ژماره ی ژن و منداڵ چه ندین ئه وه نده ی پیاوان بو و ئێمه زۆر به ئاسانی ده مان توانی له یه ك شه ودا تۆڵه ی ڕوداوی سڵدوز وه ربگرینه وه و له یه ك شه ودا سه ری هه ر هه مویان ببڕین به لام ئێمه تورك بونی خۆمان سه لماند،جێگای گه رممانم پێدان و خواردنی خۆمان له گه ڵ نیوه كردن،منداڵه كانیان كه له زمانی ئێمه ش تێنه ده گه یشتن له یاری و گه مه كانی خۆماندابه شدارمان كردن بۆ ئه وه ی هه ست به غه ریبی و دڵ ته نگی نه كه ن.

ئه گه ر بێتو سه ر ژمێر ی كوژراوه كانی ئه ڕته شی توركیه بگرین ده بینین كه هه مو كوژراوه كان له ناوچه كوردیه كانی توركیه ن،له وان ڕا تا سه ر سنور،وله ساڵدا ته نیا 2-3  خه ڵكی ناوچه توركه كانن،هه ڵبه ته ئه وه ده بێته هۆی نفره تی خه ڵكی كوردی توركیه له په كه كه .

له توانای مندا نیه كه باسی بابه تی نیزامی بكه م و لێره دا كۆتایی پێ دێنم،به ڵام هیوادارم كه ڕۆژێك ڕوناكبیرانی ئازه ر بایجان به گرینگی ئه و بابه ته هه ست بكه ن و بۆ ئه و كاره سبه ینێ دره نگه و ده بێ له ئه مڕۆوه ده ست پێ بكه ین.ئه من زۆر و له زۆر شوێناندا باسی مه ترسی جێگیربونی كورده كانم له ئازه ربایجاندا كردووه به ڵام به داخه وه هه مو جارێك له گه ڵ دژایه تی چالاكوانانی ته ورێزی به ره و ڕوبووم.

نازانم مه به ستیان له مه چیه، له وانه یه بیان هه وێ بڵێن كه ئه گه ر منداڵێكی 5 ساڵانه بڵێ كه ئه من له نژادی ئاڵپ ارتونقام تكاتان لێده كه م كه سه رم مه بڕن!تیرۆریسته كان به زه ییان پێ دادێته وه و ئه و كاره ناكه ن؟ئێوه ی كه هه مو ڕۆژێ باسی سه ر به خۆبونی ئازه ربایجان ده كه ن،به كام ئه ڕته شه ده تان هه وێ به به ره كانی له گه ڵ كورده كان بكه ن؟نه كا جه نابتان بتان هه وێ له پێناو سه ر به خۆ بونی ووڵاتێك به ناوی كۆماری ته ورێز  ورمێ بفرۆشن؟ئه من دڵنیام كه ڕوداوی سوڵدوز دوباره ده بێته وه و كورده كان دوباره ده ست ده ده نه قه تڵ و عام،به ڵام تا مه لا حه سه نی(شێره پیاوی ئازه ربایجان،هێمای ئازادی سوڵدوز،خۆزگه منیش به ئه ندازه ی ئه و پیاوه ئه وینداری ئازه ربا یجان و تورك ده بوم)زیندویه  ئه و غه مه مان نیه.به ڵام تا كه نگێ ده بێ له خه ودابین؟ئایا نابێ خۆمان ڕێگا چاره یه ك بۆ ئه م موشكیله وه دۆزین؟ من پێشنیارێكم هه یه بۆ به ر به ره كانی كردن له جێگیر بون وبڵاوبێنه وه ی كورده كان له ئازه ربایجاندا،له وانه یه به نه كراو(غیرممكین) بێته به ر چاو به ڵام پێم وانیه ڕێگا چاره یه ك جگه له مه هه بێت.ئه م پێشنیاره بۆ هه مو شاره كانی ئازه ربایجانی ڕۆژئاوایه به ڵام ئه من نمونه به ورمێ دێنمه وه.

1ـ ده بێ له هه مو شه قام و كۆڵانه كاندا كۆمیته ی ناوچه یی پێك بێنین و له فرۆشتنی دوكان و خانو و..ی ئه و شه قام و كۆڵانانه به كورده كان پێش بگرین.

