Ö:: كومیته‌ی ڤانكۆوێری كانادا

حیزبی دێموكراتی كوردستان كومیته‌ی ڤانكۆوێری

كومیته‌ی ڤانكۆوێری كانادا
ڕۆژی پینج شه‌ممه ڕێكه‌وتی 8ی مارسی 2007ی زایینی هه‌یئه‌تێكی كومیته‌ی حیزبی دێموكراتی كوردستان له ڤانكۆوێر كه بریتی بوون له هاورێیان خه‌لیل ئه‌شكانی به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ و ئه‌نوه‌ر كه‌ریمی به‌رپرسی كومیته‌ و خاتو شكوفه باكیده ئه‌ندامی حیزب سه‌ردانی ده‌فته‌ری به‌ڕێز بیل سكسای ئه‌ندامی پارله‌مانی كاناداو چالاك له بواری مافی مرۆڤ، له ڤانكۆوێر كرد كه به گه‌رمی له لایه‌ن به‌ڕێز بیل سكسای پێشوازی له هاورێیان كرا. ته‌وه‌ره‌ی باسه‌كان بریتی بون له‌:

  • هۆكاره‌كانی له‌ت بونی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
  • سه‌ركوتی دڕندانه‌ و كوشتن و گرتنی خۆپێشانده‌رانی خه‌لكی شاره‌كانی مه‌هاباد و ماكوی كوردستان له مانگی فیوریه‌ی 2007ی زایینی له لایه‌ن به‌كرێ گیراوانی حكومه‌تی كۆماری ئیسلامی ئێران
  • پێش گرتن له به‌ڕێوه‌چونی مه‌راسمی 8ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان له ئێران به گشتی و كوردستان به تایبه‌تی له لایه‌ن ده‌سه‌لاتدارانی ڕێژیمی ئاخوندی ئێران
  • داوای هاوكاری له ده‌وله‌تی كانادا بۆ یارمه‌تی دان به په‌نابه‌رانی كوردی ناسراو به شیمالی عێراق له وڵاتی توركیه
  • دانی كۆمه‌لێك زانیاری گرینگ له مه‌ر ده‌ستتێوه‌ردانی ڕێژیمی ئێران بو ناسه‌قامگیری له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به گشتی و عێراق به تایبه‌تی و هه‌روه‌ها  دانی چه‌ند پێشنیارێك له لایه‌ن هه‌یئه‌تی كومیته‌ی حیزب له ڤانكۆوێر، به به‌ڕێز بیل سكسای.

له كوتایی چاو پێكه‌وتنه‌كه‌دا به‌ڕێز سكسای وێڕای د‌ربرینی داخی خوی بۆ له‌ت بونی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران به‌ڵێنی دا داواكاریه‌كانی كومیته‌ی ڤانكۆوێری حیزبی دێموكراتی كوردستان بگه‌ێنیه‌تێ پارله‌مانی كانادا. پێویسته بگوترێ ئه‌م چاو پێكه‌وتنه نزیك به یه‌ك كاتژمێری خایاند.

حیزبی دێموكراتی كوردستان كومیته‌ی ڤانكۆوێری (ڕۆژئاوای كانادا)

       10ی مارسی 2007ی زایینی

 سه‌ره‌وه‌. ده‌سپێک.

ئه‌م بابه‌ته‌ چاپ بکه‌!

   ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ هاوڕێکه‌ت بنێره:

© www.giareng.com
All rights reserved 2005.