Ö:: کاتێک به‌ڵگه‌کان بۆ خویان ده‌دوێن، نان به‌ نرخی ڕۆژ خۆاردنیش ئومری درێژ نابێ.‌‌

 

کاتێک به‌ڵگه‌کان بۆ خویان ده‌دوێن، نان به‌ نرخی ڕۆژ خۆاردنیش ئومری درێژ نابێ.‌‌
هه‌روه‌ک ده‌زانن کاک عادڵ ئه‌لیاسی ئینکاری کردوه‌ که‌ نه‌ک هه‌ر بۆ خۆی ئه‌و تاوان نامه‌یه‌ی نه‌نوسیوه‌، به‌ڵکوو ڕایش ده‌گه‌یه‌نێ که‌ نه‌ ئاگای لێ بووه‌ و نه‌ هیچ پێوه‌ندی به‌وه‌وه‌ هه‌یه‌. داوا له‌ خوینه‌ره‌ به‌ڕیزه‌کان ده‌که‌م که‌ له‌ کوتایدا چاو له‌ نوسراوه‌که‌ی و ئادره‌س و کات و ساتی ناردنی نوسراوه‌که‌ی ئه‌م به‌ڕیزه‌ بکه‌ن تا سینگ کوتان و ئامانجی ناوبراوتان زیاتر بوو ده‌رکه‌وی. عادڵی ئه‌لیاسی دیسان خۆی ده‌کاته‌ شاعیری نه‌ته‌وه‌که‌ی و به‌ نوسینی هه‌ڵبه‌ستی وه‌ک قه‌ده‌ر، ده‌بێته‌ شۆڕه‌سواری گۆڕه‌پانی  خه‌بات و تیکوشان!!. به‌ڕێز: دڵنیا به‌ ئه‌و جوره‌ هه‌ڵویست و بیرکردنه‌وانه‌ جگه‌ له‌ به‌هیز کردنی دیارده‌ی شومی ئه‌شیره‌یی و ناوچه‌گه‌رایی، هیچ ئاکامیکی دیکه‌ت ده‌ست ناکه‌وێ. پرسیاره‌که‌ت له‌ مه‌ڕ مه‌داعی ئه‌رباب، به‌ داخه‌وه‌ به‌ هه‌ڵه‌ تێگه‌یشتوی و ئه‌وه‌ێان هیچ پێوه‌ندیکی به‌ حیزبی دیموکراته‌وه‌ نییه‌ و ئه‌من ئه‌و مافه‌ به‌ خۆم ناده‌م که‌ ڕابردوی هاو سه‌نگه‌رانی پێشوم، به‌و جوره‌ی تۆ مه‌به‌ستته‌ له‌که‌دار بکه‌م. مه‌به‌ست له‌ مه‌داعی ئه‌رباب ئه‌و شێوه‌ ناوچه‌یی و عه‌شیره‌تی بیرکردنه‌وه‌یه‌ که‌ به‌ سه‌رتاپای نوسراوه‌که‌وه‌ هه‌ست پێ ده‌کرێ و خه‌ریکه‌ به‌ شکڵیکی نوێ، نوژه‌ن ده‌کرێته‌وه‌. هه‌ڵبه‌ت بۆ خۆیشت ده‌زانی و پێشتریش خوێندوته‌ که‌ دوستانی هه‌ره‌ نیزیکیشت لێی به‌ ڕه‌خنه‌ن. بێجگه‌ له‌وه‌ش من نوسیومه‌ که‌ ئه‌و ڕێبازه‌ هه‌ره‌س هێناوه‌ که‌ تۆ مه‌داعی بۆ ده‌که‌ی، واته‌ ناوچه‌گه‌رایی و خۆ له‌ له‌ جیاتی هه‌موان دانان. ئه‌گه‌ر هه‌ر باوه‌ڕت نییه،‌ ئه‌وه‌تا له‌ زمان حاڵی یه‌کیک له‌ هاوڕێانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران باڵی لای خۆته‌وه‌ بخوێنه‌و. به‌ ده‌رفه‌تی ده‌زانم داوای لێبوردن له‌ کاک کامرانی قازی بکه‌م که‌ ئه‌م نوسراوه‌یه‌ی بڵاو ده‌که‌مه‌وه‌ که‌ له‌ پێوه‌ندی له‌ گه‌ڵ تومه‌تنامه‌که‌ی کاک ئاکۆ، نوسیویه‌تی. بێجگه‌ له‌وه‌ش زۆر سۆپاسی ده‌که‌م بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر وه‌ک زۆر مرۆڤی تێگه‌ێشتوی دیکه‌ له‌ نیوه‌ڕۆکی ئه‌و نوسراوه‌ و نوسه‌ره‌که‌ی، به‌ باشی تێگه‌یشتوه‌ و هه‌ڵوێستیکی واقیع بینانه‌ی به‌ دژی بوچونی ناوچه‌گه‌رای گرتوه‌، که‌ کومه‌ڵه‌ خه‌ڵکیک به‌رژه‌وه‌ندی و بوونی خویان له‌م دیارده‌ دواکه‌وتووانه‌یه‌دا ده‌بیننه‌وه‌ و له‌م ڕیگایه‌وه‌ ده‌یانه‌وی خویان بکه‌نه‌ خاوه‌نی به‌رهه‌م و ده‌سکه‌وتی چه‌ندین ساڵی تیکوشه‌رانی حیزبی دیموکرات و به‌ قازانجی خویان که‌ڵکی لی وه‌رگرن. وه‌ک ده‌ڵین براکوژراو ڕازی ببوو شورباو خۆر ڕازی نه‌ده‌بوو. هیوادارم نمونه‌ی کاک کامران زۆر بن.