2ـ ده بێ ڕاگه یه ندراو وزانیاری چاپ و بڵاو وه كه ین له ناوشاردا و له وێدا باسی مه ترسی فرۆشتنی دوكان و خانوو ... به كورده كان بكه ین.

3ـ ده بێ كۆبونه وه له گه ڵ مڵك و خانو و دوكان فرۆشه كان پێك بێنین و له و كۆبونه وانه دا  ئه وان ڕون وه كه ین كه فرۆشتنی مڵك و...له ناوچه كانی كاشانی،ئیمام،دانشكده،بهداری(وه ئه و شه قام و كۆڵانانه ی كه كۆتاییه كانیان دێته وه سه ر ئه و ناوچانه یكه باس كران وه ك:خه ییام،ئوستادان و...)به زه ره دو زیانی خۆیان و منداڵه كانیان ده بێت.

به هیوای ڕۆژێك كه ئازه ربایجانێكی بێ تیرۆرمان هه بێت.

توران قاراپاپاق

turkanet.az@gmail.com     لێره دا ده قی وه ڕگێڕدراوی بابه ته كه ته واوبو.

ئه وه ناوونیشانی ماڵپه ڕه كه یانه :  http://www.radist.org/

ئه مه ی خواره وه كورته یه كه كه وه ك كورته وه ڵامێك له سه رم نوسیوه.هه ڵبه ته من شاره زای مێژو نیم به ڵام چونكه ئه وبابه ته زۆر په یوه ندی به مێژوی كۆنه وه نیه من هاتوم كه مێكم له سه ر نوسیوه.هیوادارم كه سانی شاره زاتر باشتر وچاكتر وه ڵامی ته واوی پڕوپاگه نده درۆیینیه كانیان بده نه وه.

ئه مه ی خواره وه ش كورته یه كه كه خۆم له سه رم نوسیوه:

1ـ نوسه ری ئه م بابه ته ده ی هه  وێ  وا خۆی نیشان بدات كه كه سێكی به ناوبانگه و هه مو كوردێك ده یناسێ به ڵام وانیه،ئه من كه خۆم خه ڵكی یه كێك له و شاره كوردیانه م كه ئه و به هی ئازه ربایجانیان ده زانێ تا خوێندنه وه ی هه واڵه كه ی كوردستان تی ڤی كه  له مه ڕ ناساندنی ماڵپه ڕی توركه شۆڤینه كان بڵاوی كرده وه و منیش سه ردانی ماڵپه ڕه كه م كرد و له وێدا ناوی ئه وم خوێنده وه،هیچ ناوی ئه وم نه بییستبو. به ڵام وه ك كورد ووته نی كابرا كه س باسی نه ده كرد و ناوی له ناو ناوان دانه بو،ده چو پیسایی له سه ر ڕێگای خه ڵك ده كرد بۆ ئه وه ی ناوی بێته ناو ناوان و باسی بكه ن.

2ـ له درێژه ی قسه كانیدا ده ڵێ ئه من دژی كوردان نیم،من دژی ئه و كه سانه م...نوسه ر هه ر كوردێك كه هه ستی كوردایه تی هه بێت و باسی ووڵاتی  كوردستان بكات ئه و به كوردی نازانێ،كه وابێ مه به ستی جه نابی نوسه رله و كوردانه ی كه ئه و دژیان نیه جاش و خۆ فرۆش و...ن و كه سیتر.

3ـ هه روه ها ده ڵێ ئه من خۆم شاهیدی مكانیزه كردنی كشت و كاڵم له ئازه ربایجاندا له لایه ن خه ڵكی مه هاباده وه و....واته جه نابیان مه هابادی  قیبله ی كوردایه تی و شاری كۆمار و پێشه وا قازی به كوردستان نازانێ و پێی وایه ئازه ربایجانه،هه ڵبه ته من شاره زای مێژو نیم كه ئێستا له ڕوی مێژوییه وه قسه كه ی ره ت كه مه وه،به ڵام منداڵیش گاڵته یان به وقسه دێت و كه س هه ڵه ی وا ناكات جگه له مه لا حه سه نی وقاراپاپاق.

