رێفراندۆم یان فێڵێک بۆ درێژ کردنی تهمهنی کۆماری ئیسلامی

 

مریهم علیپور

 

 

ماوهیهک پێش له ئێستا بانگهوازێک به نێوی بانگهوازی نهتهوهیی بۆ رێکخستنی رێفراندۆم له لایهن ههشت کهسایهتی سیاسی ناوهوه و دهرهوهی وڵات به ناوهکانی علی افشاری، مهرانگیز کار، ناصر زرفشان، محمد محسن سازگارا، اکبرعطری، محمد ملکی، رضا دلبری و عبداله مومنی بڵاو کرایهوه و داوایان له هاونیشتمانانی به شهرهف، نیشتمانپهروهر و پێشکهوتووخواز کرد بوو که به ئیمزا پشتیوانی خۆیان له بانگهوازهکه رابگهیهنن و دهنگی ئهوان بگهیهننه گوێی ههموو خهڵکی دونیا. ههروهها ئهوان داوایان له رێکخراوی نهتهوه یهکگرتوهکان کرد بوو که ئهو رێفراندۆمه له ژێر چاوهدێری ئهواندا بهریۆه بچێ.

له سیستمی وڵاتانی دێموکرات دا رێفراندۆم مکانیزمێکه بۆ پهسهند کردنی یاسای بنهرهتی، چارهسهری کێشهی نهتهوهکان له وڵاتێکی فرهنهتهوهیی و زۆرشتی دیکه که دوهڵهت/ حکومهت بۆ پهسهند کردنی داوای ڕای گشتی دهکات.

بانگهوازی نهتهوهیی بۆ رێکخستنی رێفراندۆم، بۆ دامهزراندنی حکومهتێکی دێموکراتیک،نوسینی یاسای بنهرهتی تازه له ئێران خۆی له خۆی دا ههنگاوێکی به جێیه. بهڵام ئایا لابردنیان

ههڵوهشاندنهوهی یاسای بنهرهتی کۆماری ئیسلامی یان وهلایهتی فهقهی که خۆی به نوێنهری خودا له سهر زهوی دهزانی دهتوانین به رێفراندۆمی بسپێرین؟

شک لهوه دا نییه که ئهو بانگهوازه به شێوهی راستهوخۆ و ناراستهو خۆ خهڵکی وریا، شارهزا و چاو و گوێ‌یان دهکاتهوه. بهڵام ئهگهر له ناوهرۆکی بانگهوازهکه دا ئێشاره به مافی نهتهوه بن دهستهکانی ئێران که پێکهوه زیاتر له ٥٠ ٪ ی کۆمهڵگای ئێران پێک دێنن بکرابایه جێگای رهزامهندی و پشتیوانی زۆر خهڵک دهبوو. له لایهکی دیکه شک و گومانی له مێشکدا کهمتر دهکردهوه.

هیوادارم ئهو بانگهوازه ئالترناتیڤێک نهبێت بۆ درێژه پێدانی جارێکیتری تهمهنی کۆماری ئیسلامی ئێران له بهر ئهوهی ئهو بانگهوازه له کاتێکی زۆر حهساسی مێژوویی دا راگهیندراوه.

وهک:

- فشاری وڵاتانی ئوروپا و شورای حکام له سه ‎‌ر وتووێژی وزهی ئهتوومی (چهکی ناوکی ) و چوونه ژێر باری کۆماری ئیسلامی به ههموو داواکانی ئهوان.

- ههڵبژاردنی دووبارهی بۆش بۆ سهرۆک کۆماری وڵاته یهکگرتوهکانی ئهمریکا و یهکدهنگ کردنی سیاستی دهرهوه یانی لابردنی وزیری دهرهوهی پێشوو "کوڵێن پاووڵ" که جێگای هیوای زۆر کهسان بوو.

- دروست کردنی موشکی دوور بوردی ئێران، که نیگرانی وڵاتانی ئوروپای زیاد کرد و ئهوان زیادتر خۆیان له ههڵوێستهکانی وڵاته یهکگرتوهکانی ئهمریکا و ئیسرائیل نیزێک کردهوه و ههتا ئهو جێگایهی که ئینگلیستان ههرهشهی له ئێران کرد.

- گهمارۆدانی ئێران له لایان وڵاته یهکگرتوکانی ئهمریکاو رۆخانیوڵاتانی دیکتاتوری ئهفغانستان و عێراق به پشتیوانی هێزی وڵاته یهکگرتوهکانی ئهمریکا.

 

- بزوتنهوهی خوێندکاران

- زیاتر هوشیار بوونی نهتهوه کهمایهتیهکانی ئێران له ماف و چهوسانهوهی خۆیان به دهستی رێژیمی ئێران

- ههروهها ههڵبژاردنی سهرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران له ساڵی داهاتودا ( هـ . قـ . ) زۆربهمان له بیرمانه و دهزانین که نیزێکی ٨ ساڵ لهمهوبه ر کۆماری ئیسلامی ئێران هاتبوو گیانه ڵڵایه و توشی بارو دۆخێکی ئاڵۆز ببوو. ههروهها مهسهلهی گۆرانکاری پوزیتیڤ و رێفۆرم له ئێران نهک ههر دروشم، هاوار کردن و ئاخفتنی سیاسی بوو، بهڵکو ببوو به پرۆگرامێک له نێو کۆمهڵگادا. کۆماری ئیسلامی بۆ ئهوهی خۆیان ههم له نێو ئێران و ههم پهیوهندییهکانیان له گهڵ وڵاتانی ئوروپا، وڵاتانی رۆژههڵاتی ناوهراست و وڵاتانی عهرهبیش باش بکهن، جهنابی خاتهمی‌یان رێگادا / هه ڵبژارد بۆ ئهوهی بیکهنه مۆرهیهک له بهرانبهر خۆیان و ئازادی و فریودانی خهڵکی. ههر له گهڵ دهستپێکردنی ههڵمهتی پروپاگهنده کردنبۆ پرۆسهی ههڵبژاردن خاتهمیزۆر زیرهکانه جڵهوی رێفۆرمخوازی گرته دهستی و پشتی به دوو دهستهی که زۆربه ی کۆمهڵگای ئێران پێکدێنن بهست و بهڵێنی پێ دان.

ئهو دوو دهستهیه:

١- ژنانکه تا رادهیهکی یهکجار زۆر مافهکانیان لێ زهوت کرابوو وکراوه، ههمووکات چاویان لهوه بوو بتوانن خاتهمیهکی به بیننهوه که بتووانێ کۆمهڵێک گۆرانکاری ئهنجام بدات و هیواکانیان وهدی بێ.

٢- لهنێو کۆمهڵگای ئێراندا ئهوانهی تهمهنیان لهنێوان ١٠ ههتا ٢٥ ساڵه ژومارهیان یهکجار زۆره و له لایهکی دیکهشهوه له ئێرانێ دا یاسا رێگه دهدات که لاوانی ١٦ ساڵیش مافی دهنگدانیان ههبێت به پێچهوانهی زۆربهی وڵاتانی دونیا که مافی دهنگدان له ١٨ ساڵ رایه.

ههربۆیه له ٢ی جۆزهردانی ( خردادی ) ساڵی ١٣٧٦ دا ههڵبژاردن و بهشداری کردن شتێکی زۆر جدی و گرینگ بوو. بهڵام دیسان له ١٨ی جۆزهردانی ١٣٨٠ له ههموولایهکهوه دهستیان کرد به پروپاگهنده بۆ پاڵێوراوانی خۆیان و ههڵبژاردن دووپات کرایهوه بهڵام به شێوهی شۆخی و گالته." هێگل دهڵیت مێژوو دوو جار دووپات دهکرێتهوه یهکهم به شێوه‌یهکی راست و جدی دووههم به شێوهی شوخی و گاڵته."

ههر له پێشدا ئاشکرا بوو که کێ دهبێته سهرۆک کۆمار. نمایشی شانۆگهری دووهمی تێزهکهی خاتهمی ئهوه بوو که زوو له کۆر و سیمینارهکانی خۆیدا باسی دێموکراسییهتی ئایینی دهکرد بۆ ئهوهی دوو باره بتوانێ خهڵک فریو بدات و تهمهنی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ماوهی ٤ ساڵی دیکه رابگرێت. دروست ٨ ساڵ لهمهو بهر ئاغای خاتهمی وهک دهروێشێک سیغ و تیغی زۆری بۆ لاوان و ژنان له خۆ دهدا و مهیدانی کرد بوو

به مهیدانی ئهوان که بۆ ماوهیهکی زۆر ئهسپی خۆیانی تێدا تاو دهدا. بهڵام بهرههمی سیغ و تیغ و بهڵێنیهکانی خاتهمی چ بوو؟

بیجگه له:

- زیندانی سیاسی و ئێعدام زۆر له جاران زیاتر بوو

- یاسای بهرد بارانکردنی ژنان ههر له جێگای خۆی مایهوه و بهردباران کردنی ژنان زیاتر بوو

- زیاد بوونی بێ وێنهی ههڵاتنی مێشکهکانی بهنرخ بۆ ههندهران

- راگرتن یان داخستنی رۆژنامه و گۆڤار و زیندانی کردنی نوسهران

- داخستنی چایخانهکانی ئینتهرنێتی و گرتنی وێبلاگ نوسان

- فهقیری و گرانی وهک پهڵه ههورێکی رهش ههموو وڵاتی داگیر کردووه

- دابهش کردنی مهوادی موخهدیر که وهک رێگا چارهیهکی ههڵبژێراو بۆ فه‌وتاندنی لاوان و روناکبیران.

دیاره ئه‌و نهخۆشیه له دهرگای زۆر له ماڵانی کوردستانی داوه. خاتهمی بهداخهوه نهیتوانی هیچ یهک لهو بهڵێنیانهی به خهڵکی دابوو جێبهجێ بکات. ئهو پروپاگهندهیانهی ئهو جار دهیان کرد دهتکوت کۆماری ئیسلامی چرای سیحراوی وهدهست هێناوه و به چرا سیحراوییهکه ی دهیهوێت ئێران بکات به بههشت و کوردستانیش بکاته گوڵستان. له ههمووی خۆشتر و سهیرتر ئهوه بوو که هێندێک له خهڵکی کورد یان سازمان و ئهحزابی سیاسی و کاناڵهکانی تهلهفزیونی به جۆریک پروپاگهندهیان بۆ دهکردن که ههر وهک نمایشی شانۆگهری کۆمیدی دهچوو. هێندێک کهسایهتی سیاسی و هێندێک کهسیش که خۆیان به سیاسهتزان دهزانی، بێ ئهوهی ئاگاداریان له وهزعی کوردان له ئێراندا بێت ئهو مافهیان به خۆ دهدا که به ئاسانی و ئاشکرا رێگا و حوکهم بۆ کوردی ئێران دیاری بکهن.

زۆر خۆشه بزانین مهبهستی ئهم پروپاگهنده کردنه چی بوو و ئێستا چۆن بیر دهکهنهو ه.

قسهی هێندێک لهو سیاستزانانه که دهیان گوت خاتهمی دهیههوێت کۆمهڵگای مهدهنی (جامعهی مدنی) له ئێراندا دابمهرزێنێ. ئێستا لهوان دهپرسم کوا ئهو کۆمهڵگایهی ئهوان چاوهروانی بوون؟

یهکێک له خاڵه ههره گرینگهکان بۆ پێکهێنانی کۆمهڵگای مهدهنی سکولاریسم یانجیا کردنهوهی دین له دهوڵهته. ههروهها مافی مرۆڤ، مافی تهک و ئازادیه. که واته کۆماری ئیسلامی ئێران و کۆمهڵگای مه دنی، " کهر له کوێ کهوتوه و کونده له کوێ دراوه " !!

کۆماری ئیسلامی ئێران له تهمهنی ٢٥ ساڵی خۆیدا چی بۆ کورد کرد له کوشتن، برین،دهربهدهری، زیندانی کردنی زیاتر و له ههموویان گرینگتر بۆ لاوانی کورد دهرمانی سرکهر( موادی مخدر) به ههدیه هێناوه، بۆ ئهوهی ئهوان له ژیان و سیاسه ت دوورکاتهوه و ههروهها ترور و تۆقاندن.

ئهوانهش ههموو دانیشتوویهکی کوردستانی ئێران ئهمرۆ به کردهوه ههستی پێدهکات.

به بروای من ئێمهی کورد له ئێراندا دهبێ ئهمرو زیادتر له ههموو کاتێک له خهوێ راپهرین و دهبێ ئهوهی بزانین بهشداری کردن له ههڵبژاردن دا که ساڵی داهاتوو ( هـ . قـ . ) دهبێت وهک ئهوهیه که ئاوێ له نێو دهستاونگ کهن و بی کوتن.

له بهر ئهوهی به کورتی و کوردی له ئێراندا دهسهڵات به دهستی ویلایهتی فهقیه و نوێنهری خودا له سهر زهوی ئاغای خامهنهییه. باقی دیکه له سهرۆک کۆمار رابگره ههتا خوارهوه ههموویان دههۆڵ کوتی بێ وهختن. زۆر له باسهکهم لادا و دهگهرێمهوه بۆ سهر باسهکهم له سهر بانگهوازی بهرێوهچوونی رێفراندۆم.

له سیستمی کۆماری ئیسلامی ئێراندا که زۆربهمان شاهیدی زیندومان ههیه و دهزانین نهک ههر سیاستمداران بهڵکو ئهوانهی به شێوهیهکی زۆر ئاسایش دژی کۆماری ئیسلامی بن بێ سهرو شوێن دهکرین یان له ژێر ئهشکه‌نجه و ئازاردا دهکوژرێن.

نمونهیهکی تازه ههرچه ند زۆربهمان دهزانین و ئاگادار کهراینهوه که مێر منداڵێکی ١٤ ساڵه له بهر ئهوهی له مانگی رهمهزاندا به رۆژوو نهبوو له ژێر قهمچی نامرۆڤان دا گیانی خۆی له دهست دا. هێندێک زیندانی ئهگهر بهخت یاریان بێت و پاش ماوهیهک له زیندان بهر بن شوێنهواری ئهشکهنجه له سهر لاشیان دهبیندهرێ و مافی ژیانی ئاساییان نییه و له ههموو شتێک له لایان کۆماری ئیسلامی بێبهش دهبن.

له سیستمی کۆماری ئیسلامی ئێراندا، دونیا و به تایبهت ئێمه زۆربهمان ئاگادارین، ژنێکی رۆژنامه نوس که تابعیهتی کانادای ههبوو هه‌ر به خاتری ههڵگرتنی وێنه له دار و دیواری زیندان چی به سهر هات. رۆژانه زۆربهمان شاهیدی ترۆر و ئهشکهنجهی زۆر کهسایهتی سیاسی و غهیره سیاسی ههن به دهست کار بهدهستانی کۆماری ئیسلامی ئێران. تا ئهو جێگایه که رێکخراوی نهتهوهیهکگرتوهکان له پهیوهندی ئهشکهنجه کردنی کهسایهتیه سیاسیهکان و پێشێل کردنی مافی مرۆڤ کۆماری ئیسلامی ئێرانی مهحکوم کرد.

ئهو پرسیارهی که شک و گومانی له مێشکی من و زۆر کهسی دیکه دا دروست کردووه ئهوهیه که چۆن هێندێک له سیاستمهداران له زیندانهوه بتوانن سهرۆکایهتی راستهوخۆی پرۆسهیهکی به نوسراوه و ههروهها وتووێژ بکهن له کاتێکدا ئهو پرۆسهیه، پرۆسهی رووخانی رێژیم بێت.

به بوونی خاتوون مهرنگیزی کار خۆش بینم و هیودارم بهو شێوهی که زۆر کهس باس دهکهن وا نهبێت. خاتوون " بوهجالا" که بۆ ماوهیهکی زۆره نوێنهری حکومهتی فینلانده له UN دهڵێت: جیاوازیهکی گهوره له نێوان ژنان و پیاوانی دیپڵوماتدا ههیه ئهویش ئهوهیه که ژنانی دیپڵومات زیادتر بیر له نهوهکانی داهاتوو دهکهنهوه بهڵام پیاوانی دیپڵومات زۆرتر بیر له ههڵبژاردهکانی داهاتوو دهکهنهوه( که چۆن کرسی به دهست بێنن).

هیوادارم خاتوون مهرنگیزی کار یهکێک لهو ژنانه بێت و لهو بهرێزه وهک ژنێک، حقوق دانیک و تێکوشهرێکی مافی مرۆڤ کهڵک وهرنهگرن بۆ به‌رژهوهندی خۆیان.

له بهر ئهوهی ئهوه زۆر ئاساییه له لای زۆربه ی سیاستمدارانی وڵاتانی پیاوسالار، که دهزانن ئێستا ژنان له دونیای دهرهوه دا بوردیان ههیه، زۆر بهداخهوه ههوڵ دهدهن له زۆر بواردا کهڵکیان لی وهرگرن.

بهو شێوهیهی که بۆ خۆیان دهڵێن و داوایان نهجاتی ئێران له دهست کۆماری ئیسلامی، نوسینی یاسای بنهرهتی تازه، دامهزراندنی وڵاتێکی دێموکرات و ئازادیخواز له سهر بنهماکانی مافی مرۆڤ و وڵاتێکی سکولار دهکهن. کهواته پێم وانییه هیچ کهسێکی ئازادیخواز و نیشتمانپهروهر نهکۆلی لهوه بکات.

نهک ههر ئیمزا کردن بهڵکو کاریشی بۆ دهکهن بۆ ئهوهی ئهو پرۆسهیه سهرکهوێ. بهڵام ئیرادی کار له کوێ دایه ؟ ئهو بانگهوازه بۆ منێک که نهتهوهیهکی جێا له نهتهوهی فارسم و خۆم وهک کوردێکی ئێرانی حیساب دهکهم چۆنی دهبینم ؟

بانگهوازی بهرێوهچونی رێفراندۆم دوو جبههی پێکهێناوه. جبههیهکی موافق و جبههیهکی دژ (مخالف)، که له ههر دووک جبهه دا کهسایهتی دێموکرات، سوسیالیست، سکولار، ئاینی، ناسیونالیست و پاشهیهتیخواز دهبیندرێ. و ههر کهسه له روانگهیهکهوه دهروانێته بانگهوازهکه.

ئهمن پێموایه رهمزی سه‌رکهوتنی ئهو بانگهوازه به دهستی ههموو نهتهوهکانی ئێران و پشتیوانی دونیای دهرهوهیه. و کاتێکیش کۆماری ئیسلامی ئێران له بهرامبهر ئهو بانگهوازه به چۆک دا دێت که ههموو نهتهوهکان پێکهوه ههڵگری ئهو بانگهوازه بن. که واته بۆ ئهوهی ههموو نهتهوهکان دهنگی خۆیان بخهنه پاڵ یهکتر پێویستی به یهکیهتی، باوهر به یهک کردن و به خۆ بوون ههیه.

مکانیزمی له بهین بردنی کۆماری ئیسلامی چییه؟ چۆن دهتوانین له وڵاتێکدا که ولایهتی فهقیهیه یا ئیدیولوژی ئیسلامیه که ٢٥ ساڵه مافی مرۆڤ پێشێل دهکا و دانیشتوانی وڵات بۆ دابین کردنی نانی شهو وهخت ناناسن و تامی ئازادیان نهچێشتووه وا به ئاسانی لابردنی ئهو حاکمیهته بخهینه بهر ههڵبژاردن. تهنیا هیوا بۆ ئهو کاره یهکیهتی و هاو دهنگ بوونی نهتهوهکانی ئێرانه که پێکه وه بتوانن ستروکتوری کۆماری ئیسلامی بێننه خوارێ و دهوڵهتێکی فیدهراڵی دێموکراتیک له سهر بنهمای نهتهوهیی له جێگای دامهزرێنن.

ئهوهڵین ههنگاو بۆ ئهو یهکیهتیه ئهوهیه که له نێو ناوه‌رۆکی بانگهوازهکه دا به روونی و ئاشکرا پێ له سهر ئهوه داگرن که ئێران وڵاتێکی فرهنهتهوهیه.

و داواکاری دهوڵهتێکی فیدراڵی دێموکراتیک له سهر بنهمای نهتهوهیی بۆ ئێران بکهن.

بهڵام به داخهوه لهو بانگهوازه دا سهرهرای ئهوهکه هیچ ئیشارهیهک بهوهنهکراوه بهڵکو ئیشاره به پاراستنی ته واویه تی خاک ( حفظ تمامیت ارضی ) کراوه. که ئهوه بۆ خۆی چهکی ههر دووک رێژیمه توتالیتارهکهی په‌هلهوی و کۆماری ئیسلامی بووه بۆ سهرکوت کردنی نهتهوهکانی بیجگه له فارس و به تایبهت نهتهوهی کورد. هیوادارم ههموو نهتهوهکانی ئێران به تایبهت ئهوانهی که به درێژایی مێژوو چهوساونهتهوه به ئاگاداریوه بۆ ئیمزا کردنی ئهو بانگهوازه بچن.

ههروهها نامهی ژمارهیهک له چالاکانی سیاسی و فهرههنگی کورد بۆ بهرێوهبهرانی ئهو بانگهوازه ههیه، چاو له ( http://www.helwist.com http://www.kurdistansite.com )

بکه و به ئیمزا کردنی ئهو نامهیه دهنگی خۆت بده پاڵ دهنگی ئهو تێکوشهرانه بۆ ئهوهی گهلانی دیکهی ئێرانی بزاننکه گهلی کورد له خهودا نییه.

 

سهرچاوه :

 

http://www.60000000.com

http://www.kurdistansite.com

http://www.helwist.com