Ö:: بۆچی‌ خۆ له‌ به‌خاوه‌نكردنی‌ فرتوفێڵ‌ ‌و درۆیه‌كانتان ده‌دزنه‌وه‌؟

سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ری کوردستان و کورد

بۆچی‌ خۆ له‌ به‌خاوه‌نكردنی‌ فرتوفێڵ‌ ‌و درۆیه‌كانتان ده‌دزنه‌وه‌؟
( چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌كی‌ روون بۆ وه‌درۆخستنه‌وه‌ی‌ عیرفان ره‌هنه‌موون)
یه‌كێك له‌ ده‌ست‌و پێوه‌نده‌كانی‌  تاقمی‌ پاوانخواز‌و شه‌ڕفرۆشی‌ حه‌مه‌نه‌زیف قادری‌ به‌ ناوی‌ عیرفان ره‌هنموون له‌ به‌ناو روونكردنه‌وه‌یه‌ك دا به‌ خه‌یاڵی‌ خۆی‌ "تۆمه‌تێكی‌ هه‌ڵبه‌ستراو"ی‌ وه‌درۆ خستۆته‌وه‌.
ناوبراو كه‌ به‌ جنێوفرۆشی‌‌و زمانشڕی‌ ناوبانگی‌ ده‌ركردوه‌، له‌ حاڵێك دا حیزبی‌ دیموكراتی‌ كوردستان به‌ "تاقمی‌ مه‌لا حه‌سه‌ن"‌و، عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن زاده‌، یه‌كێك له‌ رێبه‌رانی‌ دێرین‌و خۆشه‌ویستی‌ حیزبی‌ دیموكرات به‌ كه‌سێك له‌و تاقمه‌‌و دابڕاوا له‌ حیزبی‌ دیموكراتی‌ كوردستان ناو ده‌با، ئاماژه‌ به‌ وتووێژێكی‌ رێزدار حه‌سه‌ن زاده‌ له‌گه‌ڵ‌ ژماره‌ 49ی‌ گۆڤاری‌ "لڤین" ده‌كا. به‌ڕێز حه‌سه‌ن زاده‌ له‌م وتووێژه‌ی‌ دا  باسی‌ ئیددیعایه‌كی‌ پووچ‌و بێ‌بناخه‌ی‌ ئه‌و تاقمه‌ی‌ كردوه‌‌و گوتوویه‌: "ئه‌و براده‌رانه‌ هه‌میشه‌ ئێمه‌یان به‌ خه‌یانه‌تكار زانیوه‌، وتوویانه‌ له‌ ناوچه‌ی‌ سلێمانی‌ 300 كه‌س كوژراوه‌، هه‌مووی‌ به‌ ده‌سیسه‌ی‌ عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن زاده‌‌و جه‌لال تاڵه‌بانی‌ بووه‌". ده‌مڕاستی‌ تاقمی‌ پاوانخواز‌و شه‌ڕفرۆشی‌ حه‌مه‌نه‌زیف  قادرییش له‌ سلێمانی‌ كه‌ له‌ كاردانه‌وه‌ی‌ ئه‌م قسه‌یه‌ له‌ سه‌ر داهاتووی‌ ژیان‌و گوزه‌ران‌و به‌رپرسایه‌تیی‌ خۆی‌ نیگه‌رانه‌، ئه‌م قسه‌یه‌ به‌ "داتاشینی‌ تۆمه‌تی‌ نابه‌جێ‌‌و نه‌شیاو‌و نه‌سه‌لمێنراو" ناو ده‌با، چونكه‌ گۆیا به‌ڕێز حه‌سه‌ن زاده‌ "ئادره‌سی‌ نه‌داوه‌"‌و "ناڵێت ئه‌و قسه‌یه‌ له‌ كوێ‌ كراوه‌‌و چ به‌رپرسێكی‌ حیزبی‌  وه‌ها شتێكی‌ ده‌ربڕیوه‌‌و له‌ كام بڵاوكراوه‌ی‌ حیزبی‌دا وه‌ها وته‌یه‌ك ره‌نگی‌ داوه‌ته‌وه‌". هه‌ر بۆیه‌ به‌ خه‌یاڵی‌ خۆی‌ "سه‌رتاپای‌ ئه‌و وتووێژه‌ به‌ چه‌واشه‌كاری‌" ده‌زانێت‌و "وشه‌ به‌ وشه‌ی‌ ره‌ت" ده‌كاته‌وه‌.