4ـ هه ر وه ها  نوسیویه تی كه ده وڵه تی توركیه ده وڵه تی یاسایه و ته واوی كارو باره كانی به پێی یاسا ده باته پێش و...كام یاسا؟یاسا به ته رازوی كێ؟به ته رازوی كه سێكی فاشیست؟وه ك ئه وه وایه كه له ڕێویان پرسی كێت شاهیده گوتی كلكم.توارانقاراپاپاقی فاشیستیش شاهیدی ده وڵه تی فاشیستی توركیایه.

ئه گینا  ئه گه ر ده وڵه تی توركیا ده وڵه تی یاسا با  تا ئێستا له یه كیه تی ئه وروپادا وه ر ده گیرا. ئه گه ر ده وڵه تی یاسا با تا ئێستا چه ندین چار له لایه ن دادگای ئه وروپاوه سزا نه ده درا. ئه گه ر ده وڵه تی یاسا با تا ئێستا چه ندین جار له لایه ن مافی مرۆڤی جیهانیه وه به یه كێك له ووڵاتانی پێشێل كاری مافی مرۆڤ دیاری نه ده كراو...

5ـ نوسه ری ئه م بابه ته هه روه ها  به مافی توركیای  ده زانێ كه هێرش بكاته سه ر  كوردستان و وه ك هێرشه دژه تیرۆریستیه كانی ئامریكای ده زانێ و....به ڕاستی شتێكی سه یره توركیا با نه چێته ده ره وه ی ووڵاتی خۆی بۆ به ره نگار بونه وه ی تیرۆر،ئه گه ر ڕاست ده كا  دژی تیرۆریزمن ئه ی بۆ چی هێزه تیرۆریستیه كانی عێراق له ووڵاته كه یدا كۆ ده كاته وه ،زۆر ڕاسته كه س به دۆی خۆی ناڵێ ترشه.ووڵاتێك خۆی تیرۆریست و تیرۆریست په روه ربێت چون ده كرێ به به هانه ی شه ڕ له گه ڵ تیرۆر هێرش بكاته سه ر خاكی پیرۆزی كوردستان،ئه ویش كام تیرۆریستانه ؟ئایا كه سێك بۆ سه ندنی مافی ڕه وای خۆ ی و وه ر گرتنه وه ی ووڵاتی دایكی خۆی  شه ڕ بكات تیرۆریسته ،یان ئه و كه سه ی كه ووڵاتی خه ڵكانی تری داگیر كردوه و...؟

6ـ قاراپاپاق هه ر وه ها نوسیویه تی كه هه بونی ووڵاتێك به ناوی كوردستانه مه حاڵه،ئایا ووڵاتێك كه  داهاته كه ی و بودجه كه ی له قاچاخچیه تی و... له لایه ن ووڵاتانی دراوسێوه دانی پێدا ئه نرێت؟

نازانم ئه و كابرایه مه به ستی له كوردستان كوێیه؟یان هیچ له هیچ نازانێ یان خۆی گه مژه ئه نوێنێ،ئه گه ر وانه بێ ده زانی ئه وه نده ی نه وت و كانگای سروشتی و ژێر زه وی له كوردستاندا هه ن له وانه یه زۆرێك له م ووڵاتانه ی كه ئێستا سه ر به خۆن و زۆریش  پێشكه وتون نه یان بێت.ڕۆژانه شاهیدی دزینی نه وت و  كانگا سروشتی و ژێر زه ویه كانین له  كوردستان،كوردستان ئه گه ر سه روه ت داهاتی خۆی ڕێگای به ر هه م هێنانی پێ بدرێت و بۆ كوردستان خه رج بكرێت دڵنیام زۆر كه م ووڵات ده بن كه ئابور ی ئه ویان

هه بێت.ئه مجار ئه و مادده سوته مانیانه ی كه ئه وده ڵێ ئابوری كوردستانی پێ ئه گۆڕدرێت،به شێكی زۆری هی ووڵاتی كوردانه كه ئه یدزن.

