" پشکووتن "

 

له‌ شه‌وه‌زه‌نگی ئه‌نگوسته‌ چاو دا

ئه‌ستێره‌یه‌ک به‌دی کرا

له‌ سه‌ر خاکی ئه‌وین و خوشه‌ویستی

ڤانکۆخێک سه‌ری هه‌ڵدا

له‌ سه‌نگه‌ری دێمۆکراسی

میتران دای په‌یامی ئازادی

له‌ وڵاتی هه‌زار ئه‌دیان

گاندی‌یه‌ک هاته‌ دوان

له‌ وڵاتی کۆیله‌ و هه‌ژارانی ئه‌فریقا دا

ماندیلایه‌ک بوو په‌یدا

له‌ وڵاتی خاک و خوێنی‌مه‌ش

خاچه‌ سووره‌ی قوربانی ئازادی،.

قاسملوویه‌ک هاته‌ دونیا.

 

ئه‌مین عه‌بدی

" کوتاهیا" تورکیه‌