بانگه‌واز مانیفێستێك بۆ كه‌ركوك


ڕژێمه‌ جیاوازه‌كانی عێراق هه‌میشه‌ له‌ هه‌وڵی به‌رده‌وامدا بوون بۆ گۆڕینی پێكهاته‌ی دیمۆگرافی هه‌رێمی كه‌ركوك. ڕژیمی سه‌دام ئه‌م پاكتاوی نه‌ژادییه‌ی چڕتركرد. ئه‌مڕۆ زۆر هێزولایه‌ن چ له‌ ناوه‌وه‌و چ له‌ ده‌ره‌وه‌ی عێراق هه‌وڵده‌ده‌ن كه‌ ده‌رئه‌نجامی ئه‌م پاكتاوی نه‌ژادییه‌ له‌ كه‌ركوكدا جێگیر بكه‌ن.

له‌ دوای ڕووخاندنی ڕژێمی فاشیستی - به‌عس ده‌ستوورێكی كاتی، به‌ له‌به‌رچاوگرتنی بنه‌مای دیموكراتی و مرۆڤایه‌تی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی عێراق دانرا. له‌ بڕگه‌ی ۵٨ ی ئه‌م ده‌ستووره‌ دا هاتووه‌ كه‌ بارودۆخ و پێكهاته‌ی دیموگرافی كه‌ركوك ئاسایی بكرێته‌وه‌. ئه‌م بڕگه‌یه‌ تا ئێستا نه‌چه‌سپاوه‌ و هه‌روه‌ها هیچ هه‌نگاوێكیش نه‌نراوه‌ بۆ چه‌سپاندنی ئه‌م بڕگه‌یه‌، له‌ كاتێكدا ساڵێك به‌ سه‌ر دانانی ئه‌م ده‌ستووره‌دا تێپه‌ڕده‌بێت.

له‌ ڕێكه‌وتی ٣٠ ی ژه‌نیوه‌ری ٢٠٠۵ دا له‌ عێراق هه‌ڵبژاردنی گشتیی ده‌كرێت. هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی عێراق،
كوردستان و شاره‌كان ئه‌نجام ده‌درێت. له‌ ڕێگای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی شاری كه‌ركوكه‌وه‌ هێزه‌ تاریكه‌كانی عێراق و دراوسێكان ده‌یانه‌وێ پاكتاوی نه‌ژادی له‌ كه‌ركوك، كه‌ له‌ لایه‌ن ڕژێمی سه‌دامه‌وه‌ كرا، جێگیر بكه‌ن و به‌و شێوه‌یه‌ كه‌ركوك له‌ كوردستان داببڕن و جیایبكه‌نه‌وه‌.

دۆستانی كه‌ركوك پشتگیری له‌ داواكاری گروپی كوردی له‌ ئه‌نجومه‌نی كه‌ركوك ده‌كات به‌ نه‌كردنی هه‌ڵبژاردن له‌ كه‌ركوك به‌ بێ جێبه‌جێكردنی مادده‌ی ۵٨ له‌ ده‌ستووری كاتی عێراق دا.

بۆ پشتگیریكردن له‌ گروپی كوردی، هێزه‌كانی تری دیموكرات و مرۆڤدۆست له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌ركوك و خه‌ڵكی ڕه‌سه‌نی كه‌ركوك به‌ كوردو توركمان ئاسوری و كلدانه‌وه‌، مانیفێستێك ڕێكده‌خرێت. له‌ مانیفێسته‌كه‌دا بڕیار له‌ سه‌ر بانگه‌وازێك/ نوسینێك ده‌درێت و ده‌نێردرێت بۆ باڵوێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، به‌ریتانیا و عێراق.

دۆستانی كه‌ركوك داوا ده‌كات كه‌ هه‌موو ڕێكخراوه‌كان به‌شداریه‌كی چالاكانه‌ له‌ مانیفێسته‌كه‌دا بكه‌ن. پرسی كه‌ركوك پرسێكی ناوه‌ندییه‌ بۆ هه‌موو گه‌لی كوردستان.

پشتیوانی خۆت بۆ كه‌ركوك نیشانبده‌. پشتیوانی خۆت بۆ كوردستان نیشانبده‌. به‌شداری بكه‌ له‌م مانیفێسته‌دا، هاورێیان و ناسیاوانت كۆبكه‌ره‌وه‌و زانیاری ده‌رباره‌ی ئه‌م مانیفێسته‌ ب
ڵاوبكه‌ره‌وه‌.

ڕۆژ: شه‌ممه‌ ٠٨−٠١−٢٠٠۵
كات:
٠٠ : ١٣ ٠٠ : ١٦
شوێن: سێرگلس تۆری، ستۆكهۆڵم
Sergelstorg, Stockholm


دۆستانی كه‌ركوك
ستۆكهۆڵم ٣١−١٢−٢٠٠٤