بۆ بابه تی دان پێدا هێنان به ووڵاتی سه ربه خۆی كوردستان له لایه ن دراوسێكانه وه:به ‌دڵنیایی ئه گه ر ئابوری كوردستان له هی هه مو دنیاش باشتر بێت ده سه ڵاتداره فاشیسته كانی ده وروبه ری دانی پێدا نانێن،به ڵام با فاشیسته كان باش بزانن هیچ پێویستیمان به دان پێداهێنانی ئه وان نیه.

7ـ توران هه روه ها ده نوسێ:كاتێك چه كداره كورده كان توانای به ربه ره كانی كردنی ئه ڕته شی توركیایان نه بو،هه ڵاتن و هاتنه ناو خاكی ‌ئێران و ده ستیان كرد به تاڵان و...

ئه وه درۆیه كی 100%شاخداره،كه ی توركیه توانیویه تی پێ بخاته قه ندیله وه تا بیتوانیبێ چه كداره كانی كورد ڕاو بنێ تا ناو خاكی ئێران؟دوای ئه وه ئێمه كه خه ڵكی ئه و ناوچانه ین كه ئه و ده ڵێ تاڵانیان تێدا كراوه

بۆ تا ئێستا شتێك له م بابه تانه مان هه ست پێ نه كردوه؟من نه په كه كه م وه نه بۆ ڕۆژێكیش په كه كه بووم،به ڵام ئه من له نزیكه وه هه ڵس و كه وتی په كه كه م له گه ڵ خه ڵك بینیوه،چ جاران شتێكی وام نه بینیوه و نه شم بیستووه.ته نانه ت له كوێستانه كانیش په نیرو...له مه ڕداره كان ده كڕن و زۆر جار 2 ئه وه نده ی بازاڕیشیان پێ ده ده ن.من خۆم له نزیكه وه ئه وه م دیتوه و چه ندین كه سیشم له گه ڵ بون كه له به هاردا چوبوینه قه ندیل.

8ـ قارپاپاق له درێژه ی نوسراوه كه یدا باسی قه تڵ وعام له لایه ن كورده كان به گشتی و حیزبی دێموكرات به تایبه تی له سڵدوز ده كات،ئه و قسه وه ك كورد ووته نی:ده سه ر ده گرێ تا ده به ر نه چێ،ئه و فاشیسته ده ی هه وێ قه تڵ وعامی كوردان له قاڕنێ و قه ڵاتان كه له لایه ن مه لا حه سه نی وهاوبیره كانی له سه ره تاییه كانی هاتنه سه ر كاری مه لاكان له ئێراندا ئه نجام درا په رده ی به سه ر داداو بیشارێته وه و له لایه كیتریشه وه كوردان به قه تڵ و عامی توركان تاوانبار بكات و مۆری ڕه شی سه ر ناوچاوانی مه لا حه سه ن یه كان بخاته سه ر ناوچاوانی كوردان.هه ر وه ك ده یان هه وێ كوشتنی 1ملیۆن ئه رمه نی له لایه ن توركه عوسمانیه كان بخه نه ئه ستۆ ی كورده كانی باكور.ده یان هه وێ له ئێستاوه كار بۆ داهاتو بكه ن بۆ ئه وه ی له داهاتودا له سه ر ئه و تاوان و جنایه ته ی كه له قاڕنێ و قه ڵاتان خوڵقاندیان نه درێنه ده ستی عه داڵه ته وه و به سزای تاوانه كانیان نه گه ن.به ڵام ئایا ئاوا به ئاسانی به نوسینی بابه تێك له لایه ن فاشیستێكه وه ئه و تاوانه په رده ی به سه ردا ده درێت؟له كاتێكدا به ڵگه ی زۆر زه ق و ئاشكرا له ده ست دان كه خوڵقاندنی ئه و تاوانه له لایه ن مه لا حه سه نیه كان ده سه لمێنن.(من ناڵێم تورك چونكه توركه كان به گشتی ئاوا موجریم نین،ئه وجۆره جنایه تانه به س له ده ست مه لا حه سه نی و هاوبیره كانی وه ك قاراپاپاق دێن و ئه وان ده توانن ژن و منداڵ قه تڵ و عام بكه ن،حسابی گه لی ئازه ری زۆر جودایه له حسابی مه لا حه سه نیه كان)

