Ö:: ئایا دێموکڕاسی ته‌نیا مافی ڕه‌ئی دانه؟ به‌شی سێهه‌م و کۆتایی

نووسینی: مسته‌فا شڵماشی

ئایا دێموکڕاسی ته‌نیا مافی ڕه‌ئی دانه؟ به‌شی سێهه‌م و کۆتایی

٧ ـ هه‌ر سێ ساڵ جارێک هه‌ڵبژاردن بکرێ بۆ ده‌سه‌ڵاته سیاسیه کلیدیه‌کان.

به شێوه‌یه‌کی ڕێک وپێک و به‌ردام به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردنه‌کان، قازانجێکی زۆری بۆ نیهادینه کردنی دێموکڕاسی هه‌یه. سێ ساڵ جارێک له مه‌حه‌ک دانه‌وه‌ی به‌رپرسان، هه‌م وه‌بیر هێنانه‌وه‌ی ئه‌رک و ئامانجه‌کانی به‌رپسانه و هه‌م مه‌یدان دانه به هێز و توانای تازه که له مه‌یدانی کرده‌وه دا خۆی نیشان بدا. دیاره مه‌رج نییه بۆ هه‌ر ئۆرگانێک سێ ساڵ جارێک هه‌ڵبژاردن بکرێ. بۆ هێندێک ئۆرگانی ده‌و‌ڵه‌تی سێ ساڵ زۆر که‌مه و به تایبه‌تی له په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ مه‌سه‌له ئابوریه‌کان دا ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه ده‌خوڵقێنێ.

به‌ڵام له کاری حیزبی و ڕێکخراوه‌یی دا ماوه زه‌مانێکی باشه و ئۆرگانه‌کان زیندوو ڕا ده‌گرێ. جگه له‌وه ده‌رفه‌تێکی باش ده‌خوڵقێنێ بۆ پێداچونه‌وه و تازه کردنه‌وه‌ی پلان و سیاسه ته کان ـ هه روه ک ده بێته هۆی به شدار کردنی که سانی زۆرتر له ئۆرگانه کلیدیه کان دا ـ ئه وه ش به نۆبه ی خۆی ڕێگا خۆش ده کا بۆ ئه وه ی کادری زۆرتر له ڕادده ی ڕێبه رایه تی دا تاقیکردنه وه به ده ست بێنن و حیزب یا ڕێکخراو ته نیا چاویان له چه ند که سی ناسراو نه بێ، به ڵکو بۆ هه ر پۆستێک چه ندین کاندیدا هه بێ و به ده نه مه ودای هه ڵبژاردنی زۆرتر بێ ـ

٨ ـ که سی یه که م ته نیا بۆ دوو ده وره هه ڵبژێردرێ، مه گه ر قازانجی گشتی غه یری ئه وه بخوازێ له هه ڵبژاردنی که سێکی تایبه تی دا. که سی یه که م چ له ده و ڵه ت و چ له حیزب دا باشتر وایه لانی زۆر بۆ دوو ده وره حه قی خۆ کاندید کردنه وه ی هه بێ ـ دیاره له کاری دێمو کڕاتیک دا باش نییه هیچ قانونێک موتڵه ق بێ و پێویسته ته بسه ره ی هه بێ بۆ حاڵه تی نا ئاسایی، واته له هێندێک هه ل ومه رج دا که قازانجی گشتی ده ی سه پێنێ، بتوانرێ بۆ ماوه یه کی کاتی له و قانونه چاو پۆشی بکرێ ـ ئه وه ی له کاته که ش گرنگتره ئه وه یه که ده سه ڵاتی یه که م نه بێته ده سه ڵاتی مو تڵه ق ـ میکانیزمی چاوه دێری و لێپرسینه وه هه بێ ـ جێگای داخه که ئێستا له نێو هێندێک حیزبی سیاسی له کوردستان دا، به ر پرسان به پێویستی نازانن، وه ڵامی هیچ که س بده نه وه و به رپرسایه تی هیچ هه ڵه یه ک وه عۆده بگرن ـ هیچ ئۆرگانێکی ده و ڵه تی یا حیزبیش ناتوانێ له شه خسی یه که م بپرسێته وه ـ له وڵاتانی به ڕاستی دێمو کڕات دا شه خسی یه که م و ته نانه ت جاری وایه هه مو به رپرسانی پله یه ک به خاتری شکستێک که به سه ر گه له که یان دا، یا به سه ر حیزبه که یان دا هاتوه، ده ست له کار ده کێشنه وه و مه یدان بۆ که سانی دیکه هه موار ده که ن تا هه ڵه کان قه ره بو بکه نه وه ـ که چی له وڵاتی ئێمه حیزبه که لێک هه ڵده وه شێ، هێشتا به ر پرسی یه که م و دووه م خۆیان به به رپرس نازانن ـ ته نانه ت زۆر به ئاشکرا ڕاده گه یه نن که هه ر به پێویستی نازانن، هۆی شکسته که بڵێن و ته نیا وه ڵامیان بۆ ڕاگه یه نه ره گشتیه کان ئه وه یه که : ئێمه‌ كارێكمان نه‌‌كردووە كه‌ پێویست به‌ روونكردنه‌‌وە بكات سه یر ئه وه یه هه رسه ر که وتنێک دا، له هه ر زه مانێک دا به ده ست هاتبێ تێیدا شه ریکن، به ڵام خۆیان له شکسته کانی سه ر ده می ده سه ڵاتی خۆیان به ساحه ب ناکه ن.

