Ö:: کۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی کۆمیته‌ی ئاڵمان و ژماره‌یه‌ک له‌ رووناکبیران و که‌سایه‌تی‌یه‌ ...

حیزبی دێموکراتی کوردستان کۆمیته‌ی ئاڵمان  

کۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی کۆمیته‌ی ئاڵمان و ژماره‌یه‌ک له‌ رووناکبیران و که‌سایه‌تی‌یه‌ سیاسی‌یه‌کان له‌ شاری کۆڵن
رۆژی 24/02/2007 کۆبوونه‌وه‌یه‌کی هاوبه‌ش له‌ نێوان کۆمیته‌ی ئاڵمانی حیزبی دێموکراتی کوردستان و ژماره‌یه‌ک له‌ رووناکبیران و که‌سایه‌تی‌یه‌ سیاسی‌یه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، نیشته‌جێی ئاڵمان پپک هات.
کۆبوونه‌وه‌که‌ له‌ سه‌عات دووی پاش نیوه‌ڕۆ هه‌تا سه‌عات شه‌ش و نیوی ئێوارێ‌، له‌ که‌ش و هه‌وایه‌کی زۆر دۆستانه‌ دا دریژه‌ی کێشا. سه‌ره‌تا کاک خالید حه‌سه‌ن‌پوور به‌رپرسی کۆمیته‌ی ئاڵمان، تیشکی خسته‌ سه‌ر بابه‌تی کۆبوونه‌وه‌که‌ و ئه‌و کۆبوونه‌وه‌ی له‌ چوارچپوه‌ی هێڵه‌ گشتی‌یه‌کانی رێبازی ئێمه‌دا وه‌سف کرد که‌ تێیدا هاتووه‌: " ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ ناتوانن یان نایانهه‌وێ‌ له‌ چوارچپوه‌ی رێکخراودا کار بکه‌ن، له‌ هاله‌یه‌کی گه‌وره‌تر له‌ حیزب دا بۆ ئامانجێکی به‌رینتر له‌ ئامانجی حیزب ریک بخرێن." پاشان ده‌رگای باسه‌که‌ کرایه‌وه‌ و به‌شداران زۆر چالاکانه‌ بیرو بۆچوونی جۆراوجۆری خۆیان سه‌باره‌ت به‌ چۆنی‌یه‌تی کاری هاوبه‌ش له‌ نپوان حیزبی دێموکراتی کوردستان و رووناکبیران دا باس کرد.

له‌ کۆی را و بۆچوونه‌کان دا ده‌رکه‌وت که‌ به‌شدارانی کۆبوونه‌وه‌که‌ ئه‌و هه‌نگاوه‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستان، واته کردنه‌وه‌‌ی ده‌رگای گفتوگۆی سیاسی بۆ رووناکبیران و بایخ دانی حیزب به‌ بیرو بۆچوونه‌کان‌یان، به‌ هه‌نگاوێکی پۆزیتیڤ ده‌زانن. هه‌روه‌ها خوازیاری ئه‌وه‌ بوون که‌ کۆبوونه‌وه‌کان بۆ هاوکاری و هاوفیکری و دۆزینه‌وه‌ی رێگای درووست و ئووسوولی درێژه‌یان هه‌بێ‌.

به‌شێک له‌ به‌شداران ئه‌و ده‌رفه‌ته‌یان به‌ ده‌رفه‌تێکی که‌م وێنه‌ دایه‌ قه‌ڵه‌م که‌ نابێ‌ له‌ کیس بچێ‌. به‌تایبه‌ت دوای ئه‌و ماوه‌ دوور درێژه‌ که‌ حیزب ده‌رگاکانی به‌سه‌ر رووی کۆمه‌ڵگای رووناکبیریی دا داخست‌بوو. دیاره‌ به‌شدارانی کۆبوونه‌وه‌که‌ کۆمه‌ڵێک سه‌رنج و پپشنیاریان هه‌بوو که‌ ده‌کرێ‌ له‌و چه‌ند خاڵه‌ی خواره‌وه‌ دا کۆ بکرێنه‌وه‌:

