ڕۆژی دایکئه‌م شێعره‌ له‌ ڕۆژی دایک دا پێشکه‌ش به‌ هه‌موو دایکانی جیهان و دایکانی کوردستان و به‌ تایبه‌ت دایکی خۆشه‌ویستم ده‌که‌م که‌ ڕه‌نجی زۆری له‌گه‌ڵ کێشاوم و ئاواته‌خوازم که‌ بتوانم چاکه‌ی ئه‌و فریشته‌ مێهره‌بانه‌ بده‌مه‌وه‌ و به‌ دڵه‌وه‌ به‌ ده‌نگ هه‌موو کاره‌کانی‌یه‌وه‌ بێم.
دایه‌گیان ئه‌مرؤژه‌ و هه‌موو ڕۆژێکت پڕ بێ له‌ خۆشی.

دایکم
دایکی شیرینم چه‌ند خۆشه‌ویستی         بۆ ژیانی من چه‌نده‌ پێویستی
له‌به‌ر من به‌ شه‌و ئازار ئه‌کێشی          نه‌کوو ده‌رکه‌وم تاکوو دامپۆشی
به‌ لای‌لایه‌ی خۆش، ئاوازی شیرین         من ئه‌که‌یته‌ خه‌و ده‌م به‌ پێکه‌نین
له‌ نه‌خۆشیما ئه‌گه‌یته‌ فریام              چاره‌سازمی که‌ وه‌ختێ گریام
بۆ سه‌رمای زستان پارێزگارمی            بۆ هاوین ئاوی سازگارمی
ئه‌وه‌ندی که‌ تۆ منت خۆش ئه‌وێ          من سه‌د ئه‌وه‌نده‌ خۆشی تۆم ئه‌وێ

شێعری له‌یلا پاڵانی

 

ده‌سپێک