Ö:: ( وامه‌بینن که‌ تاریکه‌ سیمای ده‌رێم )

نووسینی: م . حه‌مید عه‌زیز

( وامه‌بینن که‌ تاریکه‌ سیمای ده‌رێم )
وا مه‌مبینن که‌ ڕه‌ش پێست و پیس و ‌تاریکه‌ سیمای ده‌رێم
وا مه‌مبینن پێخاوس و له‌ڕو لاوازه‌ جه‌سته‌م که‌ئاڵۆزه‌ ژیانی گشت خوارو سه‌رێم
لێم مه‌ڕوانن وه‌ک مرۆڤێکی که‌م دیده و هه‌ژار‌و بێ سه‌رو به‌ر
چیدی  چه‌رخی گه‌وره‌ بوونه‌ ئه‌ی نه‌ته‌وه‌م هۆش و بیرێک من پێت ده‌ڵێم
مه‌بن پیاوان خه‌ریکی دۆمینه‌ و تاوڵه‌و وه‌ره‌ق، گاڵته‌ و کات به‌فیڕۆدان
دنیا پێشکه‌وت و ژنانی کورد، هه‌رخه‌ریکی ئاوێنه‌و مکیاجن بۆ لووت و خه‌زێم
تۆ که‌ ڕۆژی پێنج که‌ڕه‌ت لووت و ناوچه‌اون و گوێکانت ده‌شۆی
یه‌کجاریش دڵت بشۆ وه‌ک و خاک و خۆڵی پاکو به‌پیتی کورده‌واری ئاودیێم
وامه‌بینه‌ که‌وای جوانه‌ و ده‌می درێژ و ده‌وڵه‌مه‌ند ئیتر زرنگه‌ بیری ئه‌و
ڕێزی خاوه‌ن کارێ بگره‌ ڕه‌نجده‌‌ربێ وه‌ک خه‌باتی جوتیاری گوندو دێم
وامه‌بینه‌ هۆش و زانست له‌به‌رگی جوان و گیرفانی پڕو سکی تێرو سیمای پاکه‌
بیرو زانست هۆشی ده‌وێ بۆیه‌ بێکارو به‌جێماوو سه‌رگه‌ردان و ڕوت و بێ جێم
ڕێزی بوونت له‌ده‌ستی زبری کارێکه‌ گه‌ر بته‌وێ بوونت هه‌بێ و پێشه‌وابی
بۆ نه‌ته‌وه‌ت پێنوسی کۆشش به‌و خه‌مخۆر، گیرفان نه‌بیت، هه‌موو یه‌کسانین مه‌ڵێ من کێم
ڕه‌نجی خه‌بات و خوێنی خۆت لا هه‌رزان نه‌بێت ئه‌ی نه‌ته‌وه‌ی بێ ده‌وڵه‌تم
بڕوانه‌ ئه‌و میلله‌تانه‌ بۆ یه‌کێکی خۆیان ئه‌یڕوخێنن دنیایه‌ک ناوچه‌و هه‌رێم
وامه‌بینن دیوی ده‌رێ ئه‌هلی کۆشک و ته‌لار نه‌بێ، هامڕای که‌می و لاوازی یه‌
چی شارستانی جیهانه‌‌ کۆشک و ته‌لار هه‌ژار کردی خۆم ئه‌زانم ڕه‌نجی ئه‌وان چی ناوبنێم
بوون به‌باوکیش زۆر ئاسانه‌، ئاژه‌ڵیش ده‌بێ به‌باوک له‌م چه‌رخی بێ سۆزی یه‌دا
باوکایه‌تی گرنگتره‌‌، مه‌ڕۆ جێی بهێڵی ڕۆحی خۆت، به‌وه‌فابه‌ من که ‌باوکت پێ ده‌ڵێم
تۆ که‌ خۆشه‌ویستیت بوو به‌سه‌هۆڵ جه‌سته‌ی مردوویه‌ک ده‌بینی له‌م سه‌رابه‌
بۆ هه‌میشه‌ گه‌رم نابی و گووڵی یه‌خه‌، تێبکۆشی بۆ میلله‌تت هه‌رگیز مه‌ڵێ من چی بڵێم
له‌سه‌ر مێزی درۆ مه‌ژی به‌ده‌م هیچ نه‌هێڵیته‌وه‌، قه‌دری بگره‌ کات گه‌وهه‌ره‌
له‌ژوری گه‌رم و گوڕ خۆشه‌‌ پێشمه‌رگه‌بم، ته‌قه‌م تێدا نه‌کردبێ و ئه‌ی ڕه‌قیبی من بۆ بڵێم
میلله‌تێک کات و ساتی خۆی به‌ قومارو پێکه‌نین به‌رێته‌‌سه‌ر خۆیشی شه‌ته‌ک دابێ  ‌
گه‌ر هۆشمه‌نده‌ ئه‌و به‌رگی جوان پێوانه‌ ناکا، ده‌وه‌ره‌ هۆش و فیکرت پێ بڵێم
تۆ که‌ڕۆیشتی به‌ڕێوه‌ لوت و ده‌مت به‌رز نه‌بێ، مرۆڤ هه‌ر ساده‌بێ جوانه‌
چونکه‌ تۆ حه‌ماڵی پیسیت، بێره‌ هۆش خۆت له‌وه‌ زیاتر چیت پێ بڵێم  ‌
تۆ که‌ ده‌ڕۆی منه‌ت ئه‌که‌ی به‌جاده‌و بانی ووڵاتا وه‌ک و فیرعه‌ون
ساده‌ به‌ چاکه‌ دوێنێ له‌برسا مردبووی، سیخوڕی و کاری دوێنێت بانه‌ڵێم
هه‌رکه‌سێ تێرو ته‌سه‌ل بێت له‌په‌روه‌رده‌ و مه‌عریفه‌ت سه‌یری ده‌می خه‌ڵکی ناکات
ده‌بێ‌ دایم عه‌وداڵی زانست بین که‌نیمانه‌ نه‌ک درۆو پۆزلێدان و قسه‌ی زۆرو‌ هه‌ر بڵێم
گاڵته‌ کردن به‌خه‌ڵکی و توانج و بلۆف، پیشه‌ی گه‌لێکه‌ ‌له‌تۆش بێ که‌ڵک تر
تۆش بیرکه‌وه‌ کارێ چاتره‌ له‌و ده‌رده‌، عه‌یبی خۆمان گه‌له‌ک زۆره‌ جا کامه‌یانت پێ‌ بڵێم
دیمه‌نی پیاوێکی دڵته‌نگم هه‌میشه‌، تروسکاییم تێدانی یه‌ بۆ ژینی به‌دبه‌ختی کورد
گه‌ر میلله‌تم چاکترببێ له‌ میحنه‌ت و ده‌ردی که‌می ، به‌خته‌وه‌رم ئاوازی سه‌ربه‌ستی ده‌‌‌ڵێم

نووسینی: م . حه‌مید عه‌زیز

 سه‌ره‌وه‌. ده‌سپێک.

ئه‌م بابه‌ته‌ چاپ بکه‌!

   ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ هاوڕێکه‌ت بنێره:

© www.giareng.com
All rights reserved 2005.