٩ ـ ئه و زۆرایه تیه ی به ڕێگای هه ڵبژاردن ده سه ڵاتی به ده سته وه گرتووه، له سه ری واجبه که ئازادی بۆ ته ک ته کی که سه کانی نێو ئه و کۆ مه ڵه خه ڵکه ی هه ڵیان بژاردوه، دابین بکا.

باشترین مه حه ک بۆ پێوانه ی ڕادده ی دێمو کڕاتبونی زۆرینه ی ده سه ڵاتدار، شێوه ی هه ڵس و که وتی ئه و له گه ڵ که مینه یه ـ ڕه فتاری ده سه ڵات له گه ڵ لایه نگرانی خۆی، نابێته سه نگی مه حه ک بۆ بۆ دیاریکردنی ڕادده ی دێموکڕاتبونی ده سه ڵات ـ دروشمی ئازادی و دێموکڕاسی بۆ هه مو کۆمه ڵگایه، نه ک ته نیا بۆ ئه وانه ی ده سه ڵاتیان به ده سته وه یه و لایه نگره کانیآن ـ گه وره ترین گرفتی پڕۆسه ی دێموکڕاسی له هه مو وڵاته دواکه و توه کاندا ئه وه یه که هه ر ده سته و تاقمه ی ، ئازادی و دێموکڕاسی ته نیا بۆخۆی ده وێ ـ هه رچی ئه و ده ڵێ مو به مو ڕاسته و هه رکه س لێی لادا، هه زار و یه ک تاوانی ده خرێته پاڵ و نه ک ته نیا له هه مو شتێک بێبه ش ده کرێ، به ڵکو به دژ حیساب ده کرێ و سزا ده درێ.

له وڵاتانی دێموکڕات دا زۆر جار تاقه یه ک ئه ندامی پاڕله مان ده و ڵه تی زۆرینه ده خاته ژێر پرسیار و وه ڵامی لێ ده خوازێ، که چی له لای ئێمه نیوه ی کۆمه ڵ یا ئه ندامانی حیزبێکیش که من بۆ ئه وه ی به رپرس گوێ له داخوازیه کانیان بگرێ، یا وه ڵامیان بداته وه ـ لێره دا باسی ڕێژیمه دیکتاتۆره کان هه ر ناکه ین، چو نکه جێگای ئه وان دیاره و ئه وان له گه ڵ ئازادی و دێمو کڕاسی شه ڕیانه ـ ئه وه ی جێگای داخه ئه وه یه که هێزه دێموکڕات و ئازادیخوازه کان، دێموکڕاسی پێشێل بکه ن و ئازادی نه ده ن به که مینه ی به ر ده ستی خۆیان ـ

به تایبه ت له نێو ئه و حیزب و ڕێکخراوانه دا که بۆ ڕزگاری نه ته وه یی تێده کۆشن، به هیچ شێوه یه ک ڕه وا نییه ئازادی سنوردار بکرێ ـ زۆرجار به به هانه ی پاراستنی دیسیپلین و نه هێنی پێش به ئه ندامان ده گیرێ که بیر و بۆچونی خۆیان ده ر ببڕن ـ پاساو بۆ ئه و کاره ش ئه وه یه که با له ئۆرگانی ته شکیلاتی دا نه زه ری موخالیف بگو ترێ ـ به موافیق هه رچی بلێی، ته نانه ت ئه گه ر له باری سیاسیه وه به قازانجی ڕێگاکه ش نه بێ، هه ر باشه و هیچ گرفتی نییه، به ڵام هه ر که جیاواز بو له بۆچونی به ر پرسان، ئه وا ده بێته باسی سه ر و جیابیری له سه ر سزا ده درێ ـ ڕاسته ئه ندامی هیچ ڕێکخراوێکی سیاسی بۆی نییه نه هێنیه کانی ڕێکخراوه که ی به رێته ده رێ، به ڵام ده ربڕینی بیر و ڕا له مه سه له ئاشکراکان نه ک ته نیا مافێکی ڕه وایه، به ڵکو ئه رکی سه رشانی هه ر که سێکی سیاسیه ـ هه رکه س له هه ر ڕێکخراوێک دا خاوه نی نه زه ری خۆی نه بێ، له کۆتایی دا زه ڕبه له ڕێکخراوه که ده دا، چونکه بۆ خۆی ده بێته که سێکی گوێ له مست و فرسه ت ته ڵه ب و یارمه تیش ده کا به دروستبونی دیکتاتۆر له نێو ڕێکخراوه که دا.

