Ö:: به‌شداری کومیته‌ی بلژیکی حیزبی دیموکراتی کوردستان له‌ کۆنفه‌رانسێک له‌ پارلمانی برۆکسێل.

کومیته‌ی بلژیکی حیزبی دیموکراتی کوردستان

به‌شداری کومیته‌ی بلژیکی حیزبی دیموکراتی کوردستان له‌ کۆنفه‌رانسێک له‌ پارلمانی برۆکسێل.
ڕۆژی دووشه‌ممه ڕێکه‌وتی
05/03/2007 له لایه‌ن ئه‌نستیتووی کورد له بروکسێل کۆنفرانسێک له پاڕڵمانی بروکسێل له‌ سه‌رکێشه‌ی کورد له سوریه‌دا به‌ڕێوه‌چوو. شایانی باسه که  کۆنفراسه‌که له‌لایه‌ن جێگری پارڵمانی ‌بروکسێل به‌ڕێز (Jan Béghin)ه‌وه به‌ڕێوه‌چوو و  به‌دوای ده‌ستپێکردنی به‌رمانه‌که کۆمه‌ڵێک که‌سایه‌تی و نوێنه‌ری پارته‌کورده‌کانی ڕۆژئاوای کوردستان وه‌ک پێشکه‌شکه‌ری باس و وتار تێیدا به‌شداربوون که بریتی بوون له:

1-       مه‌حه‌ممه‌د ماسله‌ن ساڵح (پارتی یه‌کێتی دێموکراتیک PYD)

2-       مه‌حموود هیسۆ (جه‌بهه‌ی دێموکراتیکی کورد)

3-       مه‌حه‌ممه‌د موسا(جه‌بهه‌ی یه‌کێتی دێموکراتیکی سوریا)

4-       یێنی ڤاندرلیندن(Jenny Vanderlinden) له Amnesty International

5-       ئه‌بدوڵ ئه‌حه‌د (نوێنه‌ری ئاسورییه‌کانی دێموکراتیک)

6-       زه‌کریا ئه‌ل‌ سوکال

7-       بارت ستایس Bart Staes  (ئه‌ندامی پاڕڵمان و له حیزبی سه‌وز)

8-       ده‌روێش فه‌رحۆ(به‌رپرسی ئه‌نیستیتۆی کورد له بروکسێل)

هه‌روه‌ها له دوای کۆتایی به‌شی یه‌که‌م و به‌شی دووهه‌می کۆنفڕانسه‌که کۆمه‌ڵێک پرسیار له ‌لایه‌ن به‌شداربوانه‌وه هاته‌گۆڕێ و کۆنفڕانسه‌که 4 کاتژمێری خایاند. له‌و کۆنفرانسه‌دا به‌رپرسی کومیته‌ی بلژیکی حیزبی دیموکراتی کوردستان '' کاوه ئاهه‌نگه‌ری'' به‌شدار بووه.

 سه‌ره‌وه‌. ده‌سپێک.

ئه‌م بابه‌ته‌ چاپ بکه‌!

   ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ هاوڕێکه‌ت بنێره:

© www.giareng.com
All rights reserved 2005.