ئاڵاکه‌م. نووسینی: ئاکۆ سابیر

په‌ڕاو، پێنووس و بۆیه‌
هاوڕێی منه‌ و هی تۆیه‌
ئێستا درووستی ده‌که‌م
ئاڵای کوردستانه‌که‌م

سێ لاکێشه‌ به‌ ڕاستی
خۆریش له‌ ناوه‌ڕاستی
ڕه‌نگی سوور بۆ شه‌هیدان
ده‌ژین له‌ دڵی هه‌موومان

دووهه‌م سپی و بێگه‌رده‌
ئاشتی په‌یامی کورده‌
سێهه‌میش بۆیه‌ سه‌وزه‌
به‌هه‌شته‌ له‌م سه‌ر عه‌رزه

ئه‌و خۆره‌ گه‌شه‌ جوانه‌
هیوایه‌، تێکۆشانه‌
کارتۆنێکی بۆ ئه‌بڕم
چوارچێوه‌شی تێ ده‌گرم

که‌ کۆلاڕه‌شم هه‌ڵ دا
ئاڵای ده‌ده‌م به‌ مل دا
تا له‌و ئاسمانه‌ شینه‌
وه‌کوو په‌لکه‌ زێرینه‌

له‌گه‌ڵ کۆتره‌ سپی‌یه‌کان
سروود بڵێ بۆ ژیان
له‌ سایه‌ی تۆ ئاڵاکه‌م
گه‌شه‌ ده‌کا باڵاکه‌م

ده‌سپێک