به‌ڵگه‌ی‌ هه‌ره‌ مه‌حكه‌می‌ ئه‌م ده‌ست‌و پێوه‌ندی‌ تاقمی‌ پاوانخواز‌و شه‌ڕفرۆشه‌ بۆ "ره‌تكردنه‌وه‌ی‌ سه‌رتاپای‌ ئه‌و وتووێژه‌" ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌م جۆره‌ ئیددیعایانه‌ی‌ خۆی‌‌و سه‌رانی‌ تاقمه‌كه‌ی‌، به‌ ره‌سمی‌‌و له‌ لایه‌ن خۆی‌‌و به‌رپرسان‌و له‌ بڵاوكراوه‌كانیان دا ده‌رنه‌بڕاون! مه‌سه‌له‌كه‌ راست لێره‌دایه‌. ئه‌وان هیچ كات ئه‌و ئازایه‌تی‌یه‌ سیاسی‌‌و ئه‌خلاقی‌یه‌یان نه‌بووه‌ نیازی‌ راسته‌قینه‌‌و زۆر له‌ ئیددیعاكانیان به‌ ره‌سمی‌‌و به‌ ناوی‌ خۆیان‌و له‌ راگه‌یه‌نه‌ ره‌سمییه‌كانیان دا، ده‌رببڕن. چونكه‌ له‌ لایه‌كه‌وه‌ ئیدیعاكانیان درۆن، له‌ لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ پێیان وایه‌ به‌ خاوه‌نكردنی‌ ئه‌م درۆ‌و ده‌نگۆیانه‌یان له‌ باری‌ سیاسی‌‌و پێوه‌ندی‌یه‌كانیانه‌وه‌ بۆیان به‌گران ته‌واو ده‌بێ‌. له‌ ئاكام دا نه‌ك هه‌ر حاشایان لـێ‌كردوون، به‌پێچه‌وانه‌ی‌ نییه‌تی‌ ده‌روونییان، ریاكاری‌یه‌كی‌ زۆریشیان به‌رامبه‌ر ئه‌و لایه‌نانه‌ی‌ وه‌ك دوژمن سه‌یریان كردوون، نواندوه‌. به‌ڵام سه‌لماندنی‌ ئه‌و شتانه‌ی‌ كردوویانه‌‌و گوتوویانه‌‌و له‌ لێدوان‌و روونكردنه‌وه‌ی‌ ره‌سمی‌دا حاشایان لـێ‌كردوون، زۆر زه‌حمه‌ت نیه‌.

به‌سه‌رنجدان به‌و ناسیاوییه‌، بۆ ئێمه‌ هیچ سه‌یر نیه‌ كه‌سانێك كه‌ له‌ زۆر كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه‌ی‌ حیزبیی‌ چه‌ند ساڵی‌ رابردوودا هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی‌ تانه‌‌و ته‌شه‌ر له‌ دۆستایه‌تی‌‌و پێوه‌ندیی‌ حه‌سه‌ن زاده‌‌و حیزبی‌ دیموكرات  له‌گه‌ڵ‌ مام جه‌لال‌و یه‌كیه‌تیی‌ نیشتمانی‌ بده‌ن، به‌ شایه‌دیی‌ ده‌یان كادر‌و پێشمه‌رگه‌ كه‌ ئێستا له‌ نێو حیزب دا ماون، مام جه‌لالیان وه‌ك بكوژی‌ دوكتور قاسملوو‌و یه‌كیه‌تییان وه‌ك هاوده‌ستی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ له‌ شه‌هید كردنی‌ سه‌دان تێكۆشه‌ری‌ دیموكرات‌و كوردی‌ ئێرانی‌دا ناساندوه‌، ئێستا داوا له‌ یه‌كیه‌تیی‌ نیشتمانی‌‌و مام جه‌لال بكه‌ن ببن به‌ قه‌ڵغانی‌ ده‌ستی‌ ئه‌وان بۆ دوژمنایه‌تی‌ له‌گه‌ڵ‌ لایه‌نی‌ به‌رامبه‌ریان!

ده‌مڕاستی‌ تاقمی‌ ناوبراو له‌ سلێمانی‌ ده‌زانێ‌ هه‌ر ئه‌و كاته‌ی‌ سه‌رانی‌ تاقمه‌كه‌ی‌، له‌ كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه‌ی‌ نێوخۆیی‌ حیزبی‌ دیموكرات‌و به‌ شفاهی‌‌و له‌ نووسراوه‌‌و رێنوێنی‌ بۆ ئه‌ندامانی‌ حیزب دا باسی‌ پێوه‌ندی‌ گرتنی‌ ئوپۆزیسیۆنی‌ نێوخۆی‌ حیزبی‌ دیموكرات به‌ لایه‌نی‌ ده‌ره‌كی‌‌و هێنانی‌ ئه‌و لایه‌نانه‌ بۆ نێو كێشه‌كانی‌ حیزبیان ده‌كرد، راست له‌و كاته‌ش دا به‌ ده‌ستێكی‌ غه‌یبی‌دا، هه‌واڵێكی‌ درۆیان له‌ ژێر سه‌ردێڕی‌ "حه‌سه‌ن زاده‌ هێزه‌كانی‌ یه‌كیه‌تیی‌ نیشتمانی‌ دێنێته‌ سه‌ر باره‌گاكانی‌ حیزبی‌ دیموكرات" بۆ سایتی‌ "كوردستان تی‌ ڤی‌" ره‌وانه‌ كرد.  هه‌ر ئه‌و كاته‌ی‌ ده‌ست‌و پێوه‌نده‌ گۆپاڵبه‌ده‌سته‌كانی‌ تاقمی‌ پاوانخواز‌و شه‌ڕفرۆش له‌ جێژنیكانی‌ نزیك شاری‌ هه‌ولێر، په‌لاماری‌ فیزیكییان ده‌برده‌ سه‌ر تێكۆشه‌رانی‌ ئۆپۆزیسیۆنی‌ نێوخۆ‌و،ئه‌م ئۆپۆزیسیۆنه‌ به‌ سه‌رانی‌ ئه‌و تاقمه‌ی‌ راگه‌یاند ئه‌گه‌ر ئه‌مجۆره‌ په‌لامار‌و سووكایه‌تییانه‌ دووپات بكه‌نه‌وه‌، دادی‌ خۆمان ده‌به‌ینه‌ لای‌ حكوومه‌تی‌ هه‌رێم، مسته‌فا هیجری‌، حه‌سه‌ن شه‌ره‌فی‌، حه‌مه‌نه‌زیف‌و ته‌یموور مسته‌فایی‌ نێو حیزبیان پڕكردبوو له‌و ده‌نگۆیانه‌ كه‌ مامۆستا هه‌ڕه‌شه‌ی‌ كردوه‌ كه‌ ئاسایش) یه‌كیه‌تیی‌ نیشتمانی‌)مان دێنێته‌ سه‌ر!