١٠ ـ ئه وه مافی که مایه تی نێۆ گۆڕه پانی سیاسی ئه و کۆمه ڵگایه شه، که دابین کرانی ئه و ئازادیانه له سه ر زۆرایه تی ده سه ڵات دار بکاته مه رج .

ئه و ڕۆژانه زۆرجار له سایته ئینته رنێتیه کاندا به ر چاو ده که وێ که، پێویسته که مینه ڕێز له بیر و ڕای ڕه ئیده ران بگری و په یڕه وی له زۆرینه بکا ـ ئه و بۆچونه ڕاسته، به ڵام مه رجێکی زۆر بناغه ییشی هه یه، ئه و یش ئه وه یه که زۆرینه به پێی پرێنسیپه کانی دێموکڕاسی هه ڵس و که وت بکا و ڕێزی ته واو له که مینه بگرێ ـ که مینه هه ر وه ک ئه رکی هه یه، مافیشی هه یه ـ پێویسته له لایه ن زۆرینه وه مافه کانی به ته واوی دابین بکرێن ـ بۆوێنه له نێو حیزبێکی سیاسی دا نابێ جیاوازی دابنرێ له نێوان ئه و که سانه ی که پشتیوانی له بۆچونی به رپرسان ده که ن و ئه و که سانه دا که بۆچونی جیاوازیان له هێندێک مه سه له ی ڕۆژ دا له گه ڵ به پرسان هه یه ـ یا جیاوازی دابنرێ له نێوان ئه و که سانه دا که ده نگیان به به رپرسان داوه له گه ڵ ئه و که سانه ی که ده نگیان پێ نه داون ـ جگه له وه ش، هه ڵبژاردن پێویسته به ده نگی ڕاسته وخۆ و نه هێنی بێ، له ڕاستیدا ئه و هه ڵبژاردنانه ی که هه موان بزانن کێ ده نگی به کێ داوه و چه ند که س لایه نگری فڵان و چه ند که س لایه نگری فیساره ڕێبه رن، هه ر له جێدا هه ڵبژاردنه که ناچێته چوارچێوه ی دێمو کڕاسیه وه و قانونی نییه ـ خۆ ئه گه ر دوای ئه وه که مینه خرایه ژێر فشاره وه، هه ر به ته واوی نادێموکڕاتیه ـ ئه گه ر قه رار بێ هه رکه سه دوای ده نگ دان دمی خۆی ببه ستێ و هه رچی کاربه ده ستان کردیان و گوتیان هه ر په سندی بکا، ئه وه ته نیا مافی ده نگدان دراوه به کۆمه ڵگا، یا به به ده نه ی ڕێکخراو ـ بۆیه که مینه حه قی خۆیه تی که ڕه خنه بگرێ و داوای چاکسازی بکا و ئه گه ر وه ڵامی نه درایه وه، هه ڵوێست بگرێ.

١١ ـ زۆرایه تی ده سه ڵات دار له به رامبه ر ئه و هه ڵانه ی که له کاتی ده سه ڵاتی دا ده یان کا به ر پرسه و پێویسته له به رده م گه له که ی، کۆمه ڵگاکه ی ، حیزبه که ی یا ڕێکخراوه که ی دا وه ڵام ده ر بێ و ئه گه ر هه ڵه که ی ئه وه نده گه وره بێ که له تمه له دێموکڕاسی یا ئاسایشی نه ته وه یی، یا ئامانج و پرێنسیپه کانی حیزبی یا ڕێکخراوه یی بدا، پێویسته ده ست له کار بکێشێته وه وئه گه ر ئه ویش نه ی کا مافی ئه و کۆمه ڵه یه

