شێعری بابه‌ نوئێل له‌ نووسینی: جه‌بار سابیر. سه‌رچاوه‌: کتێبی که‌ڤاڵی وه‌نه‌وشه‌
ئه‌وا بابه‌ نوئێل هات
مناڵان ده‌کا خه‌ڵات
بۆ هه‌موو ساڵێکی نوێ
بابه‌ نوئێل بۆ خۆی دێ.
دیاری جوان، جوان، ده‌هێنێ
مناڵان ده‌بزوێنێ.
ئه‌و مناڵه‌ زۆر ژیره‌
له‌ لای ئه‌و زۆر دڵگیره‌.
ده‌خێرا که‌ن مناڵان
وه‌رنه‌ ده‌رێ له‌ مالان.
بۆ پێشوازی ساڵی نوێ
له‌به‌ریکه‌ن به‌رگی نوێ

ده‌سپێک