Ö:: یادی پێنجی سێ ی 91

مامۆستا چالاک پشده‌ری

پانزه ساڵ پێش وه‌كو ئه‌مرۆ
به‌عسی كردیان هاوار و ڕۆ
ڕاپه‌ڕی شاری ده‌روازه,
ده‌ستیان كرده ئینتفازه
قه‌ڵای سته‌م كاریان ڕمان
ئه‌و ڕۆژه بویه به‌عسی قڕان
ڕێك خرابوون دوو دوو و سێ سێ
بۆ زه‌ماوه‌ندی پێنجی سێ
هه‌مووشانه چه‌كداره‌كان
له گه‌ڵ هه‌ندی له جاشه‌كان
به ئه‌مری نامه‌ی (ی.ن.ك)
پێنجی سێ بكه‌نه ته‌ناف
پێنجی سێ كرا به قه‌نا‌ره
به
‎‌ عسی دران له سێداره
هه‌ر له ڕۆژی پێنجی سێ دا
چۆكمان به به‌عسیان دا دا
به ڕاپه‌ڕین ئینتفازه
له ناو شاره‌كه‌ی ده‌روازه
یه‌كه‌م فیشه‌كی كوردستان
له ناو ڕانیه به‌عسیان ته‌زان
قه‌ڵای سته‌م كاران ڕما
شاریش ده‌روازه‌ی ناونرا
له وێوه نه‌ڕه‌ی دلێران
گه‌یشته هه‌موو كوردستان

( 03.03.2006 )  نه‌رویج

یادی پێنجی سێ ی 91

له یادی ئینتفازه                      سڵاو بۆ تۆده‌روازه
سڵاو بۆ شه‌هیدانت
                     سڵاو بۆ دانیشتوانت
ده‌روازه‌ی ڕاپه‌ڕیوم
                    شاری ڕانیه‌ی هه‌تیوم
كه‌سێك نیه تۆڵه‌ت بۆ بكا
            تۆ بكا به پارێزگا
تۆ شایه‌نی پارێزگای
                  تۆ مۆم بوی بۆ كورد هه‌ڵكرای
هیوادارین له‌م یاده
                   حكومه‌ت ئاورێكت لێ ده
تۆ مایه‌ی ڕزگاری بووی
               چۆكت به دوژمن داده
له سایه‌ی تۆ كوردستان
               ئازاد بوو بۆ هه‌موومان
پیرۆزبێ لێت ئه‌م رۆژه
               ڕۆژێكی زۆر پیرۆزه
ڕۆژێكه له مێژووی كورد
              ناوی ده‌روازه‌ت ده‌ركرد
له كۆتای دا ئه‌ڵێم
                     بژی حكومه‌تی هه‌رێم
ده‌روازه له یاد مه‌كه‌ن
               خزمه‌تی زۆری پێ بكه‌ن

( 05032007 )  نه‌رویج

بۆ یادی 5ی سێ

پێنجی سێ بوو شاری رانیه‌م
راپه‌رینی به‌رپا کرد
پێنجی سێ بووده‌ ر وازه‌که‌م
دوژمنی خه‌ڵتانی خوێن کرد
پێنجی سێ بووشاری رانیه‌م
به‌ده‌روازه‌ ناوی ده‌رکرد
به‌رهه‌می پێنجی ئازاره‌
حوکمه‌تمان به‌ر قه‌راره‌
به‌ر هه‌می پێنجی ئازاره‌
کودروستانمان بێ ئازاره‌
وا به‌رهه‌می ڕاپه‌رینه‌
کوردوستانمان بێ دوژمنه‌
یادی ڕاپه‌رینه‌ وایه‌
کوردوستانمان هه‌ر ئاوایه‌
بێ نه‌وت و بێ کاره‌بایه‌
هه‌ر کاتی داکۆکی ئه‌که‌ی
ئه‌ڵێن حوکمه‌تمان ساوایه‌
سه‌د هاوار بۆ تۆ خودایه‌
حوکمه‌ته‌که‌مان گه‌وره‌یه‌ و
که‌ چی قاچی له‌ دوو نایه‌

ئه‌مڕۆ یادی پێنجی سێ یه‌
زه‌ماوه‌نده‌ له‌ گشت جێیه‌
له‌م رۆژه‌دابوو له‌ بیتوێن
راپه‌ری خه‌ڵک له‌ گشت شوێن
ئه‌م رۆژه‌ بوو نه‌ره‌ی دلێر
راپه‌ری رانیه‌ وه‌کوو شێر
شا نزه‌ سا ڵه‌ و تێ په‌ ریوه‌
به‌لام رانیه‌ هه‌ر هه‌تیوه‌
هیچی بۆ نه‌کرا ئه‌م شاره‌
هه‌ ئێستاش هه‌ر زاماره‌
یادی ئه‌م ساڵه‌ جیاوازه‌
بۆ رانیه‌ شاری ده‌روازه‌
ئه‌م سا ڵ سه‌دام و به‌عسیه‌کان
تۆڵه‌ی هه‌موویان لێ کران
هه‌موو له‌ سێداره‌دران

مامۆستا چالاک پشده‌ری

نه‌رویج 5.3.2007

 سه‌ره‌وه‌. ده‌سپێک.

ئه‌م بابه‌ته‌ چاپ بکه‌!

   ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ هاوڕێکه‌ت بنێره:

© www.giareng.com
All rights reserved 2005.