سه‌باره‌ت به‌ نامه‌ی 87 که‌س له‌ خویندکاران، به‌ڕێز جه‌هانگیری وڵامیکی به‌ به‌ڕێز ڕه‌سۆڵی داوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام من له‌ سه‌ر ڕۆخسه‌تی به‌ڕێزیان، خاڵێکی دیکه‌ی پێ زیاد ده‌که‌م. ئه‌من هیوا ده‌رده‌بڕم که ئه‌و نوسراوه‌ له‌ لاێان 87 خوێنکاری به‌ ئه‌مه‌گی گه‌له‌که‌مانه‌وه‌ نوسرابێ و ئه‌وه‌ جێگای خۆشهاڵی هه‌مولاێکمانه‌. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ ڕاست بێ و 87 خویندکار بتوانێ له‌ بارودۆخی ئێستادا کۆ ببێته‌وه‌ و ئاوا نامه‌ێک بۆ سکرتیری هه‌ڵ بژێردراوی کۆنگره‌ی سێزده‌ بنوسن، ئه‌وه‌ ده‌با ئێستا  به‌ڕێز سکریتری هاڵبژێردراویش له‌ کۆیه‌ نه‌باێا و له‌ هۆڵی یه‌کیک له‌ زانستگاکانی کوردستاندا له‌ گه‌ڵ خوێنکاراندا ڕاسته‌وخۆ دۆابا. مه‌به‌ست له‌وه‌یه‌ له‌ بارودۆخێکی وادا کۆماری ئیسلامی ڕۆخاوه‌. هه‌مووان ئه‌وه‌ ده‌زانن که‌ له‌ بارودۆخی ئێستادا نه‌گ 87 که‌س به‌ڵکوو 8+7 یش که‌ بکاته‌ پازده‌ که‌س ناتوانن پێکه‌وه‌ کۆ ببنه‌وه‌ بۆ گرتنی جێژنێک، به‌ گران دێته‌ به‌رچاو که‌ 87 که‌س بتوانن پاش کۆبوونه‌وه‌ێکی چه‌ن ساعه‌ته‌ بگه‌نه‌ ئه‌و قه‌نائه‌ته‌ نامه‌ێکی وا ئاراسته‌ی به‌ڕێز سکریتیر بکه‌ن و پاش ئه‌وه‌ش له‌ کوردستان میدیا و تیشک تی ڤی بڵاو کرایه‌وه‌، بگاته‌ ده‌ستی ڕێزدار حه‌سه‌نزاده‌ش!.