که ده سه ڵاتی داوه تێ، ده سه ڵاته که ی لێ بستێنێته وه ـ بێگو مان هه مو ئینسانێک هه ڵه ده کاـ به رپرسانیش هه رچه ند زاناش بن هه ڵه ده که ن ـ ئینسان کاتێک هه ڵه ناکا، که هیچ کارێک نه کا ـ که وابو هه ڵه کردن نه عه یبه و نه تاوان ـ عه یب له وه دایه که مرۆڤ هه ڵه ی کردبێ و ددانی پێدا نه نێ، یا نه ی هه وێ ده رسی لێ و ه رگرێ ـ له وه ش خراپتر ئه وه یه که ئه گه ر که سانێک قامکیان له سه ر هه ڵه که ی دانا، له گه ڵیان بکا ته کێشه، حاشا له هه ڵه کانی بکا و ڕه خنه گران به دوژمنی خۆی بزانێ ـ خۆ ئه گه ر زیاتر بڕواو خه ڵکی له سه ر ڕه خنه گرتن سه زا بدا، ئه وا ده که وێته خانه ی دیکتاتۆریه وه ـ که وابو به پێی پرێنسیبی دێموکڕاسی، ده سه ڵاتدار پێویسته له هه ڵه ی ئه وتۆ دا که له تمه له قازانجی گشتی ده دا، داوای لێبوردن له کۆمه ڵ یا به ده نه ی خۆی بکا و ئه گه ر هه ڵه کان هێنده گه وره بن که ئه منیه ت، یا قازانجی نه ته وه یی بخه نه مه ترسیه وه، پێویسته ده ست له کار بکێشێته وه ـ هیچ هه ل و مه رجێک ناتوانێ پاساو بێ بۆ خۆ دزینه وه له به رپرسیاری بێ ـ له کۆمه ڵگایه کی زیندوو دێموکڕاتیک دا بێگومان ڕێگا به هیچ که س نادرێ که که ڵکی خراپ له ده سه ڵات وه ر گرێ و هه ر کۆمه ڵگا بۆخۆی له به ر پرسان ده پرسێته وه ـ به ڵام له کۆمه ڵگای دواکه وتو دا، ئه وه چینی ڕووناکبیرن که ده بێ له ڕێگای ڕه خنه ی دروستکه ره وه به ر پرسان ووشیار بکه نه وه ـ

که چی به داخه وه هێندێکجار هه ر چینی خوێنده وارن که پشتی ده سه ڵاتداران ده گرن و ته نانه ت هه ڵه کانی بۆ داده پۆشن ـ بۆ ئه و کاره شیان پاساوی جۆراو جۆر دێننه وه و له ڕاستی دا کارێک ده که ن که له جیاتی ووشیار کردنه وه ی کاربه ده ستان، یارمه تی ده که ن به به ره و هه ڵدێر بردنی ئه وان ـ دیاره که باسی ڕه خنه ش ده که ین، پێویسته ئه وه مان له به ر چاو بێ که ڕه خنه ده بێ دروستکه ر بێ، نه ک ڕوخێنه رـ بۆڕه خنه گرتن پێویسته  به ڵگه ی حاشا هه ڵنه گر به ده سته وه بێ و له خۆڕا هێرش نه کرێته سه ر که س ـ جگه له وه ڕه خنه به هیچ شێوه یه که نابێ شه خسی بکرێ و تیڕۆڕی که سایه تی بکا ـ له هه موی گرنگتر ئه وه یه که کۆمه ڵگا، یا به ده نه ی ڕێکخراو بتوانێ له کاتی پێویست دا ئه و ده سه ڵاته ی که داویه تی به که سێک لێی وه ر گرێته وه ـ ئه و کاته یه که ده کرێ باس له وه بکه ین که  دێموکڕاسی به کرده وه پیاده کراوه ـ

١٢ ـ زۆرایه تی ده سه ڵاتدار ئه رکی سه ر شانیه تی که له ماوه ی ده سه ڵاتی دا هه و ڵ بدا کۆمه ڵگاکه ی، نه ته وه که ی،حیزبه که ی یا ڕێکخراوه که ی له پێشکه وتنه کانی دنیای ئه مڕۆ دوا نه که وێ ـ نه ک ته نیا ئه و پڕۆگرامه دێموکڕاتیکه ی که ڕه ئی ده ران پێیان سپاردوه به ڕێوه به رێ، به ڵکو به پێی سه ر ده م و ئاڵ و گۆڕه تازه کان، به رنامه و پلانی نێوده وره ییش داڕێژێ و به ڕێوه به رێ ، تا بتوانێ نوێنه رێکی باش بێ بۆ ئه و که سانه ی متمانه یان پێ کردوه و ده سه ڵاتیان پێ سپاردوه ـ

