• ئه‌و
كامڕانهی ،
كه كامڕان
بوو*
به‌رهه‌می
زه‌ماوه‌ندێكی
نابه‌دڵ و زۆره‌ملی
حه‌مه و خه‌ج
، كۆڕپهڵهیهك
بوو كه ناوی نرا
(كامڕان)، به‌ڵكوو
پێ‌و قه‌ده‌می
ببێته هۆی
كامڕانی و لێك
گرێدانی
ژیانی ئه‌و دوو
مرۆڤه بێ ده‌ره‌تانه.
زۆری نه‌كێشا
لێك دابڕان و هه‌ڵوه‌شانی
بناغه‌ی
ژیانی ئه‌و دوو
مرۆڤه، بووه
هۆی ناكامڕانی
خۆیان و كۆرپه‌كه‌یان،
بۆ هۆی پێكهاتی
جه‌سته‌یه‌كی
كز و لاواز و نه‌خۆش،
به‌ڵام بیر‌و رۆح
و هه‌ستێكی
بلیمه‌ت و به‌قیمه‌ت.
وه‌زعی ژیان
ناچاری كردین
بۆ كۆچ به‌ره‌و
شاری جوان و ڕازاوه
و خنجیلانه و
سه‌رسه‌وزی سه‌رده‌شت.
دڵ و ده‌رون و خوو
كرداری خه‌ڵكی
ئه‌م مه‌ڵبه‌نده،
دیمه‌نێكی
راسته‌وخۆیه
له دڵگری و پاك
وجوانی ئه‌م
شاره. له ماوه‌ی
ژیانماندا له‌م
شاره، بۆماوه‌ی
ساتێكیش هه‌ستمان
به غه‌ریبی
نه‌كرد. به‌راستی
خه‌ڵكێكن روح
سوك، پاك وخۆنهویست
و له هه‌مانکاتدا
جێگه‌ی بڕوا و
متمانه. هه‌ستمان
ده‌كرد كه به
راستی له‌م
شاره له دایك
بووین، ده‌تگووت
هه‌موو ئه‌ندامی
یه‌ك بنه‌ماڵه‌ین.
له‌و ماوه كه‌مه
دا له گه‌ڵ
سه‌دان كه‌س
له‌و شاره
ئاشنا بووین كه
ده‌كرا سه‌روماڵی
پێ بسپێری. متمانه‌ی
هاوده‌ردی،
هاوڕازی و هاودڵی
هه‌ر زۆر زوو په‌یدا
ده‌بوو. یه‌كێك
له‌و مرۆڤه خۆشه‌ویستانه‌ی
كه بوو به هاوڕاز
و هاودڵ و هاوپشتی
ئێمه، كامڕان
و هاوڕێكانی
بوون، كه هه‌رگیز
ناتوانین له بیریان
بكه‌ین. كامڕان
و .... ببوونه به‌شێك
له ژیانی ئێمه،
ئه‌گه‌ر رۆژێك
یه‌كترمان نه‌دیبا
و باسمان له
شتێك نه‌كردبا،
ده‌تگوت ژیان
وه‌ستاوه. كامڕان
به جه‌سته
چوك و نه‌خۆش
، به‌ڵام به
بیر و هه‌ست و روح
مرۆڤێك بوو،
كامڕان.
كامڕان به‌وه‌ی
كه كورده،
كامڕان به‌وه‌ی
كه كوڕه هه‌ژارێكی
زه‌حمه‌تكێشه
كه بڕوای به
خۆی و نه‌ته‌وه‌كه‌ی
هه‌بوو، بۆ ڕزگاری
و ئازادی، سه‌ربه‌رز
بوو، به‌وه‌ی
كه سه‌ره‌ڕای
ئه‌و هه‌مووه
ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌ی
نه‌خۆشی و نه‌دارییه
توانییوییهتی
بگاته ئه‌و
ئاسته به‌رزه‌ی
خوێندن. كامڕان
له ده‌روونی
خۆیدا هه‌ستی
به زوڵمێكی گه‌وره
ده‌كرد به‌رابه‌ر
به خۆی و نه‌ته‌وه‌كه‌ی،
به‌ڵام كه‌متر
هی خۆی دێنایه
سه‌ر زمان. له هه‌ر
كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا،
ره‌نج و ژێرده‌ستی
نه‌ته‌وه‌كه‌ی
ده‌خسته روو،
بێزار بوو له
زۆرداری، له ژێر
ده‌ستی، له جیاوازی،
له بێكاری،
له ژیان له سه‌رشان
و ماڵی خه‌ڵك،
سه‌ره‌ڕای خوێندنی
باڵا، به ئانقه‌ست،
كاری پێ نه‌ده‌درا.
دایم هه‌وڵی
كار و ژیانی سه‌ر
لاقی خۆی هه‌بوو.
ئه‌و بێكاری و
جیاوازی نێوان
مرۆڤه‌كان
بیر و هه‌ستی
ئازار ده‌دا.
به یه‌كه‌وه
داشقه‌یه‌كی
چووكی سیگار فرۆشتنمان
دانا، له ده‌وری
سه‌رچاوه‌ی
سه‌رده‌شت، جه‌سته‌ی
نه‌خۆشی مۆڵه‌تی
پێ نه‌ده‌دا
له چه‌ند كاتژمێرێك
زیاتر كار بكا.
به‌ڵام كاری
كامڕان بۆ ئێمه
زۆر مه‌به‌ست
نه‌بوو، به‌ڵكوو
هاوبیری و ژیری
و زانست و .... ی
كامڕان، هه‌موو
شتێك بوو بۆ ئێمه.
ئاواتی
بینینی باشووری
كوردستانی
رزگار كرا‌و
بوو، من و كامڕانی
نه‌خۆش، به پێوانی
رێگه‌ی ناخۆشی
قاچاغ،
ئاواته‌كه‌مان
هێنایه‌دی. سه‌ردانی
شوێنی مه‌به‌ستی
ده‌كرد و به
بینینی
ئازادی ئه‌و به‌شه‌ی
كوردستان ده‌بوژایه‌وه
و ئازاره‌كانی
جه‌سته‌ی، له بیر
ده‌برده‌وه. سه‌ره‌ڕای
وه‌ی كه ڕۆژژمێری
كۆتاییه‌كانی
ژیانی ده‌كرد ئاواتی
به‌رزی هه‌بوو.
هه‌ر چه‌ند
له سه‌ر ئه‌و
هاوڕێ به نرخه‌م
بنووسم هه‌ر كه‌مه،
به‌ڵام ئه‌وه‌ی
لای من و ... گرینگه،
هیمه‌ت و به‌رزی
بڕوا و ئیمانی
كامڕان بوو به
خه‌بات بۆ ڕزگاری
نه‌ته‌وه‌كه‌مان
بۆ نه‌هێشتنی
زوڵم و زۆرداری،
بۆ ژیانێكی سه‌ربه‌ست
و ئازاد له كوردستانێكی
ئازاد دا.
له یه‌كه‌م
ساڵرۆژی یادی
كامڕان دا،
فرمێسكی خۆم تێكه‌ڵ
فرمێسكی هه‌موو
هاورێكانی ده‌كه‌م
و به ڕوباری
فرمێسكمان " زابێكی
" تر دروست ده‌كه‌ین
تا ئاواتی به‌دی
نه‌هاتووی بێنیینه
دی.
ئه‌بووبه‌كر
دیماسی ( مه‌سعود)
١٦-٠١-٢٠٠۵ سوئێد
ماڵپه‌ری
گیاره‌نگ