خوێنه‌رانی به‌ڕێز: به‌ڵگه‌ بۆ پێوه‌گلانی کاک ئاکۆ له‌و تاوان نامه‌ێه‌دا که‌ پاکانه‌ی بۆ کردوه‌ زۆره‌، به‌ڵام چه‌مکێکی چۆکه‌ی نیشانه‌ی هه‌رهه‌موویه‌تی تاکوو نیشان بدرێ که‌ من حوکمی ئه‌وم نه‌داوه‌. ئه‌وه‌تا دوستانی هه‌ره‌ نیزیکین که‌ حوکمیان داوه‌ و ئه‌گه‌ر حاشا له‌ویش ده‌کا، ئه‌وه‌ هه‌ڵبه‌ت کاک ئاکۆ ده‌توانێ که‌سێکی دیکه‌ش بکاته‌ خاوه‌نی نوسراوه‌که‌، به‌ڵام بێگۆمان نه‌ ناوه‌که‌ی خۆی پێ لاده‌چێ و نه‌ش ئی مایله‌که‌ی خۆی پێ ده‌شوردرێته‌وه‌. من له‌ مه‌و به‌ دوا ئاماده‌ نیم که‌ وڵامی هه‌مو که‌سیک بده‌مه‌وه‌ که‌ باوه‌ڕی به‌ خوی و قه‌ڵه‌مه‌که‌ی نه‌بیت وه‌ بیهه‌وی له‌ تاریکیه‌وه‌ تیر به‌ خه‌ڵکه‌وه‌ بنێ.

ئه‌وه‌ش چمکێک له‌ به‌ڵگه‌کان. با خوێنه‌رای به‌ڕێز بۆ خۆێان بڕیار بده‌ن و ڕووی ڕاسته‌قینه‌ی تیر به‌ تاریکیوه‌ نه‌رانیان باشتر بۆ ده‌رکه‌وی.

نامه‌که‌ له‌ ڕێکه‌وتی 11/02/2007 له‌ نوسراوه‌. له‌ ڕێکه‌وه‌تی12/02/2007 له‌ سایتی پێشمه‌رگه‌کان بلاو کراوه‌ته‌وه‌ وکاتژمێر 12:45 خۆله‌کی شه‌وی 13/02/2007 به‌ڕێ کراوه‌ بۆ جێگاکانیترو منیش به‌شێکم لێ وه‌به‌ر بڕاوه.‌ نوسراوه‌که‌ 35 ک ب ، جێگای گرتووه

‌ئێقباڵ سه‌فه‌ری2007/03/02/ 

Adel Eliassi <aeliassi_71@hotmail.com>

Hawreyan sillaw.

Em nusraweye iy hawreyeki hizbimane le swiss, tkaye eger dekret, billawi bkenewe boy.

Be sipasewe:

Ako Eliassi 

kamran ghazi <ghazikamran@yahoo.se>

emn karm be egbal nye ew kaifi xoieti ch deka w chon rebaz heldebjere!

belam lew wlam nameyeda ke nusrawe be zegi hasti nawche bazi ew kesei ke nusiweti wedyar dekewe w ege mn bam le jiat egbal chak demzani wlami bdemewe, xulase nameke le layen keseki zor muxrez w nawche gera nusrawe...drejei syaseti nawche bazi w xzm xzmen ta kei debe drejei habet????

tekosher@googlegroups.com

tekosher@googlegroups.com

aeliassi_71@hotmail.com

2007-feb-13 00:44

FW: welamekey aqbal sefery

googlegroups.com

 سه‌ره‌وه‌. ده‌سپێک.

ئه‌م بابه‌ته‌ چاپ بکه‌!

   ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ هاوڕێکه‌ت بنێره:

© www.giareng.com
All rights reserved 2005.