پێویست به ڕوونکردنه وه ناکا که ئه م سه رده مه، سه رده می خێرایی و ئاڵ و گۆڕه ـ زه مانی دۆگم دروست کردن و خۆ زیندانی کردن له نێو هێدێک پیرۆزیی داتاشراو دا به سه ر چو ـ هیچ که س ناتوانێ خۆی له کارتێکه ریی ئاڵ و گۆڕه کانی دنیای ئه مڕۆ ببوێرێ ـ هیچ یه که یه کی سیاسی، کۆمه ڵایه تی، ئابوری یا فه رهه نگیش ناتوانێ به رده وام بێ، ئه گه ر حیساب بۆ ئاڵ و گۆڕه کان نه کا و له زانست و تکنیکی ئه م سه رده مه که ڵک وه ر نه گرێ ـ ته نانه ت دوکانێکی چکۆله ش پێویستی به تازه کردنه وه ی به رده وام و پێشکه ش کردنی کالای تازه هه یه تا بتوانێ له کێ به رکێی بازاڕدا بیباته وه ـ  به تایبه ت ئه و ڕێکخراو و دامه زراوانه ی که ده یان هه وێ کۆمه ڵگایه ک به ڕێوه به رن یا مافی گه لێکی ژێر ده سته به ده ست بێنن، پێویسته به رده وام خه ریکی خۆ تازه کردنه وه و خۆ گو نجاندن له گه سه رده م بن ـ ئه و کاره ش به ر له هه مو شتێک به کادری بسپۆڕ و ئا گادار له گۆڕانکاریه کانی سه رده م ده کرێ ـ ئه رکی سه رشانی ڕێبه ران و کاربه ده ستانی هه ر ڕێکخراوێک ئه وه یه که هه وڵ بدا ئه فڕادی خۆی په روه رده بکا و ئاماده یان بکا بۆ به ڕێوه بردنی ئه رکه کانیان به شێوه یه کی زانستی ـ دنیای ئه مڕۆ دنیای پسپۆڕانه له هه مو بواره کان داـ ڕاستیه که ی ئه وه یه که ته نانه ت هێزی نیزامیش ناتوانێ، به سه ر هێزی زانست دا سه ر که وێ ـ زانیاری له سه ر ده می ئه مڕۆ دا قسه ی ئه وه ڵ ده کا و ئه م ڕاستیه ش هه ر به شێوه یه کی زانستی سه لمێنراوه ـ زانست و پسپۆڕی په یوه ندیه کی ڕاسته و خۆشیان هه یه له گه ڵ قوڵبو نه وه و نیهادینه بونی دێموکڕاسی دا ـ که سێکی زاناو پسپۆڕ زۆر هاسانتر مه سه له ی ئازادی تێده گاو گوێ له نه زه راتی مو خالیف ده گرێ ـ ئه گه ر کێشه یه کیش بێته پێش، که سێکی زانا زۆرتر بیر له ڕێگای مه نتیقی و عه قڵانی ده کاته وه و ناهێڵێ گرژی دروست بێ و په یوه ندیه کان به ره و ئاڵۆزی بچن ـ به داخێکی گرانه وه له کوردستان دا زۆرجار ته کڕه وی و مو تڵه ق گه رایی زه ڕبه ی گه وره ی لێ داوین و تو شی کاره ساتی زۆر دڵته زێنی کردووین ـ هه ربۆیه به بڕوای من پیاده کردنی ئه م به نده له دێموکڕاسی گه وره ترین ئه رکی سه رشانی به رپرسانه له هه مو ئاستێک دا.

١٣ ـ زۆرینه ی ده سه ڵاتدار ده بێ گۆێ له ڕه خنه و پێشنیاره کان بگرێ و به جیددی هه وڵ بدا که وه ڵامی گونجاو وپێویستیان بداته وه ـ ئه گه ر ناڕه زایه تی به پله یه کی ترسێنه ر گه یشت که قازانجی گشتی بخاته مه ترسیه وه ، پیێویسته له بیری چاره سه ریه کی بنه ڕه تی دابێ و ئه گه ر پێویست بێ، ده سه ڵاتیش دابه ش بکا یا ده ستی لێ هه ڵگرێ ـ یه کێک له بناغه هه ره گرنگه کانی دێمو کڕاسی مه سه له ی ئازادی ڕاده ربڕینه ـ دیاره ده بێ ئه وه له به رچاو بگیرێ که جێ به جێ کردنی ئه م بڕگه گرنگه ته نیا ئه وه ش نییه که خه ڵکی ئازادن، با هه رچی ده ڵێن بڵێن و کاربه ده ستانیش هه ر گوێیان لێ نه گرن ـ ئازادی بیر و ڕا کاتێک ده بێته به شێکی خو ڵقێنه ر له دێموکڕاسی که له لایه ن ده سه ڵاتدارانه وه که ڵکی لێ وه ربگیرێ ـ ئه و به شه له دێمو کڕاسی زۆرتریش گرنگی په یدا ده کا، که به شێکی به ر چاو له کۆمه ڵ له دژی حکومه ت یا به شێکی به ر چاو له به ده نه ی ڕێخراو له دژی ڕێبه رایه تی دێنه مه یدان و له گه ڵ هێندێک کرده وه ی ده سه ڵاتداران دژایه تی خۆیان ده ر ده بڕن ـ له هه ل و مه رجێکی ئاوادا ته نیا هه ڵوێستی دێمو کڕاتیک ئه وه یه که ده سه ڵات گوێ له داخوازه کانیان بگرێ و ڕێگا چاره بۆ گرفته کانیان بدۆزێته وه ـ خۆ گیفکردنه وه و هه ڕه شه کردن، سه زادان و تاوانبار کردنی ناڕزیان به گێره شێوێن و خه یانه ت و چی و چی هه مو ی ده که وێته خانه ی دیکتاتۆریه وه و هیچ پاساوێکی نییه ـ به تایبه ت له نێو حیزبه سیاسیه کان دا زۆر باوه که هه رکه س ڕه خنه ی له ده سه ڵات گرت خێرا به ر چه سپی خیانه تی لێ ده درێ و به به هانه ی شکاندنی پیرۆزیی حیزب، تۆمه تی ناڕه وای به سه ر دا ده سه پێنرێ ـ به ر پرسان زۆر هاسان ڕه خنه له خۆیان به هێرش بۆسه ر حیزب له قه ڵه م ده ده ن و ڕه خنه گر به لاده ر له ڕێبازی حیزب تاوانبار ده که ن ـ هیچ له خۆیان ناپرسن که بۆچی نه زه ری ئه وان به ڕێبازی حیزب داده نرێ و نه زه ری ئه ندامێکی دیکه به لادان له ڕێبازی حیزب ـ ئه وان به قازانجی خۆیان خۆ له و هه قه دێموکڕاتیکه ده بوێرن که هه ر ئه ندامێک هه یه تی، واته هه قی ده ر بڕینی بیر و ڕا ـ