9ـ توران هه روه ها جارێكیتر ده ڵێ:جا ئه گه ر تیرۆریسته كان ڕایان كرد دێنه ناو شاره كانی ئازه ربایجان ‌‌وه ك:پیرانشار،شاهئندژو...مه به ستی ئه و لێره دا ئه وه یه كه شاره ناوبراوه كان شاری ئازه ریه كانن و كورده كان داگیریان كردوون.دوباره جارێكیتر ده سه ر ده گرێ تا ده به ر نه چێ.ده بێ ئێمه ی كورد داوای ناوچه كوردیه كان بكه ین كه كورده كانی ده ر كراون و خه ڵكانیتری لێ نیشته جێ كراون.ئه وه توركه فاشیسته كانن كه هه ر شارێك كه له ده ورانی عوسمانیدا توركی پێدا ڕۆیشتبن،یان فه رمانبه ری توركی  لێ دامه زرێندرابن وه دوای ڕوخانی عوسمانیه كان مه جالی ژیانیان پێ دراوه و وه ده ر نه نراون،ئێستا  به  شاروباژێری توركانی ده زانن وه ك كه ركوك و...

له ڕۆژهه ڵاتی كوردستانیش سه ر ده مێك خه ڵكی ئازه ری به  شاروگونده كانی كوردستاندا ده گه ڕان كاریان سه ماوه ر،كتری،سینی و... سپی ده كردنه وه بو،كورده كان پێیان ده گوتن قه رێخه.

جا  ‌قاراپاپاقیش  ئه و جێگاو شوێنانه ی قه رێخه كانی پێدا  رۆیشتبن و به دراو شتیان بۆ  خه ڵك سپی كرد بێته وه و وورده واڵه یان  تێدا فرۆشتبێ به ووڵاتی ئازه ریه كانی داده نێ.ئه وه خوا  ڕوحمی كردوه

ده سه ڵاتێكی ئه وتۆیان نیه،ئه گینا  هه ر  شوێنێكی بۆ ڕۆژێكیش توركی لێ میوان ببن داگیری ده كه ن و به ووڵاتی  خۆیانی ده زانن.به پێویستی ده زانم كه سانی شاره زا له مێژو به به ڵگه ئه و ئیددیعایه ی فاشیسته كان وه ڵام بده نه وه.

10ـ هه ر وه ها نوسیویه تی كورده كان برا كوژن و...من ناڵێم كورد شه ڕی برا كوژی نه كردوه،به ڵام ئه گه ر به جوانی له و شه ڕانه وورد ببینه  وه ده بینین هه میشه داگیركه ره كانی كوردستان ئاگری شه ڕه كانیان هه ڵایساندووه وكوردی تێدا سوتاوه.

هه ڵبه ته ئه وه ته نیا له ناو كورداندا  ڕوی نه داوه ئه گه ر سه یری مێژو بكه ین ده بینین كه زۆربه ی نه ته وه كانی ئه م  كوره خاكیه توشی شه ڕی ناوخۆیی هاتون،ئه وروپیه كان،عه ره به كان،فارسه كان و ته نانه ت توركه كانیش.به هه ر حاڵ ئه وه نابێته هۆی ئه وه ی كه كورد چونكه شه ڕی برا كوژی كردوه ئیتر ناتوانێ ببێته خاوه ن ده سه ڵات و ووڵا‌تی سه ربه خۆ وبه یه كه وه ژیان.ئه وروپیه كان به میلیۆن كه سیان له یه كتر كوشت،به ڵام ئه مڕۆ ده بینین خاوه ن چ ده سه ڵات وپێشكه وتن و یه كگرتنێكن،هه ر ئه و توركیه ی ئه وشانازی پێوه  ده كات  هه رچی  ده كات ناتوانێ بچێته ناو ئه و یه كیه تیه ی كه ئه وروپیه كان پێكیان هێناوه.ئه و ئه وروپیانه ی كه تا دوێنێ  یه كتریان ده كوشت ئه مرۆكه ده بینین بونه ته یه ك ووڵات و چ سنورێكی واشیان  له  نێوان دا  نه ماوه و دراوه كه شیان یه ك دراوه.

