چه‌ند قسه‌یه‌ك له‌ سه‌ر قه‌ره‌نی قادری



ماوه‌یه‌كه‌ كه‌سێك به‌ نێوی قه‌ره‌نی قادری له‌ چه‌ند ماڵپه‌ڕێكدا به‌ نووسراوه‌گه‌لێكی ژه‌هراوی هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر حیزبه‌ كوردستانیه‌كان به
‌گشتی و حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران به‌تایبه‌تی.

قه‌ره‌نی قادری به‌ناو ڕۆژنامه‌نووس و داكۆكیكه‌ر كه‌ له‌ مافی كورد، له‌ هه‌ر رووداوێكی بچكۆله‌ و بێ بایه‌خ بیانوویه‌ك ساز ده‌كا بۆ هێرش كردنه‌ سه‌ر شۆڕشگێرترین و به‌ ته‌مه‌نترین حیزبی كوردستانی واته‌ حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران. بۆ وێنه‌ ده‌توانم ئاماژه‌ به‌ زنجیره‌ وتاره‌كانی سه‌باره‌ت به‌ كۆنگره‌ی سێزده‌، نامه‌ی سكرتێری حیزب بۆ سه‌رۆك بووش و به‌یاننامه‌ی هاوبه‌شی حیزبی دێمۆكرات و پانئێرانیسته‌كان و ده‌یان شتی تر بكه‌م.

قه‌ره‌نی قادری بێجگه‌ له‌ قه‌ڵه‌مه‌كه‌شی جاروبار له‌
گه‌ڵ دوو رادیۆ كه‌ له‌ لایه‌ن هاوبیران و هاوسه‌نگه‌رانی پێشووی خۆی له‌ سوید به‌ڕێوه‌ ده‌چن زمانیشی ده‌خاته‌ كار بۆ دژایه‌تی كردنی حیزبی دێمۆكرات.

ڕه‌نگه‌ لای برێ كه‌س كه‌ ڕابردووی قه‌ره‌نی قادری به‌ باشی نه‌زانن و ناوبراو نه‌ناسن ئه‌م نووسراوانه‌ به‌ نیازپاكی و نییه‌ت چاكی دابنێن و هێرشه‌ ناڕه‌واكانیشی به‌ ڕه‌خنه‌ی دڵسۆزانه‌ وه‌ربگرن.

قه‌ره‌نی قادری ئه‌مڕۆ خۆی له‌ هه‌موو كه‌س به‌ كوردتر داده‌نێ و هێرشی تووند و ناڕه‌وا ده‌كاته‌ سه‌ر حیزبی دێموكرات كه‌ گوایه‌ وازی له‌ كوردایه‌تی هێناوه‌. قه‌ره‌نی پێی وایه‌ خه‌ڵك له‌ گوێی گادا نووستوون و نازانن ڕابردووی قه‌ره‌نی چ بووه‌.

قه‌ره‌نی قادری ئه‌ندامێكی چالاكی رێكخراوی فیدائیانی ئه‌كسه‌ریه‌ت بووه‌، له‌و ڕۆژه‌ سه‌خت و دژوارانه
‌دا كه‌ خه‌ڵكی كوردستان به‌ ڕێبه‌رایه‌تی حیزبی دیمۆكرات به‌رگریان له‌ مان و مه‌وجوودیه‌تی گه‌لی كورد و خاكی پیرۆزی كوردستان ده‌كرد و دژ به‌ ڕێژیمی دڕنده‌ی خومه‌ینی خه‌باتیان ده‌كرد، ئه‌و ڕۆژانه‌ كه‌ حیزبی دێموكرات به‌ ته‌واوی تواناوه‌ دژی هێرشی جاش و پاسدارانی ڕژێمی ئێران وه‌ستا بوو و خه‌ڵكی له‌ شار و دێ بۆ به‌ربه‌ره‌كانێ دژی داگیركه‌رانی كوردستان ڕێك ده‌خست، قه‌ره‌نی قادری و ڕێكخراوه‌كه‌ی ببوون به‌ كه‌وا سووری به‌ر ئه‌رته‌شی داگیركه‌ر و ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبه‌ كوردستانیه‌كان به‌ گشتی و حیزبی دیمۆكراتیان به‌ تایبه‌تی به‌ جه‌لاده‌كان ده‌ناساند و ماڵ به‌ ماڵ له‌ پێش پاسداره‌كانه‌وه‌ ڕۆڵه‌ی خه‌ڵكیان دهێنا ده‌ر و ده‌یاندان به‌ ده‌ست ئه‌ربابه‌كانیانه‌وه‌.

قه‌ره‌نی قادری و ڕێكخراوه‌ی ئه‌كسه‌ریه‌ت و هاوپه‌یمانانیان له‌ حیزبی تووده‌ له‌به‌یكیان به‌ فه‌رمانی جیهادی خومه‌ینی دژی خه‌ڵكی كوردستان و هه‌روه‌ها شه‌ڕی نێوان ئێران و عێراق، گووت و به‌ ڕه‌سمی داوایان له‌ خه‌ڵك و ئه‌ندامانی خۆیان كرد كه‌ له‌م شه‌ڕانه‌
دا به‌شدار بن و به‌ ده‌ركردنی به‌یاننامه‌ی ڕه‌سمی شه‌ڕی ئێران و عێراقیان به‌ شه‌ڕی دژی ئیمپریالیست زانی و شه‌ڕی كوردستانیش به‌ شه‌ڕ دژی "دژه‌ شۆڕش" و چالاكانه‌ له‌ هه‌ردوو شه‌ڕه‌كه‌دا به‌شداریان كرد و ده‌یان به‌ كرێگیراوی خۆشیان له‌م شه‌ڕانه‌دا له‌ ده‌ست دا.

قه‌ره‌نی قادری ئێستاش به‌ نووسینی ئه‌م بابه‌تانه‌ به‌ دژی حیزبی دێموكرات به‌ ڕه‌واڵه‌ت وا نیشان ده‌دا كه‌ له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه‌كه‌ی نه‌ماوه‌ به‌ڵام به‌ كردوه‌ و له‌ دڵه‌وه‌ به‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ نیشان ده‌دا، ئه‌مڕۆش له‌ جیاتی ئه‌وه‌ی قه‌ڵه‌مه‌كی دژی داگیركه‌رانی كوردستان به‌كار بێنێ، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ دژی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران و دوژمنانی ڕژیمی ئێران به‌كاری ده‌هێنێ. بۆ چی قه‌ره‌نی دژی ڕژیمی كۆماری ئێسلامی ئێران هیچ بابه‌تێك نانووسێ، به‌ڵام دژی حیزبی دێموكرات ڕۆژانه‌ ده‌یان لاپه‌ڕه‌ ڕه‌ش ده‌كاته‌وه‌؟! وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ ئاشكرا و ڕوونه‌.

با قه‌ره‌نی قادری باش بزانێ كه‌ حیزبی دێم
ۆكرات له‌ لای بیروڕای خه‌ڵكی قاره‌مانی كوردستان به‌ حیزبێكی شۆڕشگێر و خه‌ڵكی و به‌ ٦٠ ساڵ خه‌باتی بێ وچان له‌ پێناو وه‌دیهێنانی مافه‌كانی گه‌لی كورد و دامه‌زرێنه‌ری هه‌وه‌ڵین كۆماری كوردستان پێناسه‌ ده‌كرێ. له‌وانه‌یه‌ قه‌ره‌نی قادری بیهه‌وێ به‌ نووسراوه‌كانی خۆشه‌ویستی ئه‌م حیزبه‌ له‌ لای كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان كه‌م ڕه‌نگ كاته‌وه‌، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی ئه‌مه‌ بێ، با باش بزانێ كه‌ خه‌یاڵی خاوه‌. حیزبی دێمۆكرات به‌ خوێنی هه‌زاران ڕۆڵه‌ی تێكۆشه‌ری كورد ئاو دراوه‌ و به‌ ڕه‌نج و ماندوو بوون و قوربانی دانی خه‌ڵكی كوردستان به‌م ڕۆژه‌ گه‌یشتووه‌ و ئاڵا هه‌ڵگری خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی گه‌لی كورده‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌ و تا ڕزگاری و به‌ده‌ست هێنانی مافه‌كانی گه‌لی كورد وچان نادا و هه‌ر وا به‌ره‌و پێش ده‌چێ.

هیوادارم
که‌ قه‌ره‌نی قادری به‌ خۆدا بچێته‌وه‌ و له‌ ڕابردوو ده‌رس وه‌ربگرێ و داوای لێبوردن له‌ خه‌ڵكی كوردستان و به‌تایبه‌تی بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان بكا، له‌به‌ر ئه‌و ڕۆژانه‌ی كه‌ پیاوی تاقمۆكه‌یه‌ك بووه‌ كه‌ راسته‌وه‌خۆ له‌ سه‌ركوتی خه‌ڵكی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ ڕه‌واكه‌ی و شه‌هید و بێ سه‌ر و شوێن كردنی ڕۆڵه‌كانی ئه‌و گه‌له‌دا ده‌ستی هه‌بووه‌ و نووكی هێرشی قه‌ڵه‌مه‌كه‌شی روو بكاته‌ ڕژیمی ئێران، نه‌ك حیزبی دێموكرات و ئوپوزسیۆنی ئێرانی.

سۆران سه‌قزی

٠۵-٠١-٢٠٠۵