Ö:: كۆبوونه‌وه‌ی حیزبی كه‌ران.....!!

نووسینی: خالید شه‌یدا

كۆبوونه‌وه‌ی حیزبی كه‌ران.....!!
دوێنێ كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانی
حیزبی كه‌ران ده‌ستی پێ كرد
له‌ نێویان دا لێیان بووه‌
گاره‌گار و مشتوومر
به‌رپرسێكیان هه‌ستا سه‌رپێ و
پڕ به‌ ده‌نگی هاواری كرد
به‌س نی یه‌ ئه‌و گه‌نده‌ڵی یه‌
هه‌تاكوو كه‌ی وازناهێنن
له‌به‌ر بۆنی گه‌نده‌ڵی
وه‌خته‌ گێژ و هێربین
یه‌كێك له‌ وان
هه‌ر هه‌مان كات بڕیاری دا
ده‌ست له‌ كار بكێشته‌وه‌
لێ هه‌ندێ ئه‌ندامی تر
ناڕازی بوون
یه‌كسه‌ر هه‌ڵسانه‌ سه‌رپێ و
ڕوویان تێكرد
نابێ گه‌وره‌م
ده‌ستت له‌ كار بكێشیه‌وه‌
وازبهێنی
پاشی تۆ كه‌سێ نی یه‌
پشت و په‌نامان بێت
خۆ گومانیش له‌ كه‌س ناكه‌ین
سه‌ركرده‌ و ڕابه‌رمان بێت
ده‌نا ده‌كه‌وینه‌
ناو گێژه‌نێك زۆر زه‌حمه‌ته‌
نه‌جاتمان بێت ..
ڕۆژنامه‌نووسێكیش هه‌ڵسا سه‌رپێ و
ڕووی له‌ په‌رله‌مان كرد و
هاواری كرد
به‌سه‌ چیتر باسی ئه‌م و ئه‌و مه‌كه‌ن
گه‌نده‌ڵی هه‌موو وڵاتی گرتۆته‌وه‌ و
بۆگه‌نی و وێرانی كرد
بۆیه‌ خه‌ڵك
له‌م سیسته‌مه‌ بێزار بووه‌
نه‌ باسی پاكسازی و چاكسازیش بكه‌ن
بێهوده‌یه‌
ده‌بێ له‌ خۆتانه‌وه‌ ده‌ست پێ بكه‌ن
دز و جه‌رده‌
هه‌ر خۆتانن
هه‌ر خۆتان تاوانبارن
ئه‌وه‌ نی یه‌ هه‌موو وڵاتتان دزی یه‌ و
له‌ سه‌ر خۆتان تاپۆ كردوه‌
خه‌ڵكی هه‌ژار و لێ قه‌وماویش
هیچیان نی یه‌
دڵیان پڕه‌ له‌ ڕك و كینه‌
له‌ گیانی خۆیان بێزار بوونه‌ .
بۆیه‌ ئه‌وه‌نده‌
له‌و سیسته‌مه ناڕازینه‌‌

نووسینی: خالید شه‌یدا....هانۆڤه‌ر 06.07.07

 سه‌ره‌وه‌. ده‌سپێک.

ئه‌م بابه‌ته‌ چاپ بکه‌!

   ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ هاوڕێکه‌ت بنێره:

© www.giareng.com
All rights reserved 2005.