ئه وه ش كه ده ڵێ من خۆم  دیتومه كه كوردێك سه  ری  دراوسێكه ی بڕیوه ،به دڵنیاییه وه دوره له ڕاستی.

ئه گه ر ڕاست ده كا بۆ ناڵێ كه ی و له كوێ.هه ر چه ند ئه گه ر ڕوشی دابێت ئه وه نابێته هۆی ئه وه ی كه هه مو كوردی پێ تاوانبار بكرێت.ئه گه ر وابێت من خۆم ساڵی 1380 هه تاوی له شه قامی خومه ینی له ته ورێزشاهیدی ئه وه بوم كه كه سێك كوژه رابو و سه ریشی لێ كرابۆوه،به ڵام هه رگیز هه مو گه لی

 ئازه ربایجانی پێ تاوانبار ناكه م چونكه ئه وه كه سێك ئه نجامی داوه كه له وانه یه نه خۆشی هه بێت.جار و بار ڕوداوی له مبابه ته ته نانه ت له ووڵاتانی پێشكه وتوی وه ك ئوروپا،ئامریكاو... شدا  ڕو ئه دات.هه ر دوێنێ كه سێكی ئازه ری كه گوترا ته واو نیه مه لایه كی ئازه ری زمانی كوشت،ئایا دروسته بڵێین ئازه ریه كان برا كوژن؟بێگومان نا،چونكه ئه وه كاری یه ك كه سه نه ك یه ك نه ته وه.

11ـ ده ڵێ له ساڵدا 2-3 كه س سه بازی تورك زمان ده كوژه رێن،ئه مه یان پێویست ناكا من هیچی له سه ر بڵێم،چونكه درۆیه كی ئه وه نده شاخداره مناڵیش پێكه نینی پێی دێت.

هه ڵبه ته من ناڵێم كوردی تێدا نایه ته كوشتن،خه ڵكی كورد  له برسان یان له ترسان یان...،چه كدار  ده كرێن،یان ده نێردرێن بۆ سه ربازی،جا ئه و كه سانه كه به هه ر جۆرێك بێ ئه مڕۆكه چه كی  توركه كانیان له شانه ده نێردرێنه ناوڕیزه كانی ئه ڕته شه وه.داگیر  كه رانی كوردستانیش هه میشه وله هه مو پارچه كانی كوردستان سه ربازه كورده كان ده نێرنه ناوچه كوردیه كان بۆ ئه وه ی كورد به ده ستی كورد بێنه كوشتن.

كاتێكیش كه شه ڕ ده ست پێ ده كا هه مومان ده زانین یه كتر گوڵباران ناكه ن  شه ڕه و نه كوژی ده ت كوژن،له كاتی شه ڕدا كێ ده زانێ كێ كورد ه و كێ كورد نیه.سه ربازی كوردوتورك یه ك جۆره جل وبه رگیان له به ره.سه ڕه ڕای ئه وه ش  بینیو مانه و بیستومانه كه له كاتی شه ڕدا هێزێكی تایبه ت له پشته وه یه هه ر كه ببینێ كه سێك شه ڕناكا یان به پێچه وانه ی ئه مره كانی ئه وان ده جوڵێته  وه خۆیان ده ی كوژن،

جا سه  ربازی كوردی به دبه ختیش مه جبوره شه ڕبكا،له شه ڕیشدا ته ڕو ووشك به یه كه وه ده سوتێ. 

12ـ پڕۆفیسۆر قاراپاپاق لێره دا پێشنیارێك دێنێته ئاراوه بۆ پێش گرتن به ووته ی ئه و له جێگیر بونی كورده كان له ئازه  ربایجانداو... لێره دایه كه مه به ستی نوسه ری ئه م بابه ته ده ر ئه كه وێت كه له سه ره تا دانوسیویه تی:چۆن پێش له سه قام گیر بون ونیشته جێ بونی په كه كه بگرین،كه وابو مه به ستی نوسه ر له په كه كه،نه ته وه ی كورده.

