Ö:: دوو هۆنراوه‌

نووسینی: م. حه‌مید عه‌زیز

گوڵێک بۆ گووڵه‌ی خۆشه‌ویستم ( به‌بۆنه‌ی 8/3 )
گووڵه‌ ئه‌مڕۆ ڕۆژی تۆیه‌ گووڵم هێنا
تا هه‌ناسه‌ی تێکه‌ڵ به‌هه‌ناسه‌ت کا
له‌مێژه‌ گووڵ تینوی تۆیه‌و ته‌نیا ئه‌گری
بیری ڕۆحی پاتسقه‌یی پاکت‌ ده‌کا
منیش گووڵه‌ شه‌و نه‌خه‌وتووم بیری تۆم کرد
بۆ چه‌ند ساتێ باپێکه‌وه‌ خه‌م به‌ین به‌با
تۆ ئه‌زانی له‌هه‌رکوێ بی بیرت ئه‌که‌م
ئۆقره‌م نی یه‌ خۆشم ده‌وێی پڕ به‌دنیا
تۆ شاگووڵی باخچه‌ی عه‌شق و دنیای جوانیت
تۆ ئاواتی په‌نجه‌ره‌ی سۆز به‌ڕوی منا
توخوا مه‌ڕۆ با تێر جوانیت ته‌ماشاکه‌م
گووڵه‌ ئه‌مڕۆ جوانی و گه‌نجی ته‌مه‌ن ئه‌یبا
ئه‌مڕۆ گه‌ش و جوان .. سبه‌ی سیس و پیر
کێ کاتی هه‌یه‌ نیگامان بکا
به‌لافاوی جه‌ورو سته‌م ته‌مه‌ن ئه‌ڕوا
جێی ده‌هێڵین ژین و بوون هه‌موو ده‌ڕۆین به‌ره‌و فه‌نا
توخوا گووڵه‌ ڕووت وه‌رگێڕه‌ بۆ ماچی لێو
دووای ئه‌و ماچه‌ ده‌رچێ ڕۆحم بۆتۆ قه‌ینا
گووڵم تاسام که‌تۆم بینی هۆشم نه‌ما
له‌ بیرم چوو که‌ من بۆتۆ گووڵم هێنا

م . حه‌مید عه‌زیز


په‌نجه‌ره‌ نایلۆنی یه‌کانی هه‌ڵه‌بجه‌ .. ! .
نووسینی: م . حه‌مید عه‌زیز
په‌نجه‌ره‌ ساردو سڕه‌ نایلۆنی یه‌کان
چه‌ند دیمه‌نێکی ناخ هه‌ژێن و تابلۆی جه‌نگ و به‌جێمانه‌
ده‌رگا له‌وح و ژه‌نگاوی یه‌کان
چه‌ند کوچه‌ی تاریک و پرسیاری شه‌رم و سه‌رسوڕمانه‌
دیواری حه‌وشه‌ی به‌گوێنی هه‌ڵچنراوه‌کان
پاداشتی جه‌سته‌ی سووتاوی نیشتمانه‌
توله‌ قوڕاوی یه‌کانی مه‌ینه‌تیت ئه‌ی شاره‌ بێ نازه‌که‌م
دیاری ده‌ستی پاشاو فیرعه‌ونه‌کانه‌
... ... ‌
هیج په‌نجه‌ره‌ی نیشتمانێکی وێران
وه‌ک په‌نجه‌ره‌ی به‌رهه‌یوانی داڕزاوی تۆ نی یه
هیچ ده‌رگای کیشوه‌رێکی داماوو به‌جێماوی چه‌رخی شمشێر
وه‌ک ده‌رگای کون کون و ژه‌نگاوی بێ کلیلی تۆ نی یه
هیچ دیوارو پالیسی ماڵێکی ساردوسڕی کۆچه‌ری
وه‌ک دیواری حه‌وشه‌ی داڕماوی تۆ نی یه
هه‌ر غه‌درێ له‌کێ کرابێ له‌م جیهانی پڕ زووڵم و سته‌مه‌
وه‌ک ڕۆح سووتان و ئازاری تابلۆکه‌ی عومه‌ری خاوه‌ر نی یه‌
دنیا به‌گووڵ و گووڵدان و سه‌وزایی ڕه‌نگ کراوه‌
تازه‌ گووڵ و باخچه‌ی ژیان لای تۆ نی یه
تاکه‌ی شه‌خته‌بی تۆ له‌ دڵی به‌سته‌ڵه‌کی تاک میران   ‌
بێ له‌ئێمه‌ هیچ میلله‌تێکی ده‌وڵه‌مه‌ند بێ ماڵ و نازو ژیان نی یه‌
کێ وه‌کو تۆ به‌ش خوراوو ڕه‌ش و ڕووت و‌ بێ مافه‌
هیچ ووڵاتێ هێنده‌ی تۆ خاکی به‌پیت و فه‌ڕ نی یه‌
ماڵ و سیمای خه‌ڵکی ده‌ڵێی چاوی قرژاڵه له‌ جوانیا ‌
کانی پاک و ڕۆشنه‌ ژیانیان، نیشتمانیان نمونه‌ی نی یه‌
پۆشته‌ن‌‌ هه‌موو جیهان له‌م ده‌وران و ژیان و سه‌ده‌یه
ته‌نها تۆی غه‌درو به‌جێماو ده‌رگاو په‌نجه‌ره‌و دیوارت
یه‌کپارچه‌ مقه‌باو نایلۆن و ته‌نه‌که‌یه‌ .

نووسینی: م . حه‌مید عه‌زیز

 سه‌ره‌وه‌. ده‌سپێک.

ئه‌م بابه‌ته‌ چاپ بکه‌!

   ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ هاوڕێکه‌ت بنێره:

© www.giareng.com
All rights reserved 2005.