Ö:: له‌ وه‌تی هه‌ین...!!

نووسینی: خالید شه‌یدا

له‌ وه‌تی هه‌ین...!!
ده‌ستمان بۆ خۆر هه‌ڵبریوه‌ و
پاڕاینه‌‌وه‌
هۆ مناره‌كه‌ی شێخی چۆلی
قه‌ڵاته‌پیره‌كه‌ی هه‌ولێر
ئێمه‌ش گه‌لێكی هه‌ژارین
له‌ وه‌تی هه‌ین
له‌ ناخه‌وه‌ زامدارین،
له‌به‌ر ئێش و ئازاری
زامه‌كانمام ده‌ناڵین
له‌ وه‌تی هه‌ین
له‌ واری خۆ هه‌ر غه‌ریبین
هه‌ر دوژمنیش خاوه‌ن ماڵه‌
له‌ وه‌تی هه‌ین
هه‌ر خۆری وڵاته‌كه‌مان ده‌دزن
بۆیه‌ هه‌موو ساڵێ به‌هاریمه‌
به‌ بێ گوڵه‌
له‌ وه‌تی هه‌ین
كه‌سێ نه‌بوو و كه‌سێ نی یه‌
خه‌م خۆرمان بێ
گوێ له‌ ئاهه‌ و ناڵه‌ و گریانمان بێ
جگه‌ له‌ كوشتن و بڕین
له‌وه‌تی هه‌ین
هه‌ر ژیانیان لێ تاڵ كردوین
وه‌كوو دۆم و قه‌ره‌جه‌كان
هه‌ر ڕۆژێ له‌ شوێنێ
هه‌وار هه‌ڵده‌ده‌ین
بێ ناسنامه‌ین
هیچ له‌ خۆمان ناپرسین
هه‌ر بێ ده‌نگین
خاكیان لێ زه‌وت كردوین و
بێ وڵاتین

نووسینی: خالید شه‌یدا

 سه‌ره‌وه‌. ده‌سپێک.

ئه‌م بابه‌ته‌ چاپ بکه‌!

   ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ هاوڕێکه‌ت بنێره:

© www.giareng.com
All rights reserved 2005.