تاقمی‌ ناوبراو، هه‌ر تیرۆر‌و جینایه‌تێكی‌ به‌كرێگیراوانی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ له‌ چه‌ند ساڵی‌ رابردوودا له‌ دژی‌ تێكۆشه‌رانی‌ حیزبی‌ دیموكرات له‌ كوردستانی‌ عێراق ئه‌نجامیان داوه‌، كردوویانه‌ به‌ به‌رهه‌می‌ پێوه‌ندیی‌ حه‌سه‌ن زاده‌ له‌گه‌ڵ‌ مام جه‌لال‌و یه‌كیه‌تیی‌ نیشتمانی‌. قه‌تیش ئه‌وه‌نده‌یان ویژدان به‌كار نه‌هێناوه‌ كه‌ ئاوڕێك له‌ به‌یاننامه‌، لێدوان‌و هه‌ڵوێسته‌ سیاسی‌یه‌ ئازایانه‌كانی‌ حه‌سه‌ن زاده‌‌و رێبه‌ریی‌ ئه‌و كات له‌ باری‌ ئه‌مجۆره‌ كرده‌وانه‌‌و، كه‌مته‌رخه‌میی‌ حیزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كان بده‌نه‌وه‌. به‌ڵام كاتێك چه‌كۆ ره‌حیمی‌ له‌ وتووێژ له‌گه‌ڵ‌ ژماره‌ 41ی‌ حه‌وتوونامه‌ی‌ ئاوێنه‌دا باسی‌ ئه‌م رابردووه‌‌و هه‌ڵسووڕانی‌ ده‌زگای‌ ئیتلاعاتی‌ ئێران له‌ ناوچه‌ی‌ سلێمانیی‌ كرد‌و به‌شێكی‌ كه‌م له‌ قسه‌ی‌ هه‌میشه‌یی‌‌و زۆر له‌مانه‌ توندتری‌ خۆیانی‌ دووپات كرده‌وه‌، هه‌ر به‌ ئاماژه‌یه‌كی‌ ده‌زگای‌ راگه‌یاندنی‌ یه‌كیه‌تیی‌ نیشتمانی‌، له‌ ئاستی‌ سكرتێر (سكرتاریا)كه‌یان دا ده‌ستبه‌جێ‌ به‌رپرسایه‌تیی‌ ئه‌م قسانه‌یان له‌ ملی‌ خۆیان داڕنی‌. راست به‌و جۆره‌ كه‌ هه‌واڵی‌ هێنانی‌ هێزه‌كانی‌ یه‌كیه‌تیی‌ نیشتمانی‌ بۆ سه‌ر حیزبی‌ دیموكرات له‌ لایه‌ن عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن زاده‌یان كه‌ بۆخۆیان بۆ سایتی‌ كوردستان تی‌ ڤییان ناردبوو، له‌به‌ر ئاكامه‌ سیاسی‌یه‌كانی‌ به‌ قه‌ڵه‌م‌و زمانی‌ خۆیان وه‌درۆخسته‌وه‌.