١٤ ـ که مایه تی هه ر وه ک مافی هه ن ، ئه رکیشی له سه ر شانن ـ تا ئه و جێگایه ی که زۆرایه تی ، بناغه دێموکڕاتیه کان له به ر چاو ه ده گرێ و ڕێگابه ئه و ده دا وه ک به ر هه ڵستی سیاسی، نه زه راتی خۆی ڕاشکاوانه به یان بکا ، ئه ویش ده بێ پشتی زۆرایه تی بگرێ وبۆ وه دی هێنانی قازانجی گشتی یارمه تی به زۆرایه تی بکا تا له کار و باره کانی دا سه ر که وتو بێ ـ ئه رکی که مایه تیش ته نیا ڕه خنه گرتن نییه ـ ئه و پێویسته تابیعی قانون و بڕیاره کانی کۆمه ڵ یا حیزب بێ و تا ئه و جێگایه ی که ناکۆکیان له گه ڵ دێمو کڕاسی نییه به ڕێوه یان به رێ ـ ڕه خنه ش که ده گرێ نابێ ڕه خنه ی ڕوخێنه ر بێ و به مه به ستی شکاندن و دژایه تی له خۆڕا له گه ڵ ده سه ڵات بێ ـ به تایبه ت هیچ ڕه خنه یه ک نابێ بۆ شکاندنی که سایه تی بێ و به بێ به ڵگه و هۆی سه لمێنراو بگیرێ ـ  بێگومان ده بێ که مایه تی ڕێز بۆ ئه و بڕیارانه دانێ که به شێوه یه کی به ڕاستی دێموکڕاتی به زۆربه ی ده نگ په سند کراون و له چوار چێوه ی بناغه کانی دێمو کڕاسی دا ده گونجێن ـ هه ڵبه ت ئه و هه قه بۆ که مایه تی مه حفوزه که ئه گه ر شتێک به ده نگی زۆربه ش قه بوڵ کراوه به ڵام به قازانجی گشتی نییه، به ڕێگای خه باتێکی دێمو کڕاتیک دا هه و ڵ بدا له هه ڵبژاردنێکی دیکه دا ڕه ت بکرێته وه ـ

١٥ ـ دێمو کڕاسی نه ک ته نیا ده بێ به ڕادده ی پێویست هه بێ، به ڵکو ده بێ وه سیع بێ ـ کێشی هه بێ و بتوانی کۆمپرۆمی بکاـ له پێناوی ئامانجه گشتیه کان دا ده بێ بتوانێ ڕێگا چاره ی درێژ خایه ن بدۆزێته وه ـ ئه وانه ی سه ر کردایه تی پڕۆسه یه کی دێموکڕاتیک ده که ن ،پێویسته زانا، له سه رخۆ،پشو درێژ و به ڕاستی دێموکڕات بن ـ ده بێ له دیتنه وه ی ڕێگاچاره کان دا ، خۆ له گرژی بپارێزن ـ دێموکڕاسی سیستمێکی سیاسیه که له سه ر بناغه ی سازان و ڕازیکردن دامه زراوه ـ له و سیستمه دا به کار هێنانی هێز ته نیا بۆ دیفاع له قازانجه کانی گشتی ڕه وایه ـ ئه وانه ی که سه ر په رستی پرۆسه یه کی دێمو کڕاتیک ده که ن، ده بێ بۆ هه مو گرفتێک ڕێگا چاره ی دێمو کڕاتیک بدۆزنه وه ـ ئه وه ش ته نیا به وه ده کرێ که ئاماده بن ویستی به رامبه ره که شیان به راورد بکه ن و هه وڵ بده ن به ڕێگای وت و وێژ کێشه کان چاره سه ر بکه ن ـ له سیستمی دێمو کڕاتیک دا دۆگم بونی نیه و هه مو شتێک جێگای باسه ـ ته نانه ت زۆرجار ئه و بڕیارانه ی که به شێوه ی دێموکڕاتیکیش دراون، ئه گه ر ده رکه وێ هه ڵه ن، ده بێ بخرێنه به ر باس و به تێبینی زۆرتره وه هه ڵسه نگێنرێن و ئه گه ر پێویست بێ بگۆڕدرێن یا هه ڵوه شێنرێنه وه ـ دێموکڕاسی کێشدار و گونجاوه بۆ هه ر حاڵه تێک و هیچ گرفتێک نییه که له و سیستمه دا نه توانرێ چاره سه ر بکرێ ـ مه رجه که ی ته نیا ئه وه یه که ئه وانه ی پڕۆسه که به ڕێوه ده به ن، دێموکڕات، زاناو کراوه بن و به دڵ بیان هه وێ به شێوه ی دێموکڕاتیک بجوڵێنه وه ـ

