Ö:: به‌ڕێوه‌چوونی‌ رێوره‌سمی‌ چوار شه‌مه‌سووری‌ له‌ كه‌مپه‌كانی‌ حیزب

سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ری کوردستان‌وکورد

به‌ڕێوه‌چوونی‌ رێوره‌سمی‌ چوار شه‌مه‌سووری‌ له‌ كه‌مپه‌كانی‌ حیزب
دوا سه‌عاته‌كانی‌ رۆژی‌ سی‌شه‌ممه‌ 22ی‌ ره‌شه‌ممه‌ی‌ 85ی‌ هه‌تاوی‌ له‌ كه‌مپی‌ "ئازادی‌" له‌ نزیك شاری‌ كۆیه‌ رێوره‌سمێكی‌ شاد به‌ بۆنه‌ی‌ چوار شه‌ممه‌سووری‌ به‌رێوه‌ چوو. له‌ نێو به‌شدارانی‌ ئه‌و رێوره‌سمه‌دا هه‌ر له‌ خه‌باتكاران‌و كه‌سایه‌تی‌یه‌ ناسراوه‌كانی‌ گه‌لی‌ كورد وه‌ك به‌رێزان حه‌سه‌ن زاده‌‌و جه‌لیل گادانی‌، ئه‌ندامانی‌ رێبه‌ری‌‌و كادر‌و پێشمه‌رگه‌كان‌و بنه‌ماڵه‌كانی‌ حیزبی‌ دێموكرات، كچان‌و كوڕانی‌‌و قوتابیان‌و خوێندكارانی‌ دێموكرات‌و كۆمه‌لێك میوان به‌رچاو ده‌كه‌وتن.

له‌ سه‌ره‌تای‌ رێوره‌سمه‌كه‌دا تێكۆشه‌رانی‌ دێرێنی‌ حیزبی‌ دێموكرات مامه‌قاله‌ی‌ سووتوو‌و كاك سه‌دیق قه‌وی‌ په‌نجه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ ئاگری‌ چوارشه‌ممه‌سوورییان كرده‌وه‌.

پاشان كچان‌و كوڕانی‌ لاو گه‌ڕی‌ هه‌ڵپه‌ركیی‌ كوردییان له‌ ده‌وری‌ ئه‌م ئاگره‌ رێك خست. هه‌ڵپه‌ركێ‌‌و ره‌شبه‌ڵه‌ك زیاتر له‌ كاتژمێرێكی‌ خایاند. له‌ گه‌ڵ‌ داهاتنی‌ تاریكی‌ به‌شداران به‌ره‌ به‌ره‌بڵاوه‌یان لێ‌ كردو له‌ ده‌وری‌ چه‌ندین ئاگری‌ دیكه‌ كه‌ لاوان‌و مێر منداڵان بۆ پێشوازی‌ له‌ دوا چوارشه‌ممه‌ی‌ ساڵ كردبوویانه‌وه‌ كۆبوونه‌وه‌.

هه‌ڵپه‌ركێ‌ لاوان‌و ئاگروكێن‌و خۆشی‌ نواندنی‌ منداڵان ‌ومێرمندالان تا تێپه‌رینی‌ چه‌ند سه‌عاتێك له‌ شه‌ویش هه‌ر به‌رده‌وام بوو.

له‌ كه‌مپه‌كانی‌ دیكه‌ی‌ حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانیش هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ ئاگر كرایه‌وه‌‌و دوایین چوار شه‌ممه‌ی‌ ساڵی‌ هه‌تاوی‌‌و كوردی‌، به‌ خۆشی‌‌و شادی‌ پێشوازی‌ لێ‌ كرا.

سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ری کوردستان‌وکورد







 سه‌ره‌وه‌. ده‌سپێک.

ئه‌م بابه‌ته‌ چاپ بکه‌!

   ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ هاوڕێکه‌ت بنێره:

© www.giareng.com
All rights reserved 2005.