  1. پپویسته‌ حیزبی دێموکراتی کوردستان گۆڕانێکی قووڵ و بنه‌ڕه‌تی به‌سه‌ر ستراتیژیی سیاسی خۆی دا بهێنێ‌ و له‌ باره‌وه‌ به‌ گرتنی کۆنگره‌ و کۆنفرانس ئینسیجامێکی زیاتر به‌ خۆی ببه‌خشێ‌ و بنه‌ما فیکری‌یه‌کانی خۆی روون و شه‌فافتر بکا و جیاوازی‌یه‌کانی خۆی له‌گه‌ڵ لایه‌نی به‌رانبه‌ر ده‌ستنیشان بکات.
  2. پپویسته‌ حیزبی دێموکراتی کوردستان ئاڵ‌وگۆڕێکی بنه‌ڕه‌تی له‌ سیستێمی ته‌شکیلاتیی خۆی (سانترالیزمی دێموکراتیک) دا پێک بهێنێ‌  و له‌و باره‌وه‌ به‌ راوێژ له‌ گه‌ڵ کۆمه‌ڵگای رووناکبیریی له‌ ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات، ئاڵترناتیوێکی گوونجاو و له‌بار له‌م بواره‌ دا بدۆزێته‌وه‌. به‌جۆرێک که‌ پپوه‌ندی رێکخراو و ئه‌ندام سه‌ر له‌ نوێ‌ به‌ شێوه‌یه‌کی نوێ‌تر و سه‌رده‌مانه‌تر تاریف بکرێته‌وه‌ و جێگا و شوێنی دێموکراتیکی هه‌ر دووک لا دیاری بکرێ‌.
  3. پپویسته‌ حیزبی دپموکراتی کوردستان چاوێک به‌ رابوردووی خۆی دا بخشێنێته‌وه‌ و به‌ روانگه‌یه‌کی ره‌خنه‌گرانه‌ رابوردووی خۆی هه‌ڵسه‌نگێنێته‌وه‌.
  4. پپویسته‌ حیزبی دێموکراتی کوردستان هه‌وڵ بدا به‌ره‌به‌ره‌ شێوازی خه‌بات له‌ ژووره‌وه‌ و له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ جۆرێک بگۆڕێ‌ که‌ ده‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌رده‌مه‌ بگوونجێ‌ و له‌و باره‌وه‌ رێکخراوی ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌ خودموختاری‌یه‌کی زیاتر به‌رخووردار بێ‌ و سه‌ڵاحییه‌ت و به‌رپرسایه‌تی‌یه‌که‌ی سنوور دار نه‌بێ‌.

شایانی باسه‌ که‌ هه‌یئه‌تی کۆمیته‌ی ئاڵمان که‌ پێک هاتبوو له‌ هاورێیان خالید حه‌سه‌ن‌پوور، سوڵتان گوماوی، عه‌لی محه‌مه‌دی و کاک حه‌مه‌خان مرۆوه‌تی، له‌و جێگایانه‌ی که‌ پپویست بوو، به‌ مه‌به‌ستی روونکردنه‌وه‌، تیشکیان ده‌خسته‌ سه‌ر رووداه‌وکانی ئه‌م دوایانه‌ی ناو حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران و له‌و باره‌وه‌ روونکردنه‌وه‌ی پپوستیان دا به‌ کۆبوونه‌وه‌که‌.
حیزبی دێموکراتی کوردستان

کۆمیته‌ی ئاڵمان  

 سه‌ره‌وه‌. ده‌سپێک.

ئه‌م بابه‌ته‌ چاپ بکه‌!

   ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ هاوڕێکه‌ت بنێره:

© www.giareng.com
All rights reserved 2005.