هه‌ر ئه‌وه‌ كه‌ چه‌كۆ ره‌حیمی‌ ئه‌ندامی‌ كۆمیته‌ی‌ ناوه‌ندی‌‌و به‌رپرسی‌ كومیته‌ی‌ ئه‌منییه‌تیان، شتێكی‌ كه‌م له‌و هه‌مووه‌ قسانه‌ی‌ به‌غه‌یره‌ ره‌سمی‌ بڵاویان ده‌كه‌نه‌وه‌، له‌ وتوێژ له‌گه‌ڵ‌ "ئاوێنه‌"دا ده‌ربڕیوه‌، به‌ مانای‌ بێمانابوونی‌ ئه‌م قسه‌یه‌ی‌ عیرفان ره‌هنموونه‌ كه‌ هیچ به‌رپرسێكی‌ حیزبی‌ له‌م جۆره‌ قسانه‌ی‌ نه‌كردوون. به‌ڵام ئه‌گه‌ر "به‌رپرسان"ی‌ ئه‌و تاقمه‌ له‌ "بڵاوكراوه‌" ئاشكراكانیان دا باسی‌ جێبه‌جێبوونی‌ پیلانه‌كانی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ له‌ رێگای‌ جه‌لال تاڵه‌بانی‌‌و یه‌كیه‌تیی‌ نیشتمانی‌‌و عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‌وه‌ ناكه‌ن‌و ته‌نانه‌ت به‌ره‌سمی‌  وه‌درۆی‌ ده‌خه‌نه‌وه‌، ته‌نیا قازانجی‌ ئه‌م كاره‌یان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ دوو روویی‌، ریاكاری‌، ترسنۆكی‌‌و نێوه‌رۆكی‌ راسته‌قینه‌ی‌ خۆیان پتر به‌ لایه‌نگره‌كانیان‌ و ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ له‌ نزیكه‌وه‌ ده‌یان ناسن، نیشان ده‌ده‌ن. چونكه‌ هه‌تا ئێستاش‌و، ئێستا له‌ هه‌موو كاتێك زیاتر به‌ خه‌یاڵی‌ خۆیان به‌ نهێنی‌‌و به‌ شێوه‌ی‌ ناڕه‌سمی‌ ئه‌م جۆره‌ پرۆپاگه‌نده‌یه‌ بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌. به‌ڵام به‌راستی‌ زۆر ساویلكه‌ن ئه‌گه‌ر پێیان وایه‌ ئه‌م دوو روویی‌یه‌یان بۆ كه‌س ده‌رنه‌كه‌وتوه‌، یا ئه‌م شتانه‌ی‌ له‌ بنه‌وه‌‌و به‌ نهێنی‌ ده‌یكه‌ن، به‌ حیسێبی‌ ئه‌وان نانووسرێ‌.

تاقمی‌ ناوبراو چلۆن ده‌توانن ئیددیعا بكه‌ن كه‌ ماڵپه‌ڕی‌ "مه‌هاباد ئینفۆ" كه‌ ناوه‌كه‌ی‌ لـێ‌ ده‌رچێ‌ هیچ پێوندی‌یه‌كی‌ دیكه‌ی‌ به‌ مه‌هاباد‌و شانازی‌یه‌كانیه‌وه‌ نیه‌، بڵیندگۆی‌ ئه‌وان نیه‌.  هه‌ر كه‌سێك بڕوانێته‌ سایتی‌ www.mehabad.info‌و چاوێك به‌سه‌ردێڕ‌و نێوه‌رۆكی‌ بابه‌ته‌كانی‌ دا بخشێنێ‌، ده‌ستبه‌جێ‌ بۆی‌ ده‌رده‌كه‌وێ‌:

  1. زۆربه‌ی‌ نزیك به‌ ته‌واوی‌ نووسه‌ران‌و خاوه‌نانی‌ بابه‌ته‌كان له‌ به‌رپرسان‌و كاربه‌ده‌ستان‌و ئه‌ندامانی‌ ئه‌و تاقمه‌ن. چه‌ند بابه‌تی‌ حه‌سه‌ن شه‌ره‌فی‌‌و ته‌یموور مسته‌فایی‌ پێش ئه‌وه‌ی‌ له‌ هیچ راگه‌یه‌ن‌و سایتێكی‌ دیكه‌دا بڵاوببنه‌وه‌، له‌و سایته‌دا بڵاو بوونه‌وه‌. بۆ نموونه‌ "ئاوڕدانه‌وه‌ له‌ گرفتی‌ نێوخۆیی‌ حیزبی‌ دیموكرات"، "ئوپۆزیسیۆنی‌ نێوخۆ یا ئۆپه‌راسیۆنی‌ تێكده‌ر"‌و..... هێندێك له‌ نووسه‌رانی‌ دیكه‌ی‌ ئه‌و سایته‌ش وه‌ك مه‌نسوور عه‌زیزی‌، دڵشاد جه‌مشیدی‌‌و عادل ئه‌لیاسی‌‌و.... له‌ فاڵانژه‌ ناسراوه‌كانی‌  ئه‌م تاقمه‌ن كه‌ به‌دوای‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ "دستورالعمل"ی‌ مانگی‌ گه‌لاوێژی‌ رابردووی‌ سكرتاریاكه‌یان بۆ شاهۆ حوسێنی‌‌و خوسره‌و به‌هرامی‌‌و به‌ مه‌به‌ستی‌ ئیفشاگه‌ری‌ له‌سه‌ر ئۆپۆزیسیۆنی‌ نێوخۆ، ئه‌م جۆره‌ سایت‌و وێبلاگانه‌یان وه‌ڕێ‌ خست.
  2. ئه‌م سایته‌ ته‌نیا خۆی‌ ته‌رخان كردوه‌ بۆ داكۆكی‌ له‌ تاقمی‌ پاوانخواز‌و شه‌ڕفرۆش‌و هێرش بردن بۆ سه‌ر كه‌سایه‌تی‌یه‌كانی‌ حیزبی‌ دیموكراتی‌ كوردستان‌و مام جه‌لال‌و یه‌كیه‌تیی‌ نیشتمانی‌. هێڵی‌ سه‌ره‌كیی‌ درۆ‌و چه‌واشه‌كاری‌یه‌كانی‌ ئه‌م سایته‌ بریتی‌یه‌ له‌وه‌ كه‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ له‌ رێگای‌ مام جه‌لال‌و یه‌كیه‌تیی‌ نیشتمانی‌یه‌وه‌‌و به‌ هاوده‌ستیی‌ عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن زاده‌ حیزبی‌ دیموكراتیان به‌م رۆژه‌ گه‌یاندوه‌. ئه‌وه‌ش كه‌ مسته‌فای‌ هیجری‌ حه‌سه‌ن شه‌ره‌فی‌، ته‌یموور مسته‌فایی‌‌و به‌ره‌ژێرتره‌كانیان له‌ وتووێژه‌كانیان دا، گومانی‌ هه‌بوونی‌ ده‌ستی‌  دوژمنان له‌ پشت ئه‌م له‌تبوونه‌ بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌‌و ئاماده‌ش نین ئه‌و دوژمن‌و لایه‌نه‌ ده‌ره‌كی‌یه‌ ناوببه‌ن، له‌م هێڵه‌ ته‌بلیغاتی‌یه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرێت.
  3. به‌ڕێوه‌به‌رانی‌ ئه‌م سایته‌ جگه‌ له‌وه‌ی‌ بۆخۆیان هه‌رچی‌ له‌ دژایه‌تی‌ له‌گه‌ڵ‌ مام جه‌لال‌و یه‌كیه‌تیی‌ نیشتمانی‌‌و عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن زاده‌‌و حیزبی‌ دیموكراتی‌ كوردستان به‌ قه‌ڵه‌میان دا هاتوه‌ له‌و سایته‌دا بڵاویان كردۆته‌وه‌، زۆر له‌و بابه‌ت‌و جنێونامانه‌ش كه‌ خۆیان‌و كه‌سانی‌ قین له‌ زگی‌ دیكه‌ به‌ دژی‌ حه‌سه‌ن زاده‌‌و ئۆپۆزیسیۆنی‌ نێوخۆی‌ پێشوو‌و حیزبی‌ دیموكراتی‌ كوردستان‌و یه‌كیه‌تیی‌ نیشتمانی‌ له‌ سایته‌كانی‌ دیكه‌دا بڵاویان كردۆته‌وه‌، له‌ "مه‌هاباد ئینفۆ"دا دایان ناون‌و لینكیان بۆ كردوون.

تاقمی‌ حه‌مه‌نه‌زیف ناتوانێ‌ ئیددیعا بكا‌و بڵـێ‌ ئه‌م سایته‌ هی‌ ئه‌وان نیه‌. چونكه‌ جگه‌ له‌وه‌ی‌ ناوی‌ نووسه‌ران‌و نێوه‌رۆكی‌ بابه‌ته‌كانی‌ شاهیدی‌ بۆ ئه‌م راستی‌یه‌ ده‌ده‌ن، ته‌نانه‌ت ناسنامه‌ی‌ ماڵپه‌ڕه‌كه‌ش ده‌یسه‌لمێنێ‌ كه‌ دانه‌ر یا سه‌رچاوه‌ی‌ ئه‌م سایته‌‌و، سایتی‌ ره‌سمی‌‌و سه‌ره‌كیی‌ ئه‌و تاقمه‌، واته‌ "كوردستان میدیا"، یه‌ك شتن. له‌م باره‌یه‌وه‌ سه‌رنجتان بۆ زانیاری‌یه‌ فه‌ننی‌یه‌كانی‌ پێوه‌ندیدار به‌ هه‌ر دوو سایت له‌ كۆتایی‌ ئه‌م وتاره‌دا راده‌كێشن. به‌ پێی‌ ئه‌م زانیارییانه‌ هه‌م ماڵپه‌ڕی‌ "مه‌هاباد ئینفۆ"‌و هه‌م ماڵپه‌ڕی‌ "كوردستان میدیا" هه‌ر دوویان له‌ سه‌ر سێروێرێكی‌ كانادایی‌ دانراون، به‌ ناوی‌ "شریف بیهروز"(كه‌سێكی‌ چالاكی‌ سه‌ر به‌و تاقمه‌‌و نوێنه‌ریان له‌ وڵاتی‌ كانادا) رجستێر كراون، ژماره‌ ته‌له‌فون‌و ئادره‌سمایلی‌ رجستێری‌ هه‌ر دووك سایت  ده‌قاوده‌ق یه‌ك شتن(*)!
بڕواننه‌ سه‌ردێری‌ هێندێك له‌ بابه‌ته‌كانی‌ ئه‌م سایته‌ی‌ سه‌ر به‌ تاقمی‌ حه‌مه‌نه‌زیف كه‌ له‌ خزمه‌ت هێڵی‌ ته‌بلیغاتیی‌ دروستكردنی‌ سێ‌ گۆشه‌ی‌ "كۆماری‌ ئیسلامی‌"، "مام جه‌لال‌و یه‌كیه‌تیی‌"‌و عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن زاده‌‌و حیزبی‌ دیموكراتی‌ كوردستان" دان:

  1. پیلانه‌كانی‌ رێژیمی‌ مه‌لاكان له‌ قالبێكی‌ دیكه‌دا داوێنی‌ حیزبی‌ دیموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێرانیان گرته‌وه‌
  2. حه‌سه‌نزاده‌‌و ده‌سته‌‌و دایره‌كه‌ی‌ حیزبی‌ دیموكراتیان هه‌رزانفرۆش كرد
  3. تاڵه‌بانی‌ خاوه‌نی‌ ئه‌ستوورترین فایلی‌ دژ به‌ كورده‌ له‌ سه‌رانسه‌ری‌ مێژوودا، نووسینی‌ هه‌یشوور ] له‌سه‌ر كێشی‌ ته‌یموور[
  4. كێ‌ به‌رپرسی‌ له‌تكردنی‌ حیزبی‌ دیموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێرانه‌؟ حه‌سه‌ن ئه‌یوبزاده‌ (قسه‌ی‌ ناوبراو‌و فاڵانژه‌كانی‌ ئه‌و تاقمه‌ كه‌ له‌ گرووپمایلی‌ نێوخۆییان دا بڵاویان كردۆته‌وه‌، یه‌ك شته‌. له‌تبوونی‌ حیزبی‌ دیموكرات ئاكامی‌ سه‌فه‌ری‌ هاوكاتی‌ تاڵه‌بانی‌ بۆ تاران‌و دیدار له‌گه‌ڵ‌ ئه‌حمه‌دی‌ نه‌ژاده‌)!
  5. یه‌كیه‌تیی‌ نیشتمانیی‌ باشتره‌ رابردووی‌ خۆی‌ له‌بیر نه‌كات
  6. پیاوانی‌ مه‌لا عه‌وڵای‌ حه‌یاكی‌، به‌ سازی‌ روونكردنه‌وه‌ی‌ مه‌كته‌بی‌ راگه‌یاندنی‌ یه‌كیه‌تیی‌ نیشتمانی‌ سه‌ما ده‌كه‌ن.
  7. روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر روونكردنه‌وه‌ی‌ (به‌ ناو دڵسۆزێكی‌ كوردستانی‌ ئێران)
  8. هه‌ره‌شه‌كانی‌ یه‌كیه‌تیی‌ نیشتمانی‌ كوردستان له‌ حیزبی‌ دیموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران
  9. سه‌باره‌ت به‌ روونكردنه‌وه‌ی‌ مه‌كته‌بی‌ راگه‌یاندنی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان
  10. راگه‌یاندراوی‌ ده‌سته‌ی‌ به‌ڕێوه‌بردنی‌ ماڵپه‌ڕی‌ هه‌ڵوێست له‌سه‌ر راگه‌یاندراوی‌ مه‌كته‌بی‌ راگه‌یاندنی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانیی‌ كوردستان
  11. وتووێژی‌ چه‌كۆ ره‌حیمی‌ له‌گه‌ڵ‌ ژماره‌ 41ی‌ حه‌وتوونامه‌ی‌ "ئاوێنه‌"

ئه‌مه‌ش چه‌ند كۆپله‌یه‌ك له‌ یه‌كێك له‌ بابه‌ته‌كانی‌ مه‌هاباد ئینفۆی‌ تاقمی‌ ناوبراو كه‌ ئیددیعا ده‌كا یه‌كیه‌تیی‌ نیشتمانی‌ له‌ مێژه‌ هه‌وڵ‌ ده‌دا له‌ رێگای‌ عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن زاده‌وه‌، حیزبی‌ دیموكرات به‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ بفرۆشێ‌‌و، ده‌مڕاستی‌ سلێمانیی‌ ئه‌و تاقمه‌ش حاشای‌ لـێ‌ ده‌كا‌و وشه‌ به‌ وشه‌ی‌ ره‌ت ده‌كاته‌وه‌‌و! داوای‌ ئادره‌سه‌كه‌ی‌ ده‌كا:
"
یه‌كیه‌تیی‌ نیشتمانی‌ كه‌ ئومێدی‌ نه‌ما جارێكی‌ دیكه‌ كادر‌و پێشمه‌رگه‌ی‌ حیزبی‌ دیموكرات بفرۆشێت به‌ ئاشكرا، ئێستا هاتوه‌ له‌ رێگای‌ چه‌ند كه‌سێكی‌ وه‌ك مه‌لا عه‌وڵای‌ حه‌سه‌نزاده‌‌و جه‌ماعه‌ته‌كه‌یه‌وه‌ فوازێك دروست بكات بۆ قڵیشانه‌وه‌ی‌ په‌یكه‌ری‌ حیزبی‌ دیموكرات‌و فرۆشتنی‌ ئه‌و حیزبه‌ به‌ كۆماری‌ ئیسلامیی‌ ئێران! ئه‌وان به‌ ئاشكرا پێشمه‌رگه‌و ئه‌ندامانی‌ حیزبییان به‌ كۆماری‌ ئیسلامیی‌ ئێران ده‌فرۆشت‌و له‌ولاوه‌ ده‌یانچپاند به‌ مامۆستا عه‌بدوڵڵادا كه‌ هیچ نییه‌ هه‌ر ئه‌م جاره‌یه‌، با كۆماری‌ ئیسلامیی‌ ئێران لێمان تووڕه‌ نه‌بێت!