١٦ ـ هیچ که س و هیچ ئۆرگانێک نابێ پیرۆز و مو تڵه ق بکرێ ـ به تایبه ت دێمو کڕاسی مۆدێرن به ته واوی دژی دروستکردنی کاریسما وهه ڵوێستی مو تڵه ق گه را و نه گۆڕه ـ دیاره ئه وه به و مانایه نییه که هه مو ڕۆژێ هه ڵوێست بگۆڕدرێ، به ڵام ئه گه ر به قازانجی گشتی بو،ده بێ ئیمکانی گۆڕینی هه بێ ، دیاره ئه ویش نه ک له سه ره وه ڕا، به ڵکو به پێی میکانیزمێکی دێمو کڕاتیک ـ گه وره ترین ده سکه وتی دێموکڕاسی ئه وه یه که قازانجی گشتی ده پارێزێ و به شێوه ی ده سته جه معی بڕیار ده دا ـ هه مو ئه وئۆرگان و که سایه تیانه ی که هه ڵده بژێردرێن و نوێنه راینتیان پێ ده سپێردرێ، به ر هه می خو دی سیستمه که ن و له سیستمه که گه وره تر نین ـ بۆیه ده سه ڵاتی موتڵه ق نادرێ به هیچ که س و هیچ ئۆرگانێک، چ له ده و ڵه ت و چ له حیزب دا ـ قانون له سه ره وه ی هه موانه و بۆ هیچ که س و ئۆرگانێک نییه خۆی له سه ره وه ی قانون ببینێ ـ هه ربۆیه له و سیستمه دا کاریسما جێگای نابێته وه و مو تڵه ق گه رایی له هیچ ڕادده یه کی به ر پرسیاری دا ڕێگای پێ نادرێ ـ په پێی ئه و میکانیزمه ی که له م سیتمه دا هه یه هه مو شتێک ده کرێ بگۆڕدرێ، ته نانه ت قانونێش که له سه روی هه مو ده سه ڵاتێکه وه یه ـ به گشتی ده کرێ بڵێین هیچ شتێک پیرۆز نییه، به ڵام تا ئه و کاته ی که به پێی میکانیزمی دێموکڕاتیک بڕیارێک ده درێ قانونه کانی مه وجود  له لایه ن هه مو که سێکه وه، به بێ له به رچاو گرتنی پله و پایه ی سیاسی، کۆمه ڵایه تی یا فه رهه نگی ده بێ ڕیعایه ت بکرێن ـ

١٧ ـ شه فافیه ت له کار و پڕۆگرامه کان دا ـ ڕاپۆرت دان به به ده نه ی ده سه ڵات له هه مو بواره کانی ماڵی، ئابوری، سیاسی، ئۆرگانی و ـ ـ ـ هتد تا ئه و جێگایه ی که له تمه له ئاسایشی گشتی نه دا ـ له پرۆسه ی دێمو کڕاسی دا هه مو کارێک ده بێ به ئاگاداریی خاوه نانی ئه سڵی که کۆمه ڵ یا به ده نه ی ڕێکخراون، بگا ـ ته نیا ئه و شتانه ی که به نه هێنی له قه ڵه م ده درێن و ئاشکراکردنیان زیان به قازانجی گشتی ده گه یه نێ، ده بێ له خه ڵک و به ده نه ی ڕێکخراو بشاردرێنه وه ـ راّپۆرتی هه مو کار و باره کان هه م له سه ره وه بۆ خوارێ و هه م له خوارێوه بۆ سه رێ پێویسته بدرێ به و که سانه یا کۆمه ڵه خه ڵکانه ی که په یوه ندیان به و کارانه وه هه یه ـ له هه مو بواره کانی ماڵی، سیاسی، ڕێکخراوه یی و په یوه ندی دا پێویسته ئاگاداری بدرێ و شه ففافیه ت هه بێ ـ مانای ئه وه یه که دارایی ده بێ به پێی بودجه به ندی به ئاگاداری ڕێکخراو سه رف بکرێ، ّپه یوه ندیه سیاسی و دیپڵۆماسیه کان به ئاگاداری جه مع بن و کاره کانی ڕێکخراوه یی به پێی بڕیاری ده سته جه معی به ڕێوه بچن ـ ئه و وت و وێژانه ی که له په یوه ندی له گه ڵ ماف و داخوازه کانی خه ڵک دا ده کرێن، ده بێ ڕابگه یه نرێن و به رده وام زانیاریان له سه ر بدرێ به کۆمه ڵانی خه ڵک ـ هه ر وه ها له په یوه ندی له گه ڵ ڕێکخراو دا، بۆ هیچ به رپرسێک نییه که شتی په یوه ندیدار به ڕێکخراوه که ی له و ئۆرگانانه بشارێته وه که له به رامبه ریان دا به ر پرسه ـ

