پیرۆز بێ 2ی ڕێبه‌ندان ساڵڕۆژی دامه‌زرانی کۆماری کوردستان
به‌ بۆنه‌ی 2ی رێبه‌ندان 62 ه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی دامه‌زرانی یه‌که‌م کۆماری کوردستان، جێژنێک به‌ به‌شداری هونه‌رمه‌ندانی مه‌زن و به‌ توانای گه‌له‌که‌مان به‌رێزان کاک ناسر ڕه‌زازی ئه‌ستێره‌ی گه‌شاوه‌ی گۆرانی کوردی و هونه‌رمه‌ندی ده‌نگخۆش و دلۆڤانی گه‌له‌که‌مان خاتوو فاتێ و هه‌روه‌ها هونه‌رمه‌ندی به‌ توانا کاک میکایل و لاوی ده‌نگخۆش و هونه‌رمه‌ند کاک شۆرش فه‌للاح‌زاده‌ له‌ شاری ستۆکهۆڵم پێک دێت.

به‌شداریتان له‌و جێژنه‌ دا ڕێز لێنان له‌ یه‌که‌م کۆماری کوردستانه‌.
بۆ زانیاری زیاتری ئه‌م یاده‌ پیرۆزه‌ ده‌توانن سه‌یری پۆستێره‌که‌ بکه‌ن و یا نووسراوه‌ی خواره‌و بخوێننه‌وه‌.
ڕۆژی شه‌ممه‌ ڕێکه‌وتی 19 ـ 01 ـ 2008
کاتژمێر 17:00 ئێواره‌ تا 01:00 شه‌و
شوێن شاری ستۆکهۆڵم ساڵۆنی سۆلنا هالێن (Solnahallen)
نرخی بلێت له‌ ته‌مه‌نی 16 ساڵ بۆ سه‌ره‌وه‌ 130 کڕۆن
نرخی بڵیت له‌ ته‌مه‌نی 12 تا 16 ساڵ 70 کڕۆن
له‌ خوار ته‌مه‌ن 12 ساڵ به‌خۆڕایی
کۆمیته‌ی ئاماده‌کاری جێژنی 2ی ڕێبه‌ندان
کۆمه‌ڵه‌ی سوێدی کوردی له‌ وڵاتی سوێد
یه‌کێه‌تی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌ وڵاتی سوێد
یه‌کێه‌تی ژنانی دێموکراتی کوردستان له‌ وڵاتی سوێد
به‌ هاوکاری کۆمیته‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستان له‌ وڵاتی سوێد

پیرۆز بێ 2ی ڕێبه‌ندان ساڵڕۆژی دامه‌زرانی کۆماری کوردستان

ده‌سپێک