ئێستا كه‌ مه‌لا عه‌بدوڵڵا ئه‌و كێشه‌یه‌ی‌ خستۆته‌ نێوحیزبی‌ دیموكرات‌و بووه‌ به‌ جاشی‌ مام جه‌لال تاڵه‌بانی‌، مه‌به‌ست چیه‌؟ ئایا ئه‌وه‌ی‌ كه‌ كاك چه‌كۆ ره‌حیمی‌ باسی‌ كردوه‌ كفره‌؟ بۆ مامۆستا‌و داروده‌سته‌كه‌ی‌ مامۆستا ئێستاش ده‌یانه‌وێت، رێبه‌رایه‌تی‌ ئه‌وڕۆی‌ حیزب ئه‌و شتانه‌ بشارێته‌وه‌؟ بۆ پێیان وایه‌ كه‌ به‌ قازانج نیه‌ باسی‌ ئه‌و شتانه‌ بكه‌ن؟!
له‌ راستی‌دا ئێستا له‌ لای‌ هه‌مووان روون بووه‌ كه‌ مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‌ له‌ رێگای‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانییه‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ حیزبی‌ دیموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران ده‌كات! ئه‌وه‌ له‌ خیانه‌ت زیاتر هیچی‌ دیكه‌ نییه‌.
به‌ڵام خه‌ڵك‌و خوێنه‌ران با دوای‌ ئاگاداربوون له‌م زانیارییانه‌ قه‌زاوه‌ت بكه‌ن، ئایا ئه‌مانه‌ نیشانه‌ی‌ بوختان به‌خۆكردنی‌ عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن زاده‌ن ـ وه‌ك عیرفان ره‌هنموون ده‌ڵـێ‌ ـ یا به‌ڵگه‌ن بۆ بوختان كردنی‌ ئه‌م تاقمه‌ به‌ حه‌سه‌ن زاده‌‌و حیزبی‌ دیموكراتی‌ كوردستان؟! با ده‌مڕاستی‌ سلێمانیی‌ تاقمی‌ ناوبراو‌و هاوده‌سته‌كانی‌ بزانن هه‌روا كه‌ ئه‌م دووروویی‌یه‌یان شاراوه‌ نه‌ماوه‌ته‌وه‌، ئه‌و درۆو چه‌واشه‌كاریانه‌ش كه‌ به‌ دژی‌ حه‌سه‌ن زاده‌‌و حیزبی‌ دیموكراتی‌ كوردستان‌و گرێدانیان به‌ یه‌كیه‌تیی‌ نیشتمانی‌‌و كۆماری‌ ئیسلامی‌ له‌ سایتی‌ "رۆشنایی‌ ئونلاین"‌و هێندێك راگه‌یه‌نی‌ دیكه‌دا‌و به‌ ناوی‌ ساخته‌وه‌ بڵاوی‌ ده‌كه‌نه‌وه‌، ناشاردرێته‌وه‌. با له‌ جیاتی‌ په‌نابردن بۆ دووڕوویی‌‌و  به‌ چه‌ند سه‌ر رۆیشتن‌و پروپاگه‌نده‌ی‌ ناواقیعی‌ بۆ داپۆشینی‌ "هه‌ره‌سهێنانی‌ خۆیان"‌و چاره‌نووسێك كه‌ به‌سه‌ر حیزبی‌ دیموكراتیان هێنا، بیرێكی‌ جیددیتر‌و به‌رپرسانه‌تر‌و عاقڵانه‌ له‌ حاڵی‌ خۆیان بكه‌نه‌وه‌‌و فێربن له‌گه‌ل خه‌ڵك‌و لایه‌نه‌ سیاسی‌یه‌كان‌و لایه‌نگرانیان راشكاو‌و، یه‌كڕوو بن. ئه‌گینا درۆ‌و ده‌نگۆكانی‌ داهاتووشیان وه‌ك هی‌ له‌مه‌وبه‌ریان ئاشكرا ده‌بن‌و به‌شی‌ سیاسه‌تكردنێكی‌ موحته‌ره‌مانه‌ ئیعتباریان نامێنێت.

