به‌ڕێوه‌چوونی كۆرێكی ئهده‌بی


یه‌کیه‌تیی
لاوانی دیموکراتی کوردستانی ئێران- سوئێد، به‌ هاوکاری کۆمه‌ڵه‌ی که‌م ئه‌ندامان و به‌سالداچووان له شاری لینشۆپینگ، ڕۆژی (٠٧-٠١-٢٠٠۵) سه‌عات (٤۵:١٧) تا( ٤۵:٢٠) له ساڵۆنی ‌ Nygrdsskolan ی شاری لینشۆپینگ کۆڕێکی ئه‌ده‌بی بۆ به‌ڕێزان،


:: ئاکۆ ئه‌لیاسی ..... شیعر.


:: ئیبراهیم گه‌ردی ..... په‌خشان.


:: جه‌لال خۆشکه‌لام ..... شیعر.


:: دیار قادری ..... گۆرانی و قسه‌ی خۆش پێك هێنا.


سه‌ره‌تا كاك دیار قادری به‌خێرهاتنی میوا
نانی كرد و ئه‌وجار هاورێیان هه‌ر كه‌س به نۆره‌ی خۆی كۆمه‌لێك شێعر و په‌خشان و قسه‌ی خۆشیان پێشكه‌ش كرد.


پێویس
ته بگوترێ كه كاک حه‌مه‌ره‌سول كه‌ریمی به نوێنه‌رایه‌تی كومیته‌ی حیزب له شاری لینشۆپینگ وێرای به‌خێرهێنانی میوانان، چه‌پكه گوڵی پێشكه‌ش به ئه‌دیب و شاعیرانی به‌شدار بوو كرد.


شایانی باسه كه له دوایین به‌شی كۆره‌كه‌دا به‌رێز
کاک ره‌حیم ره‌شیدی به‌رپرسی گشتی لاوان له سوئێد وێرای ده‌ربرینی سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ به‌شداران و، ئه‌دیب و، شاعیران، له مه‌ر شێعر و ئه‌ده‌بی به‌رگری و نه‌ته‌وه‌یی و، قسه و باسێكی پێشكه‌ش كرد و هاوكات به كورتی كه‌وته لێكدانه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌رهه‌مه پیشكه‌ش كراوه‌كان.


جێگای خۆیه‌تی كه بگوترێ به‌شداری لاوان له‌م كۆره ئه‌ده‌بی‌یه‌دا به‌ربلاو بوو. سه‌رجه‌م به‌شداران پێك هێنانی كۆری له‌م چه‌شنه‌یان به پێویست زانی و خوازیاری گه‌شه پێدانی ئه‌م رێبازه به
‌سووده بوون.


کۆمیسیۆنی فێرکردن و چالاکیه‌کانی

یه‌کیه‌تیی لاوانی دیموکراتی کوردستانی ئێران- سوئێد.