Ö:: ڤالانتاین

نووسینی: خالید شه‌یدا

ڤالانتاین
له‌په‌نجه‌ره‌ی دڵه‌كه‌م دا
سه‌یرم كردی
له‌ ئاوێنه‌ی چاوه‌كانم
به‌ دیم كردی
تۆ ئه‌و خونچه‌ گوڵه‌ بووی
پێیان به‌خشیم
ئه‌و ڕۆژه‌ خۆشه‌ویسته‌ی
پێت ده‌ڵێن ڤالانتاین
ڕۆژێكی زۆر پیرۆزی
ڕۆژی عاشقان و
دڵدارانی جیهانی
ئه‌و ڕۆژه‌ ده‌م به‌ خه‌نده‌ و پێكه‌نینی
دۆستی عاشقان و دڵدارانی
ڕۆژی ماچی سه‌ر لێوانی
بۆیه‌ لای من زۆر شیرینی
بوویه‌‌ ڕۆژی خۆشه‌ویستی

نووسینی: خالید شه‌یدا

هانۆڤه‌ر  07.02.14

 سه‌ره‌وه‌. ده‌سپێک.

ئه‌م بابه‌ته‌ چاپ بکه‌!

   ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ هاوڕێکه‌ت بنێره:

© www.giareng.com
All rights reserved 2005.