" چاوه‌روانی "

 

 

 

 

 

بێ تۆ باڵه‌نده‌یه‌کی باڵ

شکاوم

بێ تۆ شێعرێکی له‌ گه‌روودا

خنکاوم

بێ تۆ زستانێکی بێ بارانی

ساڵی نه‌هاتم

بێ تۆ کانی‌یه‌کی ووشک

هه‌ڵ‌گه‌راوم

بێ تۆ سازێکی شکاوم

هۆ کیژه‌ جوانه‌که‌م!

ده‌ وه‌ره‌وه‌ له‌م وه‌رزی خه‌زان و

نا ئومێدیه‌ ڕزگارم که‌،

 له‌م سوێرایی عه‌شقه‌

کۆشی به‌هاری سه‌وزم بۆ بکه‌ره‌وه‌

له‌ ئامێزم گره‌...

 

نووسینی : ئه‌مین عه‌بدی

کوتاهیا- تورکیه‌