١٨ ـ هه ڵبژاردنی به ره ی دێموکڕاسخوازی له په یوه ندیه کانی نێو نه ته وه یی دا وه ک هاو په یمان ـ دیاره ئه وه ڕێگا له وه ناگرێ که له سه ر بناغه ی قازانجی نه ته وه یی ، په یوه ندی له گه ڵ هه ر هێزێک بگیرێ، به ڵام نه ک وه کهاو په یمان ـ له وه ش گرنگتر ئه وه یه که نابێ هاو کاری و هاو په یمانی له گه ڵ ئه و هێزانه دا بگیرێ که له ڕاستی دا دژی ئامانجه گشتیه کانن ـ ئه و هێزانه ی که خۆیان به دێمو کڕات ده زانن، نابێ هاوپه یمانی بکه ن له گه ڵ ئه و هێز و ڕێژیمانه ی که دیکتاتۆرن ـ قازانجی کاتی له په یوه ندی دا، ناکرێ به نرخی ده ست هه ڵگرتن له به ها دێمو کڕاتیه کان و قازانجی گشتی به ده ست بهێنرێ ـ هه رچه نده په یوه ندی تاکتیکی له گه ڵ دوژمنیش دا ده گیرێ ، به ڵام کاتێک باسی هاوپه یمانی دێته گۆڕێ مه سه له که ده گۆڕێ ـ جگه له وه ش هه ر په یوه ندیه ک نرخی تایبه ته خۆی هه یه ـ بۆ وێنه ئه گه ر ڕێبه ری ڕێکخراوێکی کوردی له گه ڵ هێزێک په یوه ندی ده گرێ که ئاماده نییه ددان به مافه ڕه واکانی کورد دا بنێ، ئه وه ده بێته لادان له پرێسیپه کانی ڕێکخراوه که ی و هه ر له و کاته ش دا لادان له ڕێڕه وی دێمو کڕاسی ـ چونکه ئه ندامانی ڕێکخراوه که ی به شێوه یه کی دێمو کڕاتیک متمانه یان پێداوه بۆ ئه وه ی به پێی بڕیارات و ویسته کانی ڕێکخراوه که ی کار بکا و ئه مانه تدارێکی ڕاست بێ ـ هاو په یمانی هێزێکی دێموکڕاتیک ته نیا ده توانێ هێزێکی دیکه ی دێمو کڕاتیک بێ ـ ئه و هێزانه ی که له گه ڵ ئامانجه گشتییه کانی حیزبێکی تایبه تی دا دژایه تیان هه یه و به تایبه ت دژی ماف و داخوازه کانی ئه و کۆمه ڵه خه ڵکه یه که حیزبه که بۆی تێده کۆشێ ناتوانن ببنه دۆست و هاو په یمان ـ بۆ وێنه له ڕۆژهه ڵاتی کوردستان هێزی وه ک پان ئیرانیسته کان و سه ڵته نه ت ته ڵه به کان ناتوانن ببنه هاو په یمان و دۆستی حیزب و ڕێکخراوه کوردستانیه کان ـ مه گه ر ئه وه ی که به بڵاو کراوه ی ڕه سمی ڕێبه رایه تیه که یان ڕابگه یه نن که ئێران وڵاتێکی فره نه ته وه یه و هه ر نه ته وه یه ش مافی دیاریکردنی چاره نوسی خۆی هه یه ـ ئه وه ش به ڕاستی به و مانایه ده بێ که ئه و هێزانه له بنه ڕه ته وه خۆیان بگۆڕن، که قه ت کاری وا ناکه ن ـ

کۆتایی

نووسینی: مسته‌فا شڵماشی هوله‌ند ١٨/٣/٢٠٠٧

 سه‌ره‌وه‌. ده‌سپێک.

ئه‌م بابه‌ته‌ چاپ بکه‌!

   ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ هاوڕێکه‌ت بنێره:

© www.giareng.com
All rights reserved 2005.