هه ر وه ك توران خۆی نوسیویه تی كه چالاكوانانی ئازه ری بایجانی گوێ به قسه كانی ناده ن...چونكه ڕوناكبیرانی ئازه ری ناتوانن ئاوا بێ شه رمانه و به بێ به ڵگه قسه بكه ن.قسه و ئیددیعاكانی ئه و كابرایه هی كه سێكی نه زانی فاشیستن كه ده یان هه وێ له نێوان 2 نه ته وه ی كورد وئازه ری دوبه ره كی و دوژمنایه تی وه نێن،كه بێ گومان له لایه ن ڕژێمی ئاخوندی ئێرانه وه پشتیوانی ده كرێن.به ڵام 2 گه لی ناو براو خۆش به ختانه زۆر له وه هوشیارترن كه چه ند كه سی ئاژاوه چی بتوانن تۆوی ته فره قه له نێوانیاندا بچێنن.

13ـ لێره دا قاراپاپاق په رده له سه ر ڕوخساری  دوڕویی ودرۆزنانه ی خۆی لاده بات.ئه و باسی مه لا حه سه نی  ده كاو وه ك شێره پیاوی ئازه ربایجان باسی لێوه ده كات،ئه و مه لا حه سه نیه ی كه ته نانه ت ئازه ریه كانیش پێیان عه یبه باسی بكه ن وبه ڕۆڵه ی ئازه ربایجان ناوی ببه ن، چونكه مه لا حه سه نی ئه وه نده كابرایه كی نه زانه كه بۆته جێگا گاڵته ی ته واوی خه ڵكی ئێران.به ڕاستی هێنانی ناوی مه لا حه سه نی وه ك شێره پیاوی ئازه ربایجان بوختانێكی گه وره یه به گه لی ئازه ری.

ئه و مه لا حه سه نیه ی كه منداڵیش ده زانن 100% به كرێگیراوی ڕژێمه و نوێنه ری ویلایه تی فه قیهه له پارێزگای ئازه بایجانی ڕۆژئاوادا و  تا ئێستا ڕۆژێك باسی پێشێل كردنی مافی ئازه ریه كانی له لایه ن رژێمی ئاخوندیه وه نه كردوه.جا ناو بردنی كابرایه كی نه زانی  جێگا گاڵته ی ئازه ری وگه له كانیتری ئێران و ئاڵقه له گوێی ڕژێمی ئاخوندی به شێره پیاو، پێش هه مو شتێ بوختانه به گه لی ئازه ری و دواییش ئه وه ده ر ده خات كه نوسه ری ئه و بابه ته ش یه كێكه له به كرێگیراونی ڕژێم كه هه وڵ ده ده ن دوبه ره كی بخه نه ناو 2 گه لی دۆست و برای كورد وئازه ریه وه،بۆ ئه وه ی جارێكیتر ئه و دۆستایه تیه ی كه  له سه رده می پێشه وا قازی مه حه مه د دا له نێوان كوردوئازه ریدا پێك هاتبو دوباره نه بێته وه.

14ـ ئه و پلانه ی كه جه نابیان بۆ پێش گرتن له نیشته جێ بونی كوردان به ووته ی ئه و له ئازه ربایجان دا پێشنیاری كردوه،جارێ پێش  هه مو شتێ قسه ی كه سێكی نه زانی نه خوێنده واره، و هه روه ك گوتمان ئه وه پلانی ڕژێمه بۆ ئه وه ی كه تۆوی دوبه ره كی و كێشه و ئاژاوه له نێوان كورد و ئازه ریدا بچێنن وبتوانن ئه وا ن به دڵی خۆیان له وێدا ڕمبازی بكه ن و درێژه به ته مه نی پڕ له جه وروسته میان بده ن،كه به س له شانی مه لا حه سه نی و قاراپاپاق و كه سانی فاشیست ده وه شێته وه.

نووسینی: قادر ئه‌حمه‌دزاده

 سه‌ره‌وه‌. ده‌سپێک.

ئه‌م بابه‌ته‌ چاپ بکه‌!

   ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ هاوڕێکه‌ت بنێره:

© www.giareng.com
All rights reserved 2005.