كومیسیۆنی‌ راگه‌یاندنی‌

حیزبی‌ دیموكراتی‌ كوردستان

20/12/1385
03/11/2007

 

ئه‌مه‌ش ناسنامه‌ی‌ هه‌ر دوو سایتی‌ "كوردستان میدیا"‌و "مه‌هاباد ئینفۆ"، كه‌ یه‌ك خاوه‌ن‌و یه‌ك سه‌رچاوه‌یان هه‌یه‌:


www.kurdistanmedia.com
[whois.internic.net]
 Domain Name: KURDISTANMEDIA.COM
 Registrar: DIRECT INFORMATION PVT LTD D/B/A PUBLICDOMAINREGISTRY.COM
 Whois Server: whois.PublicDomainRegistry.com
 Referral URL: http://www.PublicDomainRegistry.com
 Name Server: NS1.SUPERHOSTING.CA
 Name Server: NS2.SUPERHOSTING.CA
 Status: ok
 Updated Date: 09-oct-2006
 Creation Date: 23-jul-2001
[whois.PublicDomainRegistry.com]
Registration Service Provided By: PLANETVELOCITY XLINTERNET CORPORATION
Contact: +011.5148781999
Domain Name: KURDISTANMEDIA.COM
Registrant:
 NA
 Sharif Behruz (shbehruz@hotmail.com)
 16 Corley Pvt
 Ottawa
 Ontario,k1v8t7
 CA
 Tel. +1.6132908880
 Fax. +1.6134212629
&nb
 sp;
Creation Date: 23-Jul-2001
Expiration Date: 23-Jul-2007
Domain servers in listed order:
 ns2.superhosting.ca
 ns1.superhosting.ca
Administrative Contact:
 NA
 Sharif Behruz (shbehruz@hotmail.com)
 16 Corley Pvt
 Ottawa
 Ontario,k1v8t7
 CA
 Tel. +1.6132908880
 Fax. +1.6134212629
Technical Contact:
 NA
 Sharif Behruz (shbehruz@hotmail.com)
&nbs
 p; 16 Corley Pvt
 Ottawa
 Ontario,k1v8t7
 CA
 Tel. +1.6132908880
 Fax. +1.6134212629
Billing Contact:
 NA
 Sharif Behruz (shbehruz@hotmail.com)
 16 Corley Pvt
 Ottawa
 Ontario,k1v8t7
 CA
 Tel. +1.6132908880
 Fax. +1.6134212629
Status:ACTIVE
www.MEHABAD.INFO
Domain Name:MEHABAD.INFO
Created On:22-Oct-2006 02:16:26 UTC
Last Updated On:22-Oct-2006 02:16:28 UTC
Expiration Date:22-Oct-2007 02:16:26 UTC
Sponsoring Registrar:Direct Information Pvt. Ltd. d/b/a PublicDomainRegistry.com (R159-LRMS)
Status:CLIENT TRANSFER PROHIBITED
Status:TRANSFER PROHIBITED
Registrant ID:DI_2335220
Registrant Name:Sharif Behruz
Registrant Organization:NA
Registrant Street1:16 Corley Pvt
Registrant Street2:
Registrant Street3:
Registrant City:Ottawa
Registrant State/Province:Ontario
Registrant Postal Code:k1v8t7
Registrant Country:CA
Registrant Phone:+1.6132908880
Registrant Phone Ext.:
Registrant FAX:+1.6134212629
< pre>Registrant FAX Ext.:
Registrant Email:shbehruz@hotmail.com
Admin ID:DI_2335220
Admin Name:Sharif Behruz
Admin Organization:NA
Admin Street1:16 Corley Pvt
Admin Street2:
Admin Street3:
Admin City:Ottawa
Admin State/Province:Ontario
Admin Postal Code:k1v8t7
Admin Country:CA
Admin Phone:+1.6132908880
Admin Phone Ext.:
Admin FAX:+1.6134212629
Admin FAX Ext.:
Admin Email:shbehruz@hotmail.com
Billing ID:DI_2335220
Billing Name:Sharif Behruz
Billing Organization:NA
Billing Street1:16 Corley Pvt
Billing Street2:
Billing Street3:
Billing City:Ottawa
Billing State/Province:Ontario
Billing Postal Code:k1v8t7
Billing Country:CA
Billing Phone:+1.6132908880
Billing Phone Ext.:
Billing FAX:+1.61
 34212629
Billing FAX Ext.:
Billing Email:shbehruz@hotmail.com
Tech ID:DI_2335220
Tech Name:Sharif Behruz
Tech Organization:NA
Tech Street1:16 Corley Pvt
Tech Street2:
Tech Street3:
Tech City:Ottawa
Tech State/Province:Ontario
Tech Postal Code:k1v8t7
Tech Country:CA
Tech Phone:+1.6132908880
Tech Phone Ext.:
Tech FAX:+1.6134212629
Tech FAX Ext.:
Tech Email:shbehruz@hotmail.com
Name Server:NS1.SUPERHOSTING.CA
Name Server:NS2.SUPERHOSTING.CA


(*)پێویسته‌ بگوترێ‌ شه‌ریف بێهرووز دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌م راستییانه‌ی‌ لـێ‌ له‌قاودرا، بۆ شوێنه‌ونكه‌ ناوی‌ خۆی‌‌و ژماره‌ی‌ ته‌له‌فون ‌و ئادره‌سی‌ مایل‌و هێندێك زانیاریی‌ دیكه‌ی‌ تایبه‌ت به‌ خۆی‌ له‌ سه‌ر ئه‌م سایته‌ لابرد‌و شتی‌ دیكه‌ی‌ له‌ جێگا دانا.

 سه‌ره‌وه‌. ده‌سپێک.

ئه‌م بابه‌ته‌ چاپ بکه‌!

   ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ هاوڕێکه‌ت بنێره:

© www.giareng.com
All rights reserved 2005.