Ö:: ره‌خنه‌گر و فه‌رهه‌نگی ره‌خنه گرتن

نووسینی: نزار کوێستانی

هه‌ر وه‌ک ده‌زانین به بێ ره‌خنه گرتن، سه‌رکه وتن مسۆگه‌ر نابیت. لێره دا پرسیار ئه‌وه‌یه که ئایا ئوسوله‌ن هه‌ر ره‌خنه‌گرێک فه‌رهه‌نگی ره‌خنه گرتن له خۆی په‌‌یره‌و ده‌کات تا بتوانی راشکاوانه له که‌سانی دیکه ره‌خنه بگرێت؟ ئایا هونه‌ری شێوه‌ی ده‌ربرینی نه‌قد کردنه‌وه به پێشنیاری به جێ ورێ و رێک‌وپێک ده‌زانێ؟ ئایا په‌ره‌ستیژی که‌سایه‌تی ره‌خنه‌گری کورد له چ ئاستێکدایه؟ و ئایا هێندێ جنێو فرۆشی به نیو ره‌خنه‌گر به قه‌د لایه‌نی به‌رانبه‌ریان زه‌ره‌رو زیان به جولانه‌وه به گشتی و که‌سایه‌تی کورد به تایبه‌تی ناگه‌یه‌نن و له هه‌مان حالیشدا له جه‌نگه‌ی خه‌ریک بونیانیاندا ئاگایان له هه‌لپه‌ره‌ستانی داگیر که‌ری کوردستان ده‌مێنێ؟

که مندال بوین له قوتابخانه به هاوپۆله عه‌جه‌مه‌کان که عاجزیان ده‌کردین ده‌مانگوت، برۆ ئه‌ی جنێو فرۆش !له ماوه‌ی د‌ست پێ راگه‌یشتنمان به ئه‌نترنێت زۆر ده‌سکه‌وتمان بوه و ئه‌وه مایه‌ی خۆشیه که رۆڵه‌ی کورد له‌م کێ به‌رکێه مۆدێرنه دا وه‌دوا نه که‌وتون. به‌لام شتێ که جێگه‌ی سه‌رنجه تێرۆری ته‌ره‌ف بۆ روخاندنی شه‌ره‌ف و که‌رامه‌تی، بۆ هه‌ر دڵسۆزێکی کورد جێگه‌ی سه‌ره‌نجی داخه .

حاشا له وه ناکرێت که هێندێ ده سه لاتدار بۆ گه ن بون به لام ئایا به پیساو پیسایی پاک ده بێته وه؟

ئایا هیچ خاڵێکی خزمه تکاری نیه له کاریاندا و ئایا کاتێ که‌ ئێحساس سوار عه قلمان ده بێت نابێ ئه وه نده له پرده که ی نێوانمان بهێلینه وه که هه م ئه وان و هه م خۆشمان پێیدا بپه رینه وه. بیره وه ریه کی کورت ده گێرمه وه . دوای جیا بونه وه ی سالی 1367 کۆچی رێبه رایه تی له حیزبی دێمۆکرات به حزوری پێشمه‌ رگه کانی جنوبی کوردستان که له شه ری لای حه‌له‌بجه به خۆشیه وه موعجیزه ئاسا رزگاریان ببو له به رانبه ر بریاری حیزب که ئه وانی به ... دانا و بریاری لێدانی دان، هه ستام و هه لوێستم گرت و داوای نه روخانی پردی نێوانمانم کرده وه که بۆیان به داخم پاش چه ندین سال به و ئاکامه گه یشتن. ئێستاشی ده گه لدا بێت ئه و جنێوو ناو وناتۆرانه که له ژێر نێوی ره خنه له لایه ن هێندێ که سه وه که ره نگه هی واشیان تێدا بی حازر خۆری بن سێبه ر بوبن و نه‌ سه عاتێک پێشمه رگه ی کوردستان بوبی و و نه ویزه ی گولله یه کی دوژمن دای چه له کاندبێ، له هێندی که سایه تی ده سه لاتداری باشوری کوردستان، ده یگرن تۆ بله ی هه موی ئینسافکاری تێدا ره چاو کرابێت؟

بۆ باسی باشو رده که م؟ چۆن سۆمای چاوی کوردستانه و ده بێ به هه مومانه وه بیشۆینه وه و بیسرینه وه نه وه کو کوێری که ین. زۆر به شمان به کرده وه له رانیه و قه لادزێو... زه حمه تمان کێشاوه و به شمان پێوه یه. له بیرمه یه که مجار به ر پرسێکی یه که می حیزب که بۆ خۆی هاته کۆبونه وه ی مه یدانی فوتبالی شاری بۆکان، گوتی ' مه‌منونی ئه‌و که‌سه‌م که ته‌نانه‌ت سه‌عاتێک بۆ حیزبی دیمۆکرات کاری کرد بێت' ئه‌ی چی لێهات که پاش بیست و چه‌ند سال کادر یا پێشمه‌رگه له سه‌ر سه‌ره‌تایترین مافی تاک واته بیر کردنه‌وه‌ی جیاواز ئه‌ویش دیموکراتیک نه‌کو تێرۆریستی خانه به ده‌ر ده‌کرێن. سه‌ره رای ئه مانه ره خنه گری به‌رپرس و موته‌عه‌هید به ئه‌خلاقی ره خنه گرانه بۆی نیه پێش راگه یاندن به ته ره ف و رونکردنه وه ی پێویست بۆ هه ر دو لا شه ره جنێو ساز بکا و بۆ ناو ده رکردن سه ره رێی کانی پیس بکات .

پرسیار ئه وه یه که چێشته که زۆر جار ئه وه نده سویر بوه که کابانیش پێی زانیوه ، لێره داده سه لاتی کوردی بۆی نیه وه ک زه ررافه به نێو خۆ شاردنه وه ی بکات به لکو ده بێ به هه لوێستی به په له به لام پوخت تا سه ره چه رمه که سه گ نه ی بردوه وه خۆ که‌وێت و بریاری شۆرشگێرانه ی هه بێت، چۆن به رژه وه ندی گشتی له سه ره وه ی به رژه وه ندی هه ر هه لپه‌ ره ستێکی فاسیده که، که میش نین. تۆ بله ی ئه و که سانه خۆ یان بۆ خۆیان بوێت و له بیریان چوبێته‌وه که ساڵیانی ساڵ خۆیان بۆ خه‌لکی ده‌ویست و که‌چی ئه‌مرۆ خه‌لکیشیان هه‌ر بۆ خۆیان ده‌وێت .

له تایله ند سه رۆک وه زێرێ که کاتی ده سه لات به ده سته وه گرتن خاوه نی 30000 دۆلاره له ماوه ی که می ده سه لاتیدا ده بێته پولدارێکی سه دان هه زار دۆ لاری چۆن به خؤشی لانه چو کودیتای لێکرا، یان سه رۆک وه زیرانی پێشوتری ئیسرایل کاتی که ده رکه وت 30000 دۆلاری وه سه ر یه ک ناوه و له سنوری یاسایی ولات تێ په ریوه ده رده کری و ده درێته دادگای عه داله ت و ده یان نمونه ی دیکه . تۆ بله ی یاسامان سنورێکی بۆ سامانی هێندی له کاربه ده ستان دانابێت، تازه دانانی یاسا به ته نیا مه رج نیه و به‌لکو به رێوه بردنی گرینگتره .

ره خنه گری ئه مرۆ گه ر به ڕبه ی ئیدۆلۆژیکی خۆی بیۆێوێ ناتوانی سه رنجی ته واوی چین و توێژه کانی کۆمه ل بۆ لای بابه تی دیاریکراو رابکێشێت .

ئه و سیاسیه به رێزانه ئایا قه ت له و کۆچه ره روسی نه یان پرسیوه ئه رێ ئێوه پاش 70 ، 80 ساڵ بۆ ئاواتان به سه ر هاتوه و ئێستاش به قه ولی خۆی" پشیله پۆتین" ئه و هه وائازاده ی که گورباچۆف بۆی تێکۆشا، ئه م به وه ده یان خنكێنێت ؟
هه ر له م ئێرانیه تازه هه لاتوانه، جه مهوری ئیسلامیه لێدراوه ی خۆمانیان پرسیوه که ئه وه ی به ئیدئۆلۆژی ئه وان کار نه کات نان ناخوات !؟
لێره دا وێرای رێزم بۆ هه ر بیر وبۆچونێک جگه له وانه ی که دژی گه لی و فاشیستی بن ، هیوادارم کۆمه ل به گشتی و ده سه لای به تایبه تی رێز له قه له می زیندو راگرانی نه ته وه که مان و له پێش هه موشیاندا خودی ره خنه گران قه در و ئه رزشی خۆیان بپارێزن چۆن هه لوێستی ئازادانه یان به زۆر ئیمکانات نه گۆریوه ته وه و له زۆر شتی دیکه ش چاو پۆشیان کردوه. دیاره هاچه ر وکلیلی وه گه رخستنی ماتۆری ده سه لات له نیو په نجه ی به هێزی ره خنه گری به توانایه که هه ر وه ک له ئالماندا ره خنه گر ده س بۆ قه له م ده بات د‌ سه لات کرنۆشی بۆ ده بات، چۆن هه روابوه که مایه تی راستتری گوتوه .
هیوادارم بتوانین راست ئامانجه که بپێکین، له سه ر یا خواردانی مه به ست نیه. گه نده لیش به قسه ی گه نده لتر له نێو ناچێت به لکو سه مه عه و سام و هه یبه تی قه له م زۆرداری و چه کو تفاقی ئاگر تێ به رده دات .

به سلاو وسۆپاسه وه

م. نزار فینله‌ند

 سه‌ره‌وه‌. ده‌سپێک.

ئه‌م بابه‌ته‌ چاپ بکه‌!

   ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ هاوڕێکه‌ت بنێره:

© www.giareng.com
All rights reserved 2005.