ڕووناک‌بیری
ئه‌مڕۆی کورد
و چه‌ن په‌یڤێ
بۆ ژنه ڕووناک‌بیری
کورد " ڕوئیاخانی
تلووعی
گه‌لێ له ڕۆژ
ڕوونتره، گه‌لی
کورد ئه‌مڕۆکه
زێتر له هه‌موو
چاخ و زه‌مه‌نێکی
دی، پێویستی
به ڕووناکبیر
هه‌یه و مرۆڤی
وریا و چاو
کراوه و فێره
زانینی ده‌وێ.
چوونکه
به درێژایی دیرۆک،
ئه‌وه‌ی به سه‌ر
کوردا
هاتووه، ئه‌و
هه‌موو شکست،
هه‌ره‌س هێنان،
نسکۆ، نه‌گبه‌تی
و چاره‌ڕه‌شی
و نه‌هامه‌تییانه
دیاره به‌شێکی فره‌ی
ئه‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر
ئه‌م مه‌سه‌له
که گه‌لی کورد
له هه‌موو
پارچه‌کانی
کوردستاندا
له باری هزری
و ڕووناکبیرییه‌وه،
پاشیان
خستووه و نه‌یانهێشتووه
چاو بکاته‌وه.
ئه‌وه
ده‌ردێکی
کوشنده‌یه گه‌لی
کورد ساڵگارانێکی
دوور و درێژه
به ده‌سییه‌وه ناڵانه.
گه‌ر له هه‌موو
پارچه‌کانی
کوردستاندا،
ئاوڕێکی کورت
له‌و بابه‌ته
بده‌ینه‌وه،
بێ ئه‌م لاو
ئه‌ولا،
لامان ده‌ر ئه‌که‌وێ
کورد ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی
پێ نه‌دراوه
ئاستی وشیاری
کۆمه‌ڵگه و جڤاکی
خۆ، به‌رز
بکاته‌وه.
چوونکه وریا
کردنه‌وه‌ی
جه‌ماوه‌ر، یانێ
ڕاپه‌ڕینی ئیراده‌ی
گه‌ل دژ به
حکومه‌ته‌کانی
سه‌رده‌ست و
ملهوڕ.
هێشتا له
ترکیا، ئێران،
ئێراق و سوریا،
زێترین ڕاده‌ی
نه‌خوێنده‌واری،
وا له نێو
ناوچه کوردی یه‌کاندا.
له‌و
نێوانه دا له
به‌ر گه‌لێ هۆ
و ههگهران،
دۆخی ژن و کچی
کورد، په‌ژاره
هێنه‌رتره.
کورد ڕاسته
له ژێر ئه‌و سێبه‌ره
قورسه دا، زه‌بری
فره و فره‌وانی
وێکه‌وتووه
به‌ڵام زۆر ئه‌زموونی
باشیشی ده‌س
که‌وتووه.
با
بێینه‌وه سه‌ر
مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی
ئه‌م نووسینه.
که
زه‌مه‌ن گۆڕانی
به سه‌ردا
هاتووه، دیاره
کۆمه‌ڵگه‌ی
کوردیش وه‌به‌ر
شه‌پۆلی ڕه‌وتی نوێ که‌وتووه
و له‌و نێوانه
دا له هه‌ر
ناوچه و ده‌ڤه‌رێکه‌وه
،ژماره‌ێیک
خوێنده‌وار
سه‌ریان هه‌ڵداوه
و که‌وتوونه‌ته
دووی کاروانی
پێشکه‌وت.
لێبه‌لێ
زۆر لای هه‌موومان
ئێسته ئه‌و خاڵه
پڕ ڕوون و
ئاشکرایه که چینی
ڕووناک‌بیری
ئه‌مڕۆی کورد
له ژێر سێبه‌ری
ڕه‌ش و قورسی
حکومه‌ته سه‌رده‌ست
و ده‌سته‌ڵاتداره‌کان
به سه‌ر
کوردستان دا،
ئه‌ویش که‌وتۆته
به‌ر کارتێکه‌ری
زوان و که‌لتوور
و ڕووناک‌بیری
فارسی، ترکی و
عه‌ڕه‌بی و به
داخه‌وه ئه‌مڕۆکه
زۆری له ڕووناکبیرانی
کورد، ڕاسه و ڕاس
هه‌ر لاسایی ڕووناکبیرانی
ناکورد ده‌که‌نه‌وه
و ته‌نانه‌ت
به گفت و لفتیش
تۆزقاڵێ له‌وان
لا ناده‌ن.
ماڵکاولکهرتر له
هه‌مووانیش
له‌و بهینه دا ئه‌وه‌یه
که ڕووناک‌بیری
کورد ته‌نانه‌ت
زمانه‌که‌شی
وه‌به‌ر ئه‌و
کاریگه‌رێتییه
ناڕه‌وا و نه
باشه که‌وتووه
و زۆر ڕووناک‌بیری
ئێستای کورد، ڕاس
هه‌ر کاوێژهکهی
ڕووناکبیرانی
ناکورد ده‌رخواردی
کۆمه‌ڵگه‌که‌یان
ده‌ده‌ن.
ژماره‌ێیکی
فره له‌و به
ناو ڕووناکبیرانه‌ی
کورد وه‌ک پێشتر
ئاماژه‌ی پێ
کرا، له به‌ر
ئه‌وه‌ی له هه‌موو
بارێکه‌وه ئێمه‌ی
کورد ژێر ده‌ست
و بنده‌ست بووینه
ته‌نانه‌ت شێوه‌ی
بیرکردنه‌وه
و تێفکرینیشیان،
ڕاس هه‌ر له هی
ترک و عه‌ڕه‌ب
و فارسه‌کان
ده‌چێ.
ئه‌وه‌ی
له‌م سه‌رده‌مه
دا و له قۆناخی
هه‌نووکه‌یی
دا کورد پڕ پێویستی
پێیه‌تی، ڕووناک‌بیری
کوردی زانه نه‌ک
کوردی خوێن.
له به‌ر ئه‌وه‌ی
ئێمه ی کوردی
ژێرسێبه‌ری
قورسی حکومه‌ته‌کانی
ده‌سته‌ڵاتدار
به سه‌ر
کوردستاندا،
خوێندن و نووسین
و گه‌شه و باڵا
کردنمان، هه‌مووی
به گوێره‌ی
زوان و چاند و
که‌لتووری زاڵ
بووه، داخه‌که‌م
ئێستێ که وه‌خۆ
ده‌که‌وین و
ته‌کانێ له خۆمان
ده‌ده‌ین، هێشتا
هه‌ر ئه‌و
باره قورسه‌مان
له سه‌رشانه و
به شێوه‌ێیکی
گه‌لێ کرچ وکاڵ،
په‌له‌مانه
که هزر وبیری
ترکی و عه‌ڕه‌بی
و فارسی بۆ سه‌ر
زمانی کوردی
بگوێزیینهوه.
ڕاسه ئێمه
زمانی دایکزادمان
کوردییه و ئه‌وه
حه‌ق و مافی خۆمانه
که به زمانی
زگماکیمان
بنووسین، به‌ڵام
نه‌ک زمانێکی
کۆڵه‌واری وا
که سه‌ت هێنده‌ی
دی، گێره شێوێنی
تیا بکه‌ین و
سه‌ریش له هه‌مووان
بشێوێنین.
زوانی
کوردی شوکر ئه‌وه‌نده‌ی
زاراوه و بن
زاراوه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندی
هه‌یه که گه‌ر
ئێمه‌ی به ناو
ڕووناکبیر،خۆمان
ته‌یار به چه‌کی
زمانه‌که‌مان
بکه‌ین دڵنیام
زۆرێ له کۆسپه‌کانی
سه‌ر ڕێمان لا
ئه‌چن و ده‌کارین
هه‌موو ووشه و
په‌یڤ و واژهێیک
له جێی خۆدا
به کار بگرین.
به‌ڵام
وه‌ک گوترا
چوونکه زۆربه‌مان
سووکه ئاشناێتی
یه‌کمان ده‌گه‌ڵ
زمانه ده‌وڵه‌مه‌نده‌که‌مان
دا هه‌یه و وا
ئه‌زانین به
سووکه هه‌وڵێکیش
ده‌توانین له
پڕێک ببین به
کوڕێک و به هه‌ڵگرتن
و دانانی چه‌ن
پێشگر و پاشگرێیکی
وه‌ک : دوکتۆر،
ماجێستر، ئه‌ندازیار
و پسپۆڕ و
هتد، ئیدی گه‌یشتووین
به‌و په‌ڕی
پسپۆڕیه‌ت و
شارهزاێتی و
ئیدی پێی ناوێ
ئه‌وه‌ند خۆمان
له سه‌ر زمانه‌که‌مان،
شه‌که‌ت و
ماندوو بکه‌ین.
زۆر
جێی داخ و که‌سه‌ره
زۆر ڕووناک‌بیری
ئێستای کورد بیری
ترکی و عه‌ڕه‌بی
و فارسییان،له
مێشک دایه و
چوونکه دڵسۆزیی
ده‌رحه‌ق به
زوانه‌که‌ی خۆ
نانوێنن، بێ پێچ
و په‌نا هه‌مان
بیر و مه‌به‌ست
ده‌گوێزنه‌وه
بۆ زوانی کوردی.
جا
به ده‌یان قسه‌ی
زل و مل قه‌وی
و زاراو و ڕسته‌ی
به واتا ڕووناک‌بیری،
عه‌یب و عهتهوهکانی
زمانی به‌رهه‌م
و نووسینهکهیانی،
پێ ده‌شارنه‌وه.
به‌م
ڕۆژانه بابه‌تێکم
له زۆربه‌ی ماڵپه‌ڕه
کوردییه‌کان
دا به‌رچاو که‌وت
به ناونیشانی:
مزگێنی بۆ
ناسری ڕه‌زازی:
" مینا هه‌ستا،
ڕابه هه‌ستا"
له نووسینی
ژنه ڕووناک‌بیری
کورد دوکتۆر ڕوئیا
تلووعی.
ئه‌ز هیچ
له‌وه دوو دڵ
نیم، ڕوئیا خان
مرۆڤێکی بیر تیژ
و وریای نێو
کورده و ئه‌وه‌نده‌شی
له ده‌روونایه، زۆر کهلێنانی
پێ پڕ بکاته‌وه.
به‌ڵام
به لای منه‌وه
دیسانه‌وه چه‌ن
پاته‌ی ده‌که‌مه‌وه
که زۆرێ له ڕووناکبیرانی
ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی
کورد، ئه‌وه‌نده‌ی
شاره‌زای
زمانه‌کانی
فارسی، ترکی و
عه‌ڕه‌بین،
ئه‌وه‌ند
ئاشنا به
زوانه‌که‌ی خۆیان
نین و وا ئه‌زانن
به ڕه‌شکردنه‌وه‌ی
چه‌ن ڕووپهڕان
ئیدی به
لووتکه گه‌یشتوون.
ئێمه هه‌تا
کاتێ به ناخی
زمانه‌که‌ی خۆمانداڕۆ
نه‌چین، هه‌تا
موتاڵامان له
سه‌ر دیرۆکی خۆ
نه‌بێ، دڵنیام
هیچ هه‌وڵێک
به ئه‌نجامێکی
باشمان ناگهێینێ.
په‌له
کردن له نووسین
و بڵاوکردنه‌وه‌ی
بابه‌تان له
به‌ر چییه؟ بۆچی
ده‌بێ ئه‌و ئه‌رک
و زه‌حمه‌ته
به خۆمان نه‌ده‌ین، چه‌ن
جاران به بابه‌ته‌که‌مان
دا بچینه‌وه،
ئه‌نجا بڵاوی
بکه‌ینه‌وه؟!
زۆر
جێی داخه شێوه‌ی
نووسینی تاقمێ
له ڕووناکبیرانی
نووکه‌ی کورد
،ڕاس ئێژی قسه
و په‌یڤی ترکی
و فارسی و عه‌ڕه‌بییه و
وهریدهگێڕنهوه
سه‌ر زمانی
کوردی.
بڕوام
نییه له هیچ
کوێی کورده‌واری
دا و هیچ کوردێ
بێژێ مۆسیقا
چێشتی ڕۆحه و
گۆرانی چێشتێکی
به تامتره بۆ
کورد. خۆ پڵاو
و خۆرشت نییه
بیخۆین.
ڕوئیای ده‌لال
: مۆسیقا
خۆراکی ڕۆحه.
خاتوو
ڕوئیا: کاک
ناسر که ده‌بێژێ
مینا هه‌سته،
ڕابه هه‌سته
مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه
مینا هه‌سته‌وه،
وه‌خۆ که‌وه،
خێرا که، ڕاپه‌ڕه،
خه‌بات بکه.
خاتوو
ڕوئیا گه‌ر له
کاکڵ و ناوه‌ڕۆکی
ئه‌و هه‌ڵبه‌ست
یان سترانه
ورد بایه‌وه و
جوان جوانێ،
گوێی بۆ شل
کردبا و لێکی
دابایه‌وه،
به‌و ده‌رئه‌نجامه
ده‌گه‌یشت که ڕووی
قسه‌ی ئه‌و
ستران و هۆنراوه
له که‌ساێتی یان
ژن و کچێکه مینا
ناو که لێره
دا مینا وه‌ک
سهمبولێ بۆ
ئافره‌تی ژیر
و چاو کراوه،
ده‌ور ده‌گێڕێ
و وشیاری ده‌کاته‌وه
زه‌مه‌ن ئیدی
تێپه‌ڕیوه و مینا
هه‌سته و ڕاپه‌ڕه
و کۆمه‌ڵگه‌که‌ت
وریا بکه‌وه.
که‌چی داخه‌که‌م
دوکتۆر ڕوئیا
خان پێی وایه
په‌یامی ئه‌م
شێعر و سترانه
ڕاپه‌ڕاندنی
" ڕابه " یه.
ڕابه په‌یڤ
و ووشهێیکی
کورمانجییه
و به مانای ڕاپه‌ڕه،
خه‌بات بکه،
هه‌سته‌وه،
وهخۆکهوه (یه) نه‌ک
ئه‌تۆی ده‌لال
له باتی نێوێک
هێناوته.
هه‌روه‌ها
دوکتۆر ڕوئیاخان
له‌م چه‌ن ڕووپه‌ڕه
دا تووشی گه‌لێ
هه‌ڵه‌ی زه‌قی
دی بووه و هه‌روا
سووک و سانا
به لایان دا تێپه‌ڕیوه.
بۆ
وێنه ڕه‌وشتی
به مانای شێواز
و شێوه و سه‌بکی
فارسی هێناوه،
ئه‌وه له حاڵێک
دایه ڕه‌وشت
لای کورد بارێکی
ڕه‌وتاری هه‌یه
و به مانای ئه‌خلاق و
خوو و خده و شێوه‌ی
هه‌ڵس و که‌وت
کردنه نه‌ک
شێواز و سه‌بک.
له
کۆتایی بابه‌ته‌که‌یدا
ئه‌وه‌نده‌ی
متمانه به خۆ
هه‌یه خۆ ده‌باته
پاڵ ژنه شۆڕشگێڕی
کۆڵنه‌ده‌ری
کورد " له‌یلا
قاسمی نه‌مر" و فیز
زلانه، خۆ به
ئاڵا هه‌ڵگری
ئافره‌تی
کوردی ڕۆژهه‌ڵات
له قه‌ڵه‌م ده‌دا.
من
وێڕای ڕێز و
حورمه‌تم بۆ
هه‌موو ئافره‌تانی
کورد ده‌بێژم:
وریا کردنه‌وه‌ی
کۆمه‌ڵه‌ی
ئافره‌تانی
کورد ڕوئیا خان
نه ئه‌وه که
ئه‌تۆی هێژا
به بڵاو کردنه‌وه‌ی
چه‌ن بابه‌تان
له سه‌ر ماڵپه‌ڕه
کوردییه‌کان،
ئیدی به قه‌له‌پۆپه
و دوند، گه‌یشتبی.
دیسانه‌وه
ڕێز و حورمه‌تم
بۆ خامه‌که‌ی ڕوئیاخان
و سه‌رپاک
ئافره‌تانی
کورد هه‌یه و
هیوامه ئه‌م
چه‌ن دێڕه،
ورووژێنه‌ری
ئه‌م ژنه ڕووناکبیره
و ڕووناکبیرانی
دی کوردیش بێت
و دنه‌یان
بدات بۆ وه‌خۆ
که‌وتنێکی پیرۆزتر
و شێلگیرانه‌تر.
ڕێناس جاف
٢٧ی به
فرانباری ٢٧٠٤ی کوردی
ماڵپه